كوردى عربى Kurdî English
Today :  Thu May 23 23:37:41 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... دیڤید فلیپس لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: ئەگەر رۆڵی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نەبوایە ئەم پرۆسەی ئا ....
   کۆمه‌ڵایه‌تی‌
16/05/2013 : 13:17:42
دوای (15) ساڵ دادگایی ئازاد دەكرێت..كوڕێك خوشكی خۆی كردە قوربانی حەزەكانی
16/05/2013 : 13:16:37
كۆمەڵگە لە پیاوسالاری تا مرۆڤ سالاری چ مەودایەكی بڕیوە؟
16/05/2013 : 13:13:07
كێشە كۆمەڵایەتییەكان بە قوربانیدانی رەگەزی مێ چارەسەر دەكرێن
11/05/2013 : 17:26:55
بۆچی كچان ئامادە نین لە شوێنە گەشتیارییەكان كاربكەن؟
11/05/2013 : 10:55:00
گەنج لە جومگە سیاسی و كۆمەڵایەتی و یاساییەكانی كوردستاندا چ پێگەیەكی هەیە؟
06/05/2013 : 16:47:14
ئافره‌تێك له‌ ماڵى داڵده‌دانى ئافره‌تانى هه‌رِه‌شه‌ لێكراو ده‌رده‌كرێ
06/05/2013 : 16:23:32
بكوژانى ئافره‌ت له‌ هه‌موو لێبوردنێكى گشتى بێبه‌ش ده‌كرێن
25/04/2013 : 16:15:46
بەندكراوانی ئافرەت كەفیلیان دەست ناكەوێت
25/04/2013 : 16:13:27
داوادەكرێ پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی ڕۆژی دایك دەستنیشان بكات
18/04/2013 : 12:55:33
ئافرەتان لە بواری ئەمنی و سەربازی ڕۆڵی گرینگ دەبینن
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
رێكەوتی دابه‌زاندن: Tue, May,2010 ,12:51 AM,25   

پێگەیەكی ستراتیژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەروازەیەكی بازرگانی بۆ عێراق
ژمارەی كۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە 10 هەزار كۆمپانیا تێپەڕ بووە
لە چوارساڵی رابردوودا گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئاراستەی زۆر رووداوو پێشهاتی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی وەرچەرخاند، ئەمەش بۆ ئەو سیاسەتە ژیرانەیەی كابینەی پێشوو سەرۆكەكەی دەگەڕێتەوە، كەتوانی سەركەوتن تۆمار بكات، بەهاوشێوەی ( لی كوان یو)ی سەركردەی سەنگافورە كە لەڕێگای سیاسەتێكی ئابوورییەوەeconomic policy كە وڵاتەكەی لە جیهانی سێیەمەوە بەرەو یەكەمین ئاراستە كرد، بەهەمان شێوە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوو ئیدارەیی و بێ وزەیی نەوت و كارەباوە بەرەو هەرێمێكی بەرهەمهێنەری نەوت و كارەبا ئاراستە كرد، سوود وەرگرتن لە كەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەئاستی عێراقدا هەنگاوێكی گەورەو بووێرانە بوو، وایكرد بەهای ملیارو نیوێك وەبەرهێنان بڕژێتە ناو ئەم كەرتە گرنگەوە، لەلایەكی ترەوە هەیكەلی وەزارەتەكان داڕێژرانەوەو خزمەتگوزارییەكان گەیاندرایە ئاستێكی باش و دەسەڵاتی پارێزگاكان زیادیكردوو، دەسەڵاتەكانی حوكمڕانی لە دەسەڵاتی دادوەری جیاكرانەوەو بۆیەكەمینجار لە مێژووی هەرێمەكەدا بناخەی جیاكردنەوەی حیزب لە حكومەت پەیڕەوكرا لەكاتێكدا تاكو ئێستا لەحكومەتی عێراق حكومەت و بەرژەوەندی گشتی كراوەتە قوربانی حیزب و بەرژەوەندی شەخسی تەنانەت مەركەزییەت لە حوكمڕانی پەیڕەو نەكراوە، لە كابینەی پێشووی حكومەتدا وەزیرەكان خۆیان بۆیان هەبوو جێگر دانێن یاخود دای نەنێن و پارێزگاكان بەپێی تایبەتمەندییان ئازادی بڕیارو كاركردنیان پێدراو دەسەڵاتیان زیاد كرا، نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیران لەشاری سلێمانی كرایەوە، بەمەش ئەزموونێكی نوێی حوكمڕانی پەیڕەوكرا، دوور لە تاقیكردنەوە شكستخواردووەكەی حكومەتی عێراق، كە بەدرێژایی مێژوو تاكو ئەمڕۆ رێگرن لەبەردەم بوونی فەلسەفەیەكی بەرهەمهێن و پلانێكی ئابووری لەم هەرێمەدا،دژایەتیكردنەكانیشیان لەبواری بەرهەمهێنانی نەوت و هەموو گرێبەستێكی نەوت و گاز نموونەیەكی بەرچاوی ئەم دژایەتیكردنەیە..
گۆڕینی زمانی هەڕەشەو سیاسەت بە زمانی بەرژەوەندییە ئابوورییەكان
بەرنامەو سیاسەتی ئابووری كابینەی پێشووی حكومەت بوو، وایكرد حكومەتی توركیا زمانی هەڕەشە بگۆڕێت بۆ بەرژەوەندی هاوبەش و، ئێرانییەكان لەدەستێوەردان و تۆپبارانەوە بەرەو ناردنی گەورە كۆمپانیاو بیزنسكارەكانیان هەنگاو بنێن، بەسەدان عەرەبیش لە ناوچەكانی ناوەراست و خوارەوە روویان كردە ناوچە گەشتیارەكانی كوردستان. پێشكەوتنە ئابوورییەكە بوو كە لەپاڵ گەشەكردن بەسیستەمی دیموكراسی وایانكرد زیاتر لە 15 وڵاتی جیهان كونسوڵخانەو نووسینگەكانیان لە پایتەختی كوردستان بكەنەوە، لەساڵی 2008ەوە تاكو ئێستا زیاتر 350 كارگەی بچووكی جۆراوجۆر دروستكراون كە 2981 كەس كاریان تێدا دەكەن، بەمەش كابینەی پێشوو توانی لە ڕێگای كەرتی تایبەتەوە هەلی كار زامن و مسۆگەر بكات، ئەوەتا دوای تەواوبوونی پرۆژەی شاری گاز هەلی كاری راستەوخو ناراستەوخۆ بۆ دەیان هەزار كەس دابین دەكرێت، ئەم دامەزراوانەو كارگانەش ئومێدی باشبوونی ئاستی كەرتی بەرهەمهێنانی لێكەوتەوە ئەوەتا لە كارگەی ئەربیل ستیل لە هەولێر كە 600 كرێكارو كارمەند لەخۆدەگرێت نزیكەی لە30%ی پێداویستی ناوخۆیی دابین دەكات، لەسەر ئاستی پێوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دەوروبەریش ئاستی ئاڵووێری بازرگانی نێوان هەرێم و توركیا بۆ 10 ملیار دۆلار زیادیكردووە، توركەكان بوونێكی ئابوورییانەو بازرگانی بەرچاویان لە هەرێمەكەدا هەیە لە80%ی كاڵاو بەرهەمە فرۆشراوەكانی كوردستان لە توركیاوە دەهێندرێت، كۆمپانیا توركییەكان نیوەی زیاتری كۆمپانیا بیانییەكان پێك دەهێنن، تەنیا لە 8 مانگی 2009 دا كۆمپانیا توركییەكان 40 ملیۆن دۆلار سەرمایەیان بەگەڕخستووە، بەكردنەوەی كونسوڵخانەی توركیاش پێوەندییە ئابوورییەكان دەچێتە دۆخێكی زۆر پێشكەوتووترەوە. سەرەتای ڕێگای وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ئابووری لە كابینەی پێشووی حكومەت لە یاسای4ی ساڵی 2006ی وەبەرهێنان دەستی پێكرد، ئەو یاسایەی لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانی كوردستانەوە دەرچوو، سەرجەم ئاسانكاری دابینكردنی زەوی و تاكو 10 ساڵ لێخۆشبوونی باج و گومركی بۆ وەبەرهێنەری بیانی تێدایە، بگرە باجی گومركی لەسەر سەرجەم ئامێرو كەرەستەو شۆفڵ و ئوتۆمبێلی بەكارهاتوو لە پرۆژەكاندا هەڵگیراوە، ڕێگای ناردنە دەرەوەی پارەو قازانجەكانیش لەوەبەرهێنەری بیانی نەگیراوە، ئەمەش لە پێناو ئامانجە سەرەكییەكەی دەرچوونی یاساكەیە ( پێشكەشكردنی سەرجەم ئاسانكاری و یارمەتی و لێخۆشبوونی گومركی و باج و رێكخستنی بوارە جۆراو جۆرەكانی پرۆسەی وەبەرهێنان..)