كوردى عربى Kurdî English
Today :  Sat May 25 22:49:13 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... نێچیرڤان بارزانی: ڕێبه‌رانی بارزان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌، خاوه‌نی بیری به‌رگریكردن له‌ هه‌ژاران و پشتبه .... په‌یامی سه‌رۆكی كوردستان بۆ سیانزه‌هه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌ برۆكسل ....
   کۆمه‌ڵایه‌تی‌
16/05/2013 : 13:17:42
دوای (15) ساڵ دادگایی ئازاد دەكرێت..كوڕێك خوشكی خۆی كردە قوربانی حەزەكانی
16/05/2013 : 13:16:37
كۆمەڵگە لە پیاوسالاری تا مرۆڤ سالاری چ مەودایەكی بڕیوە؟
16/05/2013 : 13:13:07
كێشە كۆمەڵایەتییەكان بە قوربانیدانی رەگەزی مێ چارەسەر دەكرێن
11/05/2013 : 17:26:55
بۆچی كچان ئامادە نین لە شوێنە گەشتیارییەكان كاربكەن؟
11/05/2013 : 10:55:00
گەنج لە جومگە سیاسی و كۆمەڵایەتی و یاساییەكانی كوردستاندا چ پێگەیەكی هەیە؟
06/05/2013 : 16:47:14
ئافره‌تێك له‌ ماڵى داڵده‌دانى ئافره‌تانى هه‌رِه‌شه‌ لێكراو ده‌رده‌كرێ
06/05/2013 : 16:23:32
بكوژانى ئافره‌ت له‌ هه‌موو لێبوردنێكى گشتى بێبه‌ش ده‌كرێن
25/04/2013 : 16:15:46
بەندكراوانی ئافرەت كەفیلیان دەست ناكەوێت
25/04/2013 : 16:13:27
داوادەكرێ پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی ڕۆژی دایك دەستنیشان بكات
18/04/2013 : 12:55:33
ئافرەتان لە بواری ئەمنی و سەربازی ڕۆڵی گرینگ دەبینن
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

بەدواداچوونێكی مەیدانی لەسەر:هەڵمەتی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان
رێكەوتی دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 15:45:05   

ڕۆژی 25/11ـی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانیی هەڵمەتی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستنیشان كراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2007ـەوە ساڵانە بەشداریی لەو یادكردنەوەو ئەو هەڵمەتە جیهانییەدا كردووە. ئەمساڵیش كۆنفرانسێكی 16 ڕۆژەی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بۆ تەرخان كرا. بەشداربووانی ئەم ڕاپۆرتەش راوسەرنجی خۆیان لەمەڕ ئەو چالاكییانە بۆ گوڵان دەخەنەڕوو.
«ماوەیەكی زۆرە لەهەرێمی كوردستان باسی نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی و دانانی یاسای تایبەت و جۆرەكانی سزادانی ئەو كەسانە دەكرێت‌ كە توندوتیژی بەكاردەهێنن، بەڵام ئەو چالاكییانە ئامانجی خۆیان نەپێكاوە، چونكە تا ئێستاش كۆمەڵێك لە ئافرەتانی ئێمە لە بەر زەبر و گوشارەكانی نێرینەی خێزان كە بۆتە نەریت پەنا بۆ خۆسووتاندن دەبەن، تاكەی كچان و ژنانی ئەم وڵاتە بەشێكیان بە دەستڕێژیی گوللە و ژمارەیەكیان بە سووتاوی مەیتەكانیان بدۆزرێنەوە؟». ئەوە دەستپێكی قسەكانی ژیان سدیق بوو.
ژیان وەك چالاكوانێكی بواری مافی ئافرەتان، جەخت لەوە دەكاتەوە كە بۆ نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی «پێویستە سەدان كۆنفرانسی هەڵمەتی نیشتمانیی رێكبخرێت و هەزاران سمینار لە كۆڵان و گەڕەكی شار و لادێ‌ ئەنجام بدرێت و هەموو دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن كاری لەسەر بكەن». گوتیشی «من دەستخۆشی لە هەر جۆرە كارێكی لەو شێوەیە دەكەم، كە هەوڵ دەدات وشیاری تاك بەرامبەر بە مافەكانی ئافرەت زیاد بكات».
