كوردى عربى Kurdî English
Today :  Fri May 24 3:21:12 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... دیڤید فلیپس لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: ئەگەر رۆڵی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نەبوایە ئەم پرۆسەی ئا ....
   کۆمه‌ڵایه‌تی‌
16/05/2013 : 13:17:42
دوای (15) ساڵ دادگایی ئازاد دەكرێت..كوڕێك خوشكی خۆی كردە قوربانی حەزەكانی
16/05/2013 : 13:16:37
كۆمەڵگە لە پیاوسالاری تا مرۆڤ سالاری چ مەودایەكی بڕیوە؟
16/05/2013 : 13:13:07
كێشە كۆمەڵایەتییەكان بە قوربانیدانی رەگەزی مێ چارەسەر دەكرێن
11/05/2013 : 17:26:55
بۆچی كچان ئامادە نین لە شوێنە گەشتیارییەكان كاربكەن؟
11/05/2013 : 10:55:00
گەنج لە جومگە سیاسی و كۆمەڵایەتی و یاساییەكانی كوردستاندا چ پێگەیەكی هەیە؟
06/05/2013 : 16:47:14
ئافره‌تێك له‌ ماڵى داڵده‌دانى ئافره‌تانى هه‌رِه‌شه‌ لێكراو ده‌رده‌كرێ
06/05/2013 : 16:23:32
بكوژانى ئافره‌ت له‌ هه‌موو لێبوردنێكى گشتى بێبه‌ش ده‌كرێن
25/04/2013 : 16:15:46
بەندكراوانی ئافرەت كەفیلیان دەست ناكەوێت
25/04/2013 : 16:13:27
داوادەكرێ پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی ڕۆژی دایك دەستنیشان بكات
18/04/2013 : 12:55:33
ئافرەتان لە بواری ئەمنی و سەربازی ڕۆڵی گرینگ دەبینن
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
رێكەوتی دابه‌زاندن: Tue, May,2010 ,12:36 AM,25   

پرۆژەكان بنەمای سەركەوتنی ئابووری بازاڕە
گەڕان بەدوای شێوازو ئەو میكانیزمانەی زامنی جێبەجێكردنی خێراو باشی پرۆژەكان دەكات، كاریگەری باشی لەبەرەوپێشچوونی دۆخی ئابووری هەرێمەكەو گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان هەیە، ئامانجی جێبەجێكردنی پرۆژەكانیشمان بەباشترین شێوەو بەرزترین كوالێتی بۆ دابین دەكات. زۆربەی جاریش لەو هەرێم و وڵاتانەی كە دامودەزگا چاودێرییەكانی حكومەت و كارگێڕی تێیدا لاوازن، جۆرە بیزنسكارێك پەیدا دەبێت كەلە ڕێگای گەمەكردن بەكارو بەهاو نرخی كاڵاو كەرەستەكانەوە جۆرێك لەپشێوی و بێ سەروبەری لەبازاڕەكاندا دروست دەكات و دەبێتە هۆی دواكەوتنی ئەنجامدانی پرۆژەكان یاخود خراپ جێبەجێكردنی كارەكان.