ئەم ئاسانكارییانە وایكردووە یاساكانی هاندان و راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی لە یاساكانی دوبەی و هۆنگ كۆنگ و كوالالامبور باشترو سەرنجراكێشتر بێت بۆ وەبەرهێنەری بیانی، بەرادەیەك تەنیا لە ماوەی سێ ساڵدا بەبڕی 16 ملیار دۆلار مۆڵەت بە 174 پرۆژەی وەبەرهێنانی ئابووریی دراوە، لەپارێزگای هەولێردا بەدەیان كۆمپانیای بیانی دەستیان بەكار كردووەو بەپێی هەندێك سەرچاوە لە دەزگای وەبەرهێنانی كوردستانەوە:(تەنیا لە ماوەی 18مانگی رابردوو قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی بە 15 ملیار دۆلار دادەنرێت و نیوەیان لەلایەن وەبەرهێنەری عەرەبی ئەنجام دراوە )، ئەمە جگە لەوەی ژمارەی كۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە 10 هەزار كۆمپانیا تێپەڕ بووە.
بازاڕەكانی كوردستان پشتیان بە بەرهەم و كاڵای هەرزانی ئێرانی بەستووە
دەزگای پەرەپێدانی بازرگانی ئێرانیش پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاڵووێری بازرگانی بۆ 7 ملیار دۆلار كردووە، دوای ئەوەی ئاستی ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ ئێران لەساڵی رابردوو گەیشتبووە 5 ملیار دۆلار. ئەم ژمارەیە بە پێی لێدوانەكانی ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریكی زۆر زیاترە كەپێی وایە عێراق لە 2006ەوە بە بەهای 21 ملیار دۆلار كاڵاو بەرهەمی ئێرانی هێناوە لە بەرامبەردا ئێران ڕێگای بە ژمارەیەكی زۆر كەم بە ناردەنی عێراق داوە، لەچەند ساڵی رابردوودا پەیوەندی ئابووری و بازرگانی حكومی و تایبەتی لە بوارەكانی كارەباو بازرگانی و ئاوەدانكردنەوە گۆڕانكاری باشی بەخۆوە بینیوە، بەتەواوەتی بازاڕەكانی كوردستان پشتیان بە بەرهەم و كاڵای هەرزانی ئێرانی بەستووە (تەنیا كۆمپانیا توركییەكان توانیویانە كێبركێیەكی باشی بیزنسكاران و كۆمپانیاكانی ئێران بكەن) بوونی دوو دەروازەی سەرەكی(حاجی ئۆمەران و پەروێزخان)لەهەولێرو سلێمانی و سنوورێكی فراوانی وشكانی لەگەڵ كوردستان و باشبوونی كوالێتی بەرهەم و پێشكەوتنی پیشەسازی لە دووەمین گەورە وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا، چەندین رێكەوتن و پرۆتۆكۆلی بازرگانی و كردنەوەی پێشانگا لە نێوان سەرمایەدارانی ئێران و نوێنەرانی بازرگانی هەرێم مۆركراوە، ئەمانە هەمووی وایكردووە نزیكبونەوەو راكێشانی وەبەرهێنەری ئێرانی بۆ هەرێمەكەمان زۆر خەسڵەت و باشی هەڵگرێت
فرۆكەخانەی 2ی نێودەوڵەتی هەولێر
ساڵانە توانای پێشوازیكردنی 3 ملیۆن گەشتیاری هەیە
كابینەی پێشووی حكومەت بۆ پتەوكردنی پێوەندییە ئابوورییەكان گرنگییەكی تایبەتی بەكەرتی گواستنەوەی ئاسمانیدا، ئەوەتا لەهەردوو پارێزگای هەولێرو سلێمانی 3 فرۆكەخانەی دامەزراندووە كە گرنگترینیان فرۆكەخانەی 2ی نێودەوڵەتی هەولێرە 4800 مەتر درێژەو 90 مەتر پانە، كە لەنێو فرۆكەخانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست درێژترین فڕگەی هەیەو لە ئاستی جیهانیش پێنجەمین فڕۆكەخانەیە و ساڵانە توانای پێشوازیكردنی 3 ملیۆن گەشتیاری هەیەو رۆژانە دەكرێت 150 گەشتی هەبێت، یەكەمین فڕۆكەش كە لەم فرۆكەخانەیە نیشتەوە فڕۆكەیەكی توركی بوو.
رۆژانە هەرێمی كوردستان 100 هەزار بەرمیلی لە ڕێگای عێراقەوە هەناردە دەكرد
پاراستنی ئارامی و ئاسایشی كوردستان لە گرنگترین و سەرەكیترین ئەو خاڵانەیە كە دەبێت پارێزگاری لێبكرێت، چونكە پاراستنی ئەمنییەت و ئارامی فاكتەرێكی سەركییە بۆ بەهێزبوونی ژینگەی وەبەرهێنان، كە هیچ وڵاتێك نەیتوانییوە بەبێ بوونی ئەم خاڵە بانگەشەی وەبەرهێنانی بیانی بكات، دەكرێت لە هەرێمێكدا كە كەوتبێتە ناوچەیەكی نائارامەوە وەبەرهێنان بكرێت، بەڵام بەبوونی زەمانەت و متمانە، ئەمەش وای لەگەورە كۆمپانیا پێترۆلییەكان كرد روو بكەنە هەرێمی كوردستان و كاری وەبەرهێنان ئەنجام بدەن بەرادەیەك رۆژانە هەرێمی كوردستان 100 هەزار بەرمیلی لە ڕێگای عێراقەوە هەناردە دەكردو پێشپینی ئەوەش دەكرێت دوای ساڵێك ئەم بڕە ببێتە 200 هەزار بەرمیل پێترۆل، ئەم دەستكەوتە گەورەیەی هەرێمی كوردستان بۆ بووێری و توانای بەرزی سەرۆكی حكومەت لە كابینەی پێشوو دەگەڕێتەوە كە سەڕەرای هەڕەشەكانی(مالیكی و شەهرستانی) هەرێمی كوردستانی كردە پێگەیەكی وەبەرهێنانی نەوت لە جیهاندا. لەم ژمارەیەی گوڵاندا راوبۆچوونی سێ پسپۆڕ و شارەزای ئابووریمان وەرگرت.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
(د.حوسێن تۆفیق):
كاتی ئەوە هاتووە یاساو ئاسانكارییەكان بۆ وەبەرهێنەرەكانی وڵاتانی دەوروبەر لەسەر بنەمای كاركردن بێت لەسەرژێرخان و بەرهەمهێنان
گەر بەراوردێك لەنێوان سیاسەت و بەرنامە ئابوورییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكەین، ئەو كات ئاستی جیاوازییەكەمان بۆ دەردەكەوێت، لە هەرێمی كوردستان لە ئاكامی سیاسەتی ژیری ئابوورییانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاستی ئاڵووێری بازرگانی و ژمارەی كۆمپانیا بازرگانی و بەڵێندەرایەتییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، بەتایبەتی لەگەڵ هەردوو وڵاتی توركیاو ئێران كە بەدەیان كۆمپانیاو بەسەدان بیزنسكاریان هاتۆتە هەرێمی كوردستان، بێگومان یاسای وەبەرهێنانی بیانی و ئەو ئاسانكاری و هاندان و پاڵپشتییەی كە لە ماددەو بڕگە یاساییەكانیدا هاتووە كاریگەری لەسەر راكێشانی كۆمپانیاو وەبەرهێنەرە بیانییەكان هەبووە، ئەمڕۆ لەم قۆناغە نوێیەدا كاتی ئەوە هاتووە بە زۆر ماددەو بڕگەدا دووبارە چاوخشاندنەوە بكرێت، بەمەبەستی زیاتر یارمەتیدان و هاندانی ئەو كۆمپانیاو بیزنسكارانەی كە لەكەرتەكانی ژێرخان و بەرهەمهێنان وەبەرهێنان دەكەن . كابینەی پێشوو چەند هەنگاوێكی گرنگیداوە، لەم كابینەیەش پێویستە هەنگاوەكان بچەسپێنرێت و گۆڕانكاری بنەڕەتی لەیاساو رێنماییەكان بكرێت، ئەو كات تەنیا مەبەست راكێشانی زۆرترین كۆمپانیاو وەبەرهێنەر بوو كە توانرا ئەم ئامانجە بهێنرێتە دی، كاتی ئەوە هاتووە لە رووی كوالێتی و ناوبانگی و بەمەرجی كاركردن لەكەرتەكانی ژێرخان و بەرهەمهێنان یاسای وەبەرهێنان گۆڕانكاری تێدا بكرێت، تاوەكو چیتر پارەیەكی زۆر و داهاتی هەرێمەكە نەچێتە وڵاتانی دەوروبەر . پێم وایە یاسای كۆمپانیاكان و یاساكانی بازرگانی و وەبەرهێنان لە عێراق و كوردستان كە لەسەر بنەمای ئابووری مەركەزی دانراوە.
دكتۆرحوسێن تۆفیق سەبارەت بە ئاستەنگەكانی بەردەم پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لەبواری پتەوكردنی پێوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بەمەترسی گەورە دانا و ئاستەنگی خستۆتە بەردەم مۆركردنی گرێبەست و رێكەوتنی بازرگانی بەو پێیەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە هەموو ئەو رێكەوتنە گەورەو ستراتیژییانە بە دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی لكێنراوە، بەڵام ئەمە بێ چارەسەر نییە : كەرتی تایبەت و پێوەندییە ئابوورییەكانی نێوان گەورە كۆمپانیاكانی ناوخۆو دەرەوەی وڵات هەلێكی زێڕینە بۆ ئەنجامدان و مۆركردنی ئەو گرێبەستانە، لە جیهانی ئەمڕۆدا كۆمپانیاكان رۆڵی حكومەتەكانیان سنووردار كردووە.
دكتۆر ئەمین سەعید ئەلئەدریسی ئوستادی یاریدەدەر لەبواری ئابووری و ئەكادیمی عێراقی تایبەتمەند لەسەر پەرەپێدانی ئابووری:
لەچوار ساڵی رابردوو رێژەی گەشەی ئابووری و پێشكەوتن لەهەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشان كردووە
دكتۆر ئەمین سەعید ئەلئەدریسی: لەم سەردەمەدا بەرنامەو سیاسەتە ئابوورییەكانeconomic policy گۆڕانكاری بنەڕەتیان بەسەردا هاتووە، دوای ئەوەی حكومەتەكان ئەو راستییەیان بۆ دەركەوت، كە لە ئەنجامی دەستێوەردانی هەڵە لە ناو كاروباری ئابووری دا پەرەپێدانی ئابووری داشكاو حكومەتەكانیش لەپەیڕەوكردنی سیاتێكی ئابوورییانەی بەهێزو سەركەوتوو شكستیان هێنا، بۆیە حكومەتەكان بەنایان بردە بەر میكانیزمێكی نوێ بۆ زیادكردنی تواناو چالاك كردنی بازاڕەكان، ئەویش میكانیزمی ئابووری بازاڕ بوو لە پێناو زامنكردنی پەرەپێدانێكی خێرای ئابووری.
لەم سیستەمە ئابوورییەدا سیاسەتەكان بەچەشنێك دادەڕێژرێن قەبەیی حكومەت و دامودەزگاكانی كەم بكرێتەوە و بەپێچەوانەشەوە كەرتی تایبەت هاندەدرێت و فراوان دەكرێت و چارەسەری خێراو گونجاویش بۆ بێكاری و هەژاری و هەڵاوسانی نرخەكان دەدۆزرێتەوە، ئامانجیش لەم گۆڕانكاری و چاكسازییانە پەیڕەوكردنی میكانیزمێكی نوێی ئابوورییە بۆ بەڕێوەبردنی چالاكی ئابووری و پتەوكردنی پێوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو جیهان.
لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە كاریگەری سیاسەتە ئابوورییەكانی حكومەتی عێراق بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەلئەدریسی لەو بڕوایەدایە: تاكو پارتە سیاسییەكان لە ململانێی تووندی نێوانیاندا بن حكومەت ناتوانێت سیاسەتێكی ئابوورییانەی باش و پێشكەوتوو پەیڕەو بكات، راستە تارادەیەك لە حكومەتەكەی مالیكی و لەناو پەرلەمان سیاسەتی ئاوورییانەی باش داڕێژرا بەڵام لەرووی پراكتیكی و لە واقیعدا پەیڕەو نەكرا، ئەم دۆخە كاردانەوەو كاریگەری لەسەر كوردستانیش هەیە بەو پێیەی ئەو هەرێمە فیدرالییە بەشێكە لە عێراق، گەرچی سەڕەرای كەموكورتییەكان و كاریگەرییەكانی حكومەتی بەغدا لەسەر هەرێمی كوردستان من پێم وایە لەچوار ساڵی رابردوودا بەتایبەت لە كابینەی پێشوو رێژەی گەشەكردن لەو هەرێمە رووی لە هەڵكشان كردوو ئاستی خزمەتگوزارییەكانیش بەرەو باشتر چوون و تارادەیەكی باشیش هەموو نیشانە ئابوورییەكان كە لەعێراقەوە لەسەر هەژاری و بێكاری دەردەچوون ئاماژەیان بەوە داوە بارودۆخەكە بەراورد بە ناوچەكانی تری عێراق رووی لە باشی كردووەو جیاوازی بەرچاو دەبینرێت، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی كە هەرێمەكە بەخۆیەوە دەبینێت، چێی دڵخۆشییە حكومەت هەوڵی باشبوونی زیاتری بارودۆخەكە دەدات .
رەنگە سوود وەرگرتن لەئەزموون و هەنگاوەكانی ئەو وڵاتانەی بەشێوەیەكی خێرا پەرەپێدانی ئابوورییان بەخۆیانەوە بینی بۆ ئێمەی عێراقییەكان باش بێت، بەتایبەت ئەزموونی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا كە بەپڵنگەكانی ئاسیا ناودەبرێن، ئەو وڵاتانە لە پێشەنگی وڵاتانی جیهان دادەنرێن كە لە ڕێگای سیاسەتە ئابوورییەكانیانەوە گەیشتنە رێژەیەكی بەرزی پەرەپێدانی ئابووری.
دكتۆر نەرمین مەعروف شارەزا لەبواری پەرەپێدانی ئابووری و مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی:
سیاسەتی ئابووری تەنیا خواست نییە، بەڵكو توانای جێبەجێكردنیشە
دكتۆر نەرمین مەعروف: سیاسەتی ئابووری سەرجەم ئەو رێساو رێوشوێن و رێنماییانە دەگرێتەوە، كە لایەنی پێوەندار لە ناو دەوڵەت دەریدەكات و دەیگرێتەبەر و پیادەی دەكات، بەمەبەستی بەدیهێنانی كۆمەڵێك ئامانج و مەبەست بۆ پێشخستنی ژیانی ئابووری و پەرەپێدانی كەرتە ئابوورییەكان، كەلە دیدوبۆچوونە فەلسەفیەكەیەوە داڕێژراوە. سیاسەتە نەختینەیی و دارایی و نرخی ئاڵووێری دراوو بازرگانی لە گرنگترین سیاسەتە ئابوورییەكانن، دواتریش سیاسەتەكانی بەگەڕخستنی دەستی كارو كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزارو چەندین سیاسەتی لاوەكی تری ئابووری دێت. لێرەدا نابێت خاڵێكی گرنگ پشتگوێ بخەین ئەویش بەدیهێنانی ئامانجەكانی سیاسەتی ئابوورییە كە مەرج نییە بۆ ماوەو كاتێكی نزیك بێت، بەڵام مەرجە لەدوا قۆناغدا ئامانجەكان بهێنێتە دی.
سەبارەت بە توانای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پیادەكردن و جێبەجێكردنی بەرنامە ئابوورییەكانی حكومەت و پێشخستنی كەرتە ئابوورییەكان، بەتایبەتی دوای ئەوەی كابینەی پێشوو رووبەرووی كۆمەڵێك ئاستەنگی گەورە بووەوە هەر لە یەكگرتنەوەی دوو ئیدارەیی و تاكو كێشەی كارەبا و ئاوو وشكەساڵی و ململانێ و كێشمەكێشی حكومەتی ناوەندی بەغدا دكتۆر نەرمین لەو بڕوایەدایە: گەرچی تارادەیەكی زۆر سیاسەتەكانی نەختینەیی و دارایی و بگرە بڕە پارەی تەرخانكراویش بۆ خەرجییەكان لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەغدایە بەو پێیەی سیاسەتی نەختینەیی و دارایی و تەنانەت دیاریكردنی بەشە داهاتی هەرێمیش بەغدا دیاری دەكات- یاخوود پێوەندی بەبەغداوە- هەیە، بەڵام دەكرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگای هەڵسەنگاندنی تواناكانیەوە چەند سیاسەتێكی ئابووری تایبەت بەخۆی هەبێت و پیادەی بكات وەكو سیاسەتە بازرگانی و كشتوكاڵ و پیشەسازی كە دەكرێت سیاسەتی ئابوورییانەی باشتری هەبێت، فاكتەری سەرەكی داڕشتنەوەو پیادەكردنی هەر سیاسەتێكی ئابوورییانەی سەركەوتوو لایەنی یاسایی و داراییە، لەهەڵسەنگاندنەكانمان بۆ سیاسەتی حكومڕانەكان لەرووی ئابوورییەوە دەبێت هەمیشە پەیوەستی بكەین بەو قۆناغە ئابوورییەوە كە سیاسەتەكەی تێدا داڕێژراوە، ئایا ئەو دەسەڵاتە سیاسییەی حوكمڕانی هەرێمی پێ راسپێردراوە توانای لەبەردەستدایە بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتە ئابوورییەكەی؟ واتە مەسەلەكە تەنیا لەسەر خواست رانەوەستاوە. لەهەرێمی كوردستان گەرچی خاوەنی پەرلەمان و حكومەت و بوودجەی تایبەت بە هەرێمین، بەڵام سیاسەتی نەختینەیی و دارایمان نییەو پاشكەوتەی حكومەتی ناوەندی فیدرالی بەغداین( نەختینەیی لە بانكی ناوەندی بەغدا دیاریدەكرێت و دارایش پاشكۆیە بۆ ئەو بڕە داهاتەی لەحكومەتی ناوەندی بۆ هەرێمەكە دیاری دەكرێت و تەرخان دەكرێت)، بۆیە بۆ هەڵسەنگاندنی توانای حكومەت لە پەیڕەوكردنی سیاسەتە ئابوورییەكان پێویستە ئەو دۆخەی حكومەت دیاری بكرێت كە توانای چەندەو تاچ رادەیەك پاشكۆی سیاسەتەكانی وڵاتانی ترە.

ئه‌م بابه‌ته‌ (4005) جار بینراوه‌‌ Share
هیچ كۆمێنتێك نه‌دۆزرایه‌وه‌
له‌سه‌رهێڵ : 78 ژماره‌ی سه‌ردان : 19898166
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005