كۆمەڵگەی ئێمە نوقمی كێشەی كۆمەڵایەتی و دەروونییە
بەڵام ژیلیا عەزیز، وەك توێژەرێكی كۆمەڵایەتی رای پێچەوانەی هەیەو دەڵێت : بێگومان هیچ هەڵمەتێكی لەمجۆرە ناتوانێت لەژیانی ئافرەتاندا رۆڵی سەرەكی بگێڕێت، چونكە كێشەكانی ئافرەتان لەهەرێمی كوردستان وابەستەی كێشەكانی هەموو مرۆڤەكانە لە كۆمەڵگەدا، واتا شتێك نییە كێشەی من بێت، هی تۆ نەبێت، یان هی پیاو بێت، هی ئافرەت نەبێت، چونكە كۆمەڵگەی ئێمە خۆی لەكێشەی كۆمەڵایەتی و دەروونیدا خنكاوە، واتا كێشەكان بەشێوەیەكی گشتی پەیوەستن بەهەردوو ڕەگەزەوە نەك بەڕەگەزێكی دیاریكراوەوە.
ئەو توێژەرە كۆمەڵایەتییە، كاتێك رووبەڕووی ئەو پرسیارە كرا، كە كۆنفرانسی هەڵمەتی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان هەمەلایەنەو هەردوو ڕەگەزیش تێیدا بەشدارن و دەكرێ‌ ئاریشە و رێكارەكانی چارەسەرو دەستنیشان بكەن، بۆچی لە هەڵمەتی لەوجۆرە بێ‌ هیوایت؟ لەوەڵامدا گوتی: من پێموایە گەر هەفتەیەك باسی مافی ئافرەت بكرێت، هیچ لەبابەتەكە ناگۆڕێت، چونكە كێشەكان تەنیا پەیوەست نین بەوەی كە ئایا فرەژنی هەیە، یان ژن پۆستی باڵای نەدراوەتێ، یان ژن بكرێت بەئەندامی پەرلەمان، بەڵكوو كێشەكان پێویستی بەگرنگیدانی زیاتر بەبوارە تایبەتمەندە مرۆییەكان هەیە، وەك گرنگیدان بەكردنەوەی دایەنگەو دابینكردنی مووچەو پێداویستی باش بۆ ئافرەتان، چونكە ئافرەت هەیە خەمی سەرەكی ئەوەیە كە دەبێت سەری ئەم مانگە كرێی دایەنگەی منداڵەكەی و كرێی خانووەكەی و پارە بۆ مامۆستای تایبەت بۆ منداڵەكەی دیكەی و زۆر پێداویستی دیكە دابین بكات، ئەوانە كێشەن، ئەگەر حكومەت راست دەكات، پێویستە گرنگی بە مووچەی ئافرەتان و دەرفەتی یەكسان لەگەڵ پیاو بۆ كاركردن و خوێندن و تەندروستی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بدات، ئەوە باشترین مافە بۆهەموو ئافرەتێك بۆ ئەوەی چیتر بەشخوراو نەبێت.
كێشەو گرفتی ئافرەتان كەم نین، توندوتیژی و ڕێژەی پێشێلكردنی مافەكانیشیان زۆر بەرچاوە
هەر لەدرێژەی بەڕێوەبردنی رۆژانەی كۆنفرانسی هەڵمەتی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان كە بۆ ماوەی 16 ڕۆژ لە هەولێر بەردەوام دەبێت، لە كاتی پشوویەكدا، دوای ئەوەی ریكۆردەری گۆڤاری گوڵان، خرایە بەردەم نیگار مەحموود كۆمەڵناس و چالاكی بواری مافی مرۆڤ، بۆ ئەوەی راوسەرنجی خۆی لەبارەی ئەو كۆنفرانسە دەر ببڕێت، سەرەتا هێمای بۆ ئەوە كرد كە «لە كۆمەڵگەی ئێمە كێشەو گرفتی ئافرەتان كەم نین، توندوتیژی و ڕێژەی پێشێلكردنی مافەكانیشیان زۆر بەرچاوە، بۆیە كۆنفرانسی لەم جۆرە نەك شانزە ڕۆژ، بەڵكو هەزار رۆژیش بخایەنێت، هێشتا كەمە بۆ ئەوەی بە تەواوی پەیامی خۆی بە تاكی كۆمەڵگە بگەیەنێت». گوتیشی «بەشداری سەرۆكی حكومەت و لێدوان و پەیامەكانی لەم كۆنفرانسەدا ورە و بوێریی زیاتری بە ئافرەتانی كوردستان بەخشی .
ئەو هەڵمەتانە زیاتر لە ئاهەنگی هەڵپەڕكێ‌ دەچێت‌ و تەنیا بۆ خۆدەرخستنی چەند ئافرەتێكە
لەگەڵ ئەوەی كە زۆرینەی شارەزایانی كۆمەڵایەتی، بەڕێوەبردن و رێكخستنی ئەو جۆرە كۆنفرانسانە بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی وشیاریی تاك، بەكارو چالاكییەكی ئەرێنی هەژمار دەكەن، بەڵام رای پێچەوانەش كەم نین، ئەوەتا هێرۆ عەبدوڵڵا كە فەرمانبەرە و دایكی سێ‌ منداڵە دەڵێت :بەداخەوە ئەم هەڵمەتە تەنیا پارەسەرفكردنە و زیاتر لە حەفلەی هەڵپەڕكێ‌ دەچێ‌ و تەنیا بۆ خۆدەرخستنی چەند ئافرەتێكە، چونكە هیچ كاریگەرییەكی لە باشتركردنی مافی ئافرەتاندا نییە، راسپاردە و بەلاغی كۆتایی ئەو كونفرانس و كۆنگرانەش بەداخەوە كاردانەوەیان لە سەر یاسا و پەرلەمان و حكومەت نییە.
ئەو ئافرەتانەش كە لە كەرتی تایبەت كار دەكەن، گلە و گازاندەی خۆیان و هەیە، بەشێكیشیان بە بەڕێوەبردن و كۆنفرانسەكانی تایبەت بە ئافرەتان دڵخۆش نین.
«من لەیەیانیەوە هەتا نزیك ئیوارە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی رۆژانەی خێزانەكەم و كڕینی داو دەرمان بۆ دایكم كە نەخۆشە، لەم سوپەرماركێتە كاردەكەم، داهاتیشمان زۆر كەمە و هیچ دەستەبەری كۆمەڵایەتی و بێكاریمان نییە، هەزار كۆنفرانس بكەن، بە من چی، گەر كاریگەری لەسەر ژیانی من و ئافرەتانی كەمداهات نەبێت». شەهڵا حوسێن وایگوت. گوتیشی: ئەو كۆنفرانسانە تەنیا بۆ ریكلامەو هیچ لەژیانی منی هەژار ناگۆڕێت، من بۆ چوارسەد هەزار دینار لەهەشتی بەیانییەوە هەتا چواری عەسر بەپێوەم، كەس هیچ بۆ ئێمە ناكات، من چی لەكۆتا بكەم، هەمووی باسی كۆتا دەكات، ئەگەر ژنە پەرلەمانتارەكان دەیانەوێت مافی ئێمە مسۆگەر بكەن، با بیر لە یاسای كۆپیكراوی ئەوروپا نەكەنەوە، بابێن كار بۆ ئێمە بدۆزنەوە، كۆتا لەپەرلەمان دانەنێن، كۆتا لەوەرگرتنی زانكۆ دابنێن و هەموومان لەدامودەزگاكاندا دابمەزرێنن».
ئەو پارەیەی بۆ ئەو كۆنفرانسانە خەرج دەكرێت بە غەدری دەزانم
رۆژنامەنووس شیفا گەردی سەبارەت بە هەمان پرس، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هەفتەیەك بۆ هەڵمەتی نیشتمانیی بەرەنگاری توندوتیژی ناتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات، چونكە هەموو رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان و كارو چالاكییەكانیان لە چوارچێوەیەكی دیاریكراودایەو ناتوانن كاریگەر بن، بۆیە هیچ هەنگاوێكی دڵخۆشكەر بۆ ئەم مەبەستە نابیندرێت‌. گوتیشی: من بە غەدری دەزانم ئەو پارەیەی لەو هەڵمەتانەدا خەرج دەكرێت، چونكە ئەوە چاسەری ئەم كیشەیە ناكات.
شیفا رایوایە، هەتا پیاوی كۆمەڵگە بەرامبەر بەمافی ژن وشیار نەكرێتەوە، هیچ مافێك دەستەبەر ناكرێت، گەر یاساشی بۆ دابنرێت‌، پیاوی ناوشیار جێبەجێی ناكات، وەك رێكاری چارەسەركردنی كێشەكەش دەڵێت: من سێ‌ رێكاری كاریگەر بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بەچارەسەرێكی كاتی و لە هەمان كاتدا ماوەدرێژ دەزانم، یەكەم: درێژماوە ئەوەیە كە تاكی كوردی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو كرانەوە و راهاتن دەڕوا لە بەرامبەر كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە ژن كە لەئێستادا ژنی لەسەر دەكوژرێت، ئەوە كاری بەردەوامی دەوێت و لە هەموو كایەكانی كۆمەڵگە ژن دەبێت بە جددی بەشدار بكرێت، دووەم ئەوەیە ژن ببێتە خاوەن سەرچاوەی داهاتی خۆی كە ئەركی حكومەتە ئەو ژنەی كە نەخوێندەوارە، بیمەی هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێـت لەهەموو كاتێكدا بەو بیمەیە ژیان بۆ خۆی دەستەبەربكات، خاڵی سێیەمیش ئەوەیە دانانی سزای زیندانی 20 ساڵ تاهەتاهەتاییە بەرامبەر بەو باوك، برا، مێرد، یان خزمانەی كە دەبنە بكوژی ژن.
هەڵمەتەكانی رابردووش هیچیان لەبابەتەكە نەگۆڕیوە
چالاكوانی بواری مافی ئافرەتان هودا خەلیل، سەبارەت بەو پرسە تێڕوانینی خۆی هەیەو ئاماژە بەوە دەكات كە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان شتێكی زۆر نوێ نییەو هەموو ساڵێك ئەنجام دەدرێت، لە سالانی رابردووشدا ئەم هەڵمەتە هەبووەو وەك ئەمساڵ درێژەی كێشاوە، بەڵام هیچی لە بابەتەكە نەگۆڕاوەو ڕەوشی ئافرەتیش وەك خۆی ماوەتەوە، گوتیشی «هەتا ئیستا نە لەكوردستان و نە لەهیچ شوێنێك ئەم جۆرە چالاكییانە ئامانجی خۆیان نەپێكاوە، جگە لە سەرقاڵكردنی خودی ئافرەت، چونكە بەبێ‌ بەرنامەیەكی تۆكمە ئەو هەڵمەتە دروست بووە و بەبێ‌ بەرنامەییش كۆتایی دێت، بێ‌ ئەوەی هیچ بگۆڕێت‌ یان ڕووبدات».

ئه‌م بابه‌ته‌ (144) جار بینراوه‌‌ Share
هیچ كۆمێنتێك نه‌دۆزرایه‌وه‌
له‌سه‌رهێڵ : 68 ژماره‌ی سه‌ردان : 19918391
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005