گەڕان بەدوای شێوازو ئەو میكانیزمانەی زامنی جێبەجێكردنی خێراو باشی پرۆژەكان دەكات، كاریگەری باشی لەبەرەوپێشچوونی دۆخی ئابووری هەرێمەكەو گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان هەیە، ئامانجی جێبەجێكردنی پرۆژەكانیشمان بەباشترین شێوەو بەرزترین كوالێتی بۆ دابین دەكات. رێكخستنی بەڕێوەچوونی پرۆژەكان و پێشخستنیان و دانانی میكانیزمێكی گونجاوی (یاسایی و ئابووری) ئەو هەنگاوە كارگێڕی و ئابوورییە یە، كە نابێتە هۆی شكستهێنان و دواكەوتنی ئەنجامدانی پرۆژەكان و زیانگەیاندن بەداهات و بودجەی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكان. ئەم باسە گەرچی پەیوەندییەكی توندی بەپێكهاتەو پەیكەربەندی رێكخستنی كارەكانی حكومەت و كارگێڕی و یاساییەوە هەیە، بەڵام لەهەمانكاتدا تێكەڵ بەسیستەمی ئابووری وڵات و بوارەكانی ( ئابووری بازاڕ)بووە، چونكە شێوازی بەڕێوەچوونی ئابووری و فەلسەفەی حكومەت بۆ ئابووری دەسەڵاتەكانی كەرتی گشتی و تایبەت دیاری دەكات. حكومڕانی باش و دەسەڵاتی دامەزراوەییەكانی و یاساو دادگاكان هەمووی ئەو پێوەرانەن كەهێزی ئەو حوكمڕانییە دیاری دەكات و دەبێتە هۆی ئاراستەكردنی كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكانی، بەرەو جێبەجێكردنی فاكتەرەكانی ئابووری بازاڕو گەیشتن بە لیبرالییەتی ئابووری، لەم سێشەممەدا حكومەت رۆڵی پاسەوان و چاودێرێك دەبینێت، كە زامنی ئارامی و سەقامگیری بواری سیاسی و ئابووری دەكات. دۆخی بازاڕو كەرتی تایبەت و حكومیش لەئابووری بازاڕدا لە گرفت و كێشە بەدوور نییە، یەكێك لەو كێشەو گرفتانەی دێتە بەردەم رەوشی ئابووری و دۆخی بازاڕەكان كەوتنەوەی بێبازاڕی و كەمبوونەوەی سیولەی نەختینەییە، زۆربەی جاریش لەو هەرێم و وڵاتانەی كە دامودەزگا چاودێرییەكانی حكومەت و كارگێڕی تێیدا لاوازن، جۆرە بیزنسكارێك پەیدا دەبێت كەلە ڕێگای گەمەكردن بەكارو بەهاو نرخی كاڵاو كەرەستەكانەوە جۆرێك لەپشێوی و بێ سەروبەری لەبازاڕەكاندا دروست دەكات و دەبێتە هۆی دواكەوتنی ئەنجامدانی پرۆژەكان یاخود خراپ جێبەجێكردنی كارەكان. دواكەوتنی ئەنجامدانی پرۆژەكان و خراپی كوالێتی كارەكان ئەو كێشە و گرفتەیە كەنەك تەنیا یەخەی ئابووری و بازاڕەكانی وڵاتانی دواكەوتوو تازەپێگەیشتووی گرتووە، بەڵكو بەهۆی داڕمانی دارایی و ئابووری و كەوتنەوەی قەیرانە ئابوورییەكانەوە زۆربەی وڵاتە پیشەسازییە پێشكەوتووەكانی دنیا دووچاری هەمان گرفت بوون، كاتێك بەهۆی ئەو تەنگژانەوە گەورە كۆمپانیاكانیان دووچاری ئیفلاسبوون دەبنەوەو بەڵێندەرەكان كارەكانیان بەجێ دەهێڵن و سەدان كرێكارو كارمەندیش كارەكانیان لەدەست دەدەن، بەمشێوەیە بێ متمانەیی و نائومێدییەك بەدۆخی ئاسایی بازاڕەكان و چارەنووسی كاركردن دروست دەبێت.
هۆكاری دواكەوتن و پەككەوتنی پرۆژەكان لەهەرێمی كوردستان چییە؟ كاریگەری و شوێنەوارەكانی بەسەر ئابووری و باری بژێوی ژیانی تاكی كوردستانییەوە چییە؟ ئەو شێوازو میكانیزمانە چین كەدەتوانرێت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەم كێشەیە سوودی لێوەربگیرێت؟ وەڵامدانەوەی ئەم سێ پرسیارە دەمانباتە ناو ورژاندنی بنەماكانی پێكهێنانی ئابووری بازاڕو دانانی ئەو میكانیزم و شێوازانەی كاركردن كە لەمەترسییەكانی كار دوورمان دەخاتەوە..
چاودێریكردن و دیسپلینی هەڵسوكەوتی كۆمپانیاو دەزگاكان
لە قۆناغی گەشەی ئابووری و زیادبوون و فراوانبوونی پرۆژەكانی (وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری) كەلە ڕێگای بەڵێندەرو كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت، پێویست بەوە دەكات بەپلان و بەرنامەیەكی ئابووری تۆكمە هەنگاوی بۆ بنرێت و، رێنمایی و راسپاردەی زانستی و واقیعی بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆژانە دابنرێت، تەنانەت دواتر لەقۆناغەكانی ئەنجامدانی پرۆژەكەشدا چاودێری و بەدواداچوونێكی تووند پەیڕەو بكرێت. لەهەموو گەشەكردنێكی خێراو بوژانەوەی كەرتە جۆراوجۆرەكانی ئابووری كەموكورتی لە پرۆژەو ئەنجامدانی دەردەكەوێت بەتایبەتی گەر بێتوو پێش بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی پرۆژەیەك (توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی كەڵكی ئابووری) بۆ ئەنجام نەدرابێت، كۆرییەكان لەسیئول هەر زوو لەقەیرانە داراییەكەی 1997 هەستیان بەو واقیعە كرد (( نەبوونی دەزگاكانی بازاڕو دەوڵەت بۆ چاودێریكردن و دیسپلینی هەڵسوكەوتی كۆمپانیاو دەزگاكان وایكردووە كەمتەرخەمی و بێسەرووبەری لەشێوازی وەبەرهێنان بكەوێتەوە))، بۆیە كۆمپانیاكان لەو وڵاتەدا بەبێ توێژینەوەی زانستی و لێكۆڵینەوەی ئابووریی پلان و بەرنامەكانیان دانانێن، ئەو لێكۆڵینەوانەی كەكەسانی شارەزاو پسپۆڕ لە ئابووریدا لە ڕێگای نووسینگە ڕێگە پێدراوەكانەوە ئەنجامی دەدات و پابەندی مەرج و رێنماییە زانستییەكانی كارو ئابووری دەبێت. لەهەرێمی كوردستان بەدەیان پرۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، كەچی زۆربەی جار لایەنی پەیوەندار بەوەبەرهێنان یاخوود پیشەسازی و كشتوكاڵ پاپەندی ئەو رێنماییە زانستییانەی ئابووری نین، كەپێویستە پێش مۆڵەتدان بەپرۆژەكە بەو فیلتەرەدا رۆشتبێت و، دەزگایەكی سەربەخۆ لێكۆڵینەوەی كەڵكی ئابووری بۆ كردبێت، كەلێكۆڵینەوەیەكی تێروتەسەل لەخۆدەگرێت لەبوارەكانی كەڵكی ئابوورییانەو بازاڕو قازانج و توانای كێبركێكردن و مەترسییەكانی ئایندەیی . توێژینەوەی كەڵكی ئابووری بۆ ئابووری هەرێمەكەو وەبەرهێنەرەكەش بەسوودەو لەمەترسییەكانی كار دەیپارێزێت، كەواتە بۆچی وەبەرهێنەرێك كاتێك پرۆژەیەكی لەبەرنامەدایەو بەبەهای ملیۆنەها دۆلارە، كەچی خۆی لەلێكۆڵینەوەی كەڵكی ئابووری بەدوور دەخات؟ ئەم خۆ دوورخستنەوەیە لەئەنجامدانی لێكۆڵینەوە زانستییەكان گومان لەپرۆژەكەو مەبەستی بیزنسكارەكەش دروست دەكات و زۆرجار خۆدزینەوەشە لەجێبەجێكردنی ئەو رێنمایی و راسپاردانەی كەپەیوەندی بەبەرژەوەندی گشتییەوە هەیە. هاوكات زۆر گرنگە بەپێی یاساو رێنمایی سەرجەم گرێبەستەكان رێكخرێت و شەفافییەتی تێدا بێت و رەچاوی یەك سیستەمی یاسایی و یەكسانی و كێبركێ و شەفافییەت بكرێت، ئەمەش وایكرد فەرمانگەیەك لە وەزارەتی پلاندانان دامەزرێت بەناوی (فەرمانگەی رێكخستنی گرێبەستە حكومییەكان).
كۆمپانیاكان لەچوارچێوەی ئابووری جیهانی كار دەكەن و ئەو راستییە دەزانن كەپێویستییان بەداڕشتنەوەی ستراتیژییەتێكی نوێ هەیە، كەتواناترو كاریگەرتر بێت لەبەڕێوەبردنی مەترسییەكانی كارو ئەخلاقییەتی كاركردنیشی بپارێزێت، بەڵام لەگەڵ ئەم گۆڕانكارییەشدا كۆمپانیاكان هەروا بەئازادانەیەكی رەها كار ناكەن، بەڵكو كەوتوونەتە ناو چوارچێوەی ئابوورییەكەوە كەلە ڕێگای حكومەت و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و بەكارهێنەریشەوە فشارو پاڵەپەستۆیان لەسەرەو پەرپرسیارێتیشیان دەكەوێتە ئەستۆ. (ئادەم سمیس)ی رابەری هزری لیبرالیزم كاتێك پێی وابوو بازاڕ خۆی خۆی رێك دەخات و لێبگەڕێ باكار بكات، مەبەستی ئەوە نەبوو بازاڕو ئابووری ئاساییە بەشێوەی پشێویی و بێسەروبەریی دەچێت بەڕێوە. بەڵكو ئەو بیرمەندە ئابوورییە دەیزانی بازاڕ بێ دەستێوەردان و قۆرخكاری بەتێوری زانستی خۆی دەچێت بەڕێوە. بۆیە پێویست بەوە دەكات حكومەت دەسەڵاتی بۆ بەڕێوەبردنی ئابووری بەكار نەهێنێت و تەنیا چاودێرو بەدواداچوون و ئاراستەی بكات و، بەهیچ شێوەیەك بەرامبەر كەسان و بیزنسكارو بازرگانێك خۆش نەبێت كە گەمە بەنرخ و بەهاو جۆرو كوالێتی پرۆژەكانەوە دەكەن، كەمتەرخەمی و ساختەكاری لەكارو پرۆژەكاندا وەكو ڤایرۆسێك وایە هەموو بوارو كەرتە ئابوورییەكان دەگرێتەوە، لاوازی لەجێبەجێكردنی پرۆژەكان جگە لەزیانە ماددی و ئابوورییەكانی دەبێتە هۆی دەركەوتنی كۆمەڵێك دیاردەی سلبی لەوانە( خراپی ژینگەی كار و ترس و نیگەرانی لەدوارۆژ و زیادبوونی ململانێی نێوان كەسەكان و دەركەوتنی دیاردەكانی گەندەڵی و رۆتین و بیرۆكراتییەتی سلبی و..).
دواكەوتنی پرۆژەكان و خراپی كوالێتی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
كاتێك باس لەپرۆژەكان دەكەین بەشێوەیەكی گشتی مەبەست لە جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و وەبەرهێنەكانە، كە لە ئابووری بازاڕدا لەڕێگای كەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت و كۆمپانیاكان رۆڵی كاریگەرو گرنگی تێدا دەبینن، لەدووتوێی رۆژنامەو گۆڤارو كەناڵەكانی راگەیاندندا بەبەردەوامی گوێبستی دواكەوتن و خراپی كوالێتی ئەو پرۆژانە دەبین، هەندێك لەو پاساوانەی كۆمپانیاكان باسی لێوە دەكەن و كە بۆتە هۆی دواكەوتنی تەواوبوونی پرۆژەكان راست و واقیعییانەیە، بەڵام زۆربەی جاریش پاساوەكان بۆ خۆدزینەوەیە لەو راستییەی كە بیزنسكارەكە ویستوویەتی قازانجێكی زیاتری دەستكەوێت خەمڵاندنی بۆ تێچوونی كارەكە راست و دروست دەرنەچووەو بەڕێوەبەرێكیشی نەبووە لە ماهییەت و گرنگی بەڕێوەبردنی مەترسییەكانی كار بزانێت، تەنانەت زۆرجار لەكاتی دامەزراندنی كارگەیەكدا یاخود پرۆژەیەكی وەبەرهێنان نەتوانراوە بەسەركەوتوویی لێكۆڵینەوەی كەڵكی ئابووری بۆ پرۆژەكە بكرێت و بێ توێژینەوەیەكی زانستی ئابووری بەڕێكراوە.
لێرەدا بەكورتی هەندێك لەو هