كوردى عربى Kurdî English
Today :  Sun May 19 1:02:45 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... د.كەمال كەركوكی:پارتی پشتگیری لە راپرسی لەسەر دەستوور دەكات و تەنیا خەڵكی كوردستان ئەو مافەیان هەیە دەستوور ب ....
   ناوخۆ
16/05/2013 : 13:21:23
هەریر.. خانووەكانی تاپۆیان نییەو گرفتی كەمیی ئاوی خواردنەوەی هەیە
08/05/2013 : 13:59:27
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بۆ (گوڵان): پێشنیارمان كردووە زەوی بە هاووڵاتیان بدرێت و رێگاش لە زێدەڕۆیی بگیرێت
25/04/2013 : 16:23:21
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان بۆ (گوڵان): هەر وەبەرهێنەرێك سەرپێچی بكات
25/04/2013 : 16:17:11
بازیان..خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی و شارەوانی كەموكورتییان هەیە
18/04/2013 : 12:56:17
لەبودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر:1 ملیارو 500 ملیۆن دینار بۆ بالیسان تەرخانكراوە
11/04/2013 : 13:48:06
رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی بۆ (گوڵان):هەندێك جار غەدر لەنەخۆش دەكرێت، هەربۆیە پێویستە كاری پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لەدوای دەوامی رەسمی رێك بخرێت
04/04/2013 : 15:47:18
هاووڵاتیانی شوان..حكومەتی بەغدا وەكو كۆمەڵگایەك هەڵسوكەوتمان لەگەڵ دەكات و لە خزمەتگوزارییەكان بێبەشی كردووین
14/03/2013 : 17:06:09
هاووڵاتیانی باشیك داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەن ئاوڕێك لەپرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكەیان بداتەوە
07/03/2013 : 10:55:29
هاووڵاتیانی سۆران داوای جێبەجێكردنی بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆ دەكەن
28/02/2013 : 14:45:07
لە 25 ساڵیادی هەڵەبجەدا بە بونیادنانەوە و پرۆژەی گرنگ یادی كارەساتەكانمان دەكەینەوە
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بۆ (گوڵان):ئاوەڕۆی سلێمانی دەڕژێتە ناو چەمی تانجەڕۆ و مەترسی لەسەر تەندروستی و ژینگە هەیە
رێكەوتی دابه‌زاندن: 29/11/2012 : 15:20:11   

كاتێك باس لە شارو خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتیان دەكرێت؛ راستەوخۆ باسی شارەوانی دەكرێت، تەنانەت زۆربەی گرفتە خزمەتگوزارییەكانی بوارە جیاجیاكانی (زبڵوخاشاك و جوانكاری و پردو ئاوو ئاوەڕۆو رێكخستنی كۆڵان و شەقامەكان..) هەر هەمووی دەگەڕێنەوە شارەوانی. لەدیمانەیەكی گۆڤاری گوڵان خەسرۆ كەمال سەرۆكی شارەوانی سلێمانی جەختی لەسەر پێداویستی فراوانكردنی دەسەڵاتەكان و گۆڕانكاری لەو یاسایانە كردەوە كە كاری پێ دەكەن، كە بۆ خێراكردنی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان بایەخی تایبەتی هەیە، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند كە زێدەڕۆیی تا ئێستا ماوە، سەبارەت بەئاوەڕۆكانیش ئاماژەی بەو مەترسییە كرد كە لە ئاكامی درێژبوونەوەی ئاوەڕۆكانی سلێمانی بۆ ناو چەمی تانجەڕۆ دروست بووە. ئەمەو سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بەڕاشكاوانە وەڵامی چەندین پرسیاری دیكەی داینەوە، كە تایبەت بوو بە پڕۆژەكانی شارەوانی و بەرنامەو كاری داهاتوویان. لێرەدا پوختەی وەڵامەكان بڵاو دەكەینەوە.





فراوانبوونی سلێمانی و
پلان بۆ دامەزراندنی شارەوانی دیكە
سەرەتا سەبارەت بەو فراوانبوونەی شاری سلێمانی بەخۆیەوە بینیویەتی و ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر شارەوانیەكاندا دێت سەرۆكی شارەوانی سلێمانی گوتی: ماستەرپلانی شاری سلێمانی لە ساڵی 2010 پەسەندكردنێكی سەرەتایی بۆ كرا و لەسەرەتای ئەمساڵ ماستەرپلانەكە لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزارەوە پەسندكردنی كۆتایی بۆ ئەنجام درا، دوای گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی و بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامە فەرمیەكاندا چەند گۆڕانكاری و سەرنج و پێشنیارێكی لە لایەنە پێوەندارەكانەوە تێدا رەچاو كرا، ئێستا ماستەرپلانی سلێمانی لەسەر ڕووبەری 472كیلۆمەتر و تا ساڵی 2032ە، كە شوێنی خزمەتگوزاری و نیشتەجێبوونی تێدا دیاری كراوە، بەپێی ماستەرپلانەكەش شاری سلێمانی بە دوو ئاڕاستەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا فراوان دەكرێت، بەپێی ماستەرپلانەكەش هەردوو شارەوانی بەكرەجۆ و ڕاپەڕین و 75 گوند دەكەونە سنووری شارەوانی شاری سلێمانییەوەو، بەمشێوەیە شاری سلێمانی چوار بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو ڕاپەڕین و بەكرەجۆی هەیە و لەپلانیشماندایە لەپێناو كار ئاسانی هاووڵاتیان شارەوانی باكورو باشووریش دابمەزرێنین، بەڵام لەبەر كەموكوڕی و نەبوونی كارمەند و ئەندازیار ساڵی ئایندەش ناتوانین ئەو پلانە جێبەجێ بكەین، لەلایەكی دیكە لەبەر ئەوەی گەڕەك و پێكهاتەی تاسلوجە تێكەڵ بە شاری سلێمانی نەبووە، بۆیە شارەوانی تاسلوجە بە سەربەخۆیی ماوە تا ئەو كاتەی خانوو گەڕەكەكانی تێكەڵ دەبێت، هەندێ لە گوندە گەورەكان كە ژمارەیان 12 گوندە وەكو قڕگە و كانی سورەو قولەڕیسە و . . . تا، كەوتوونەتە ناو سنووری شارەوانی شاری سلێمانی نەخشەیان بۆ دەرچووەو گرنگیان پێدراوە و ئێستاكە لەم شوێنانەدا لە پڕۆسەی كوژاندنەوەو ئیفرازكردنی زەوییەكان و قەرەبووی هاووڵاتیانین، هاوكات بەپێی ماستەرپلان و پێویستی شارەكە شوێنی پیشەوەران و پیشەسازی و كۆگای بوارە جیاجیاكان دەست نیشان كراون.
گرفتی زبڵوخاشاك و پیسبوونی ژینگە
خاوێنكردنەوەی شار لەزبڵوخاشاك لە شاری سلێمانی لەلایەن سێ كۆمپانیای كەرتی تایبەت و بەشی خزمەتگوزاری لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام لێرەو لەوێ هێشتا كەموكوڕی و گرفتی نەبوونی كارگەی ریسایكلینیش هەر ماوە؛ لەمبارەیەوە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی پێی وابوو پاككردنەوەی سنووری شارەوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری وەكو ناوچەی سیتەك و مێرگەپان و رێگای قەراخ و دەروازەكانی شار بەرێكوپێكی بەڕێوەدەچێت هەر چەندە لە كەموكوڕی بەدەرنییە، بەڵام بۆ هەر هەڵەو كەمتەرخەمی و سەرپێچیەك لە كۆمپانیاكان سزا و لێپێچینەوە هەیە و ئەگەر ئەو سێ كۆمپانیایەی كەرتی تایبەت نەبووایە ئەوە ئێمە وەكو شارەوانی لەبەر كەمی كرێكارو ئامێرو پێداویستی كارەكە نەمان دەتوانی بەپێی پێویست بە پاككردنەوەی ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری هەستین. لەلایەكی ترەوە تا ئێستا نەتوانراوە كارگەی ریسایكلین دابمەزرێت، لە كاتێكدا رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی زبڵوخاشاك لە ناو سەنتەری شارو گەڕەك و دەوروبەری شاری سلێمانی زیاد دەكات، ئەو كۆمپانیانەی لەمبوارەدا دەیانەوێت كارەكە لە ئەستۆ بگرن لە ئاست مەرج و رێنماییەكانی ئێمەدا نەبوون، هەر بۆیە خۆمان لە شارەوانی تەندەرمان بۆ دانانی كارگەی ڕیسایكلین ئامادەكردووەو بەمنزیكانە ڕایدەگەیەنین و بەكێبڕكی بە بەڵێندەر یا بە كۆمپانیای كەرتی تایبەتی دەدەین، كە بەرامبەر هەر تەنێك پارەیان پێ دەدەین و ئەمەش لە ساڵی 2013 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
زێدەڕۆیی لە سلێمانی و دەوروبەری
سەبارەت بە هەبوونی زێدەڕۆیی و چۆنیەتی چارەسەركردنی سەرۆكی شارەوانی شاری سلێمانی گوتی: زێدەڕۆیی پێشتر هەبووەو ئێستا بەردەوامە، بەڕادەیەك كاتێك رۆژانە دێمە دەوام ئەوە یەكەم پەیوەندی و تەلەفۆنم لەگەڵ بەشی زێدەڕۆییە، راستە لە جێبەجێكردنی یاساو لێپێچینەوە بەرامبەر بەو كەسانەی سەرپێچی و زێدەڕۆیی دەكەن جیاوازی ناكەین، تەنانەت گەر بێتوو ئەو زیدەڕۆییە هەر كەس و لایەنێك لە پشتی بێت، بەڵام كێشەی زێدەڕۆیی بە یاسا چارەسەر دەكرێت، ئەو یاساو ڕێنمایانەی لەمبارەشەوە كاری پێ دەكەین كۆنە و پێویستی بە گۆڕانكاری و هەموار كردنەوە هەیە، یەكێك لەو بڕگانەی كە دەبێت بگۆڕدرێت ئەوەیە كە ئەو كات و ماوەیەی دادەنرێت بۆ ئەو كەسەی زێدەڕۆییەكەی نەهێڵێت زۆرەو پێویستە ماوەكە دوو ڕۆژ یا لە 24كاتژمێر زیاتر نەبێت، تاوەكو خاوەنی زێدەڕۆییەكە نەتوانێت خانووەكە یا كارەكە تەواو بكات. ئێستا بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەو هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ ئەو كەسانەی بەزێدەڕۆیی هەڵدەستن پڕۆژە یاسایەك لە بەردەمی پەرلەمانی كوردستانە.
دابەشكردنی زەوی بەسەر چین و توێژەكان دا




سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر هاووڵاتیان و چۆنیەتی پێدانی زەوی بەو خەڵكەی كە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی تەئكیدی لەوە كردەوە كە دابەشكردنی زەوی بە بڕیارێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە 8/6/2006 ڕاوەستاوە، لەو كاتەوە لە سەرۆكایەتی شاری سلێمانی بە هیچ شێوەیەك زەویمان دابەش نەكردووە، تەنیا ئەو زەویانە نەبێت كە پێش ئەم بڕیارە رەزامەندی هەبووە، لە لایەكی دیكەوە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەگرفتی كوژانەوەی زەوی كردوو لەمبارەیەوە گوتی : وەكو هەموو لایەك دەزانین تۆبۆگرافیای شاری سلێمانی بە شێوەیەكە زۆر بە ئاسانی رووبەری زەوی دەست ناكەوێت و پڕۆسەی كوژاندنەوەی زەویش زۆر ئاسان نییە، هەر بۆیە كار دەكەین تا لە ساڵی داهاتوودا ئەم كێشانە چارەسەر بكەین، گەرچی من لەگەڵ ئەوەدا نیم كە پێدانی پارچە زەوی بكرێتە پاداشت و تەقدیر بۆ هەر كەس و توێژێك بێت، بەڵكو تەنیا بۆ ئەو كەسانە بێت كە كێشەی نیشتەجێبوونیان هەبێت.
یەكەی نیشتەجێبوون و پلانی حكومەت
سەبارەت بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی ستوونی و ئاسۆیی بۆ چارەسەركردنی گرفتی نیشتەجێبوون سەرۆكی شارەوانی سلێمانی گوتی: هەردوو جۆری یەكەی نیشتەجێبوونی ئاسۆیی و ستوونی پێویستن، ئەوەی ئاسۆییە لەبەر ئەوەی هاووڵاتیان زیاتر لە ڕووی دابونەریتی كۆمەڵایەتی بە پەسەندی دەزانن، لە ستوونیشدا چارەسەری كێشەی نیشتەجێبوون باشتر دەكات و ڕووبەری زەوی زیاتر سوودی لێ وەردەگیرێت و خەڵكانێكی زیاتریش سوودمەند دەبن، سیاسەتی حكومەتی هەرێمیش ئێستاكە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون زیاتر جەختی لەسەر یەكەی ستوونی كردۆتەوە و ئێستا لە ڕێگای وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و دەستەی وەبەرهێنانەوە یەكەی نیشتەجێبوونی ستوونی دروست دەكرێت بە مەرج و ڕێنمایی تازەو گونجاو .
ئاوەڕۆی شاری سلێمانی
پیسبوونی چەم و رووبارو تەنانەت ئاوی بەنداوەكان كە بەهۆی تێكەڵ بوونی ئاوی پیس و ئاوەڕۆ دروست بووە بە یەكێك لەو گرفتانە دادەنرێت كە مەترسی بۆ سەر ژینگەو بواری تەندروستی هەیە لەم رووەوە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بەراشكاوانە پێی وابوو گەرچی شاری سلێمانی لەگەڵ دروستبوونی ئاوەڕۆی بۆ دروست كراوەو لەگەڵ دروستبوونی گەڕەكە تازەكانیش ئاوەڕۆی شارەكە بە ئاڕاستەی پێویست درێژكراوەتەوە، هەروەها لە هەر شوێنێك ئاوەڕۆی نەبێت و پێویست بێت ئەوە كارو بەرنامەمان بۆی هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە پڕۆژەی ئاوەڕۆی دیكەمان پێویست نییە، چونكە شار بە بەردەوامی لە بەرفرەوانبوون دایە و پێویستی بە پڕۆژەی ئاوەڕۆیە، بەڵام كێشەی سەرەكی لەمبارەوە ئەوەیە كە ئاوەڕۆی شاری سلێمانی درێژ دەبێتەوەو لەكۆتایدا دەچێتە ناو چەمی تانجەڕۆ و لەپاشان درێژ دەبێتەوە بۆ ناو ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، بۆیە پێویستە حكومەت بە پەلە پێش ئەوەی ئاوی ئاوەڕۆیەكە بچێتە چەمی تانجەڕۆوە وێستگەیەكی پاڵاوگە دابمەزرێنن، هەر چەندە ئەو پڕۆژەیە لە پلاندایە بە هاوكاری وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای سلێمانی و ئومێد دەخوازین بە زووترین كات ئەو پڕۆژەیە لەساڵی تازەی2013 بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
شۆستەو قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكان
سەبارەت قیرتاوكردنی كۆڵان و گەڕەكەكان سەرۆكی شارەوانی سلێمانی گوتی: لەگەڵ فراوانبوونی شاری سلێمانی و دروستبوونی گەڕەكە نوێیەكان داواكاری هاووڵاتیان بۆ قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان زیادیكردووە لە بەرنامەی شارەوانی دایە بە سێ ڕێگا كۆڵان و شەقامەكان قیرتاو یا چیمەنتۆ بكەین، ئەویش لە ڕێگای (شارەوانی بە كاری راستەوخۆ – تەندەرو بەڵێندەر- لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا)، خۆشبەختانەش لە شارەوانی خاوەنی ئەزموونی باشین و ئەندازیارو كارمەندی بەتوانامان هەیە و خاوەنی كارگەی قیری خۆشمانین، كە بەرهەمی ئەو كارگانەی خۆمان لە پڕۆژەكان بەكار دەهێنین .
دەسەڵاتەكانی شارەوانی و
چارەسەركردنی كێشەكان
سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی شارەوانی و ئەو یاسایانەی لەمبوارەدا كاری پێ دەكرێت سەرۆكی شارەوانی سلێمانی گوتی: دەسەڵاتمان تا ڕادەیەك باشەو كاریگەری لە سەر كارو ئیشەكانمان هەیە، بەتایبەتی ئەو دەسەڵاتانەی كە لە بەڕێز وەزیری شارەوانی داوامان كردووە و ئەویش بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی هەیەتی بە ئێمەی داوە، بەڵام هەندێ دەسەڵات هەیە كە لە سەرووی دەسەڵاتی وەزیری شارەوانی دایە، تا دەسەڵاتی وەزیر زیاد نەكرێت ئەویش ناتوانێت ئەو دەسەڵاتانە بۆ ئێمە زیاد بكات. بەشێوەیەكی گشتی دەسەڵاتەكان لە چوارچێوەی یاسادایە و لەكاتێكدا ئەو یاسایانەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە هەمواركرا و گۆڕانكاریان تێدا ئەنجام درا و تێیدا دەسەڵاتی وەزیری پەیوەندیدار زیاد كرا، ئەوانیش دەتوانن دەسەڵاتەكان بۆ خوارەوەی خۆیان دابەزێنن، ئێمەش دەتوانین كارو پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بكەین. لە لایەكی دیكەوە كێشە و گرفتە پێوەندارەكانی هاووڵاتیان لە لای ئێمە چارەسەر دەكرێت، كەچی دەبێت بۆ زۆربەی كێشەكان لێژنەو لیژنەكاری لەلایەن فەرمانگە پێوەندارەكانی دیكەوە دابنرێت، بەمەش هەندێ كارو مامەڵە هەیە تا تەواو دەبێت بەلایەنی كەم ماوەی 6مانگی دەوێت، لە كۆتایشدا هاووڵاتی بۆ وەڵام و چارەسەرەكەی هەر دەبێت لە سەرۆكایەتی شارەوانییەوە وەڵامەكە وەربگرێتەوە.
بودجەی سەرۆكایەتی شارەوانی
سەبارەت بەو گلەیی و رەخنانەی كە دەگیرێت لەسەر نزمی ئاستی پێشكەشكردنی هەندێك لەخزمەتگوزارییەكان سەرۆكی شارەوانی شاری سلێمانی ئەوەی روونكردەوە كە لە بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و پەرەپێدانی پارێزگاشەوە پێویستییان بە بڕی بودجەی زیاترە، تەنانەت لەم رووەوە گوتی:ئەو بودجەیی بۆ ئێمە تەرخان دەكرێت لە چاو ئەو ئەرك و كارو پڕۆژانەی لەسەرمانە زۆر كەمە، بۆیە پێویستە بودجەكانمان بۆ زیاد بكرێت تاوەكو زیاتر بتوانین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەین لە كاتێكدا رۆژ لەدوای رۆژیش داواكاری خزمەتگوزارییەكانی خەڵك لە زیاد بوون دایە و سەرەڕای ئەوەش هەندێ كارو پڕۆژەی گەورەو ستراتیژیش هەیە كە پێویستی بە بودجەی زۆرە، لەلایەكی دیكەوە بەشی راگەیاندن هەیە تا ئێستا بەپێی پێویست و تموحی خۆمان نەمانتوانیووە بۆ زیاتر كاركردن ئیشەكانیان بودجەی پێویستیان بۆ دابین بكەین.
یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانی
كۆنە و پێویستی بە هەمواركردنە
لە كۆتایدا سەرۆكی شارەوانی سلێمانی گوتی: یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانی و یاسای داهاتی شارەوانییەكان و تۆمار كردنی خانوو و بەرەو كەموكوڕی و كێشەی زۆریان تێدایەو یاسایەكی زۆر كۆنە و و ناتوانرێت بەپێی پێویست كێشەو گرفتەكان چارەسەر بكات، لە كاتێكدا كە هاووڵاتیان بۆ مامەڵەو كارەكانیان دێنە شارەوانی كۆمەڵێك كارو ڕۆتینی زۆر دێتە پێشیان و ئەمەش ماوەو زەحمەتیەكی زۆر بۆ هاووڵاتیان دروست دەكات، هەر بۆیە هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانە بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان زۆر پێویستن.

ئه‌م بابه‌ته‌ (175) جار بینراوه‌‌ Share
هیچ كۆمێنتێك نه‌دۆزرایه‌وه‌
له‌سه‌رهێڵ : 61 ژماره‌ی سه‌ردان : 19857232
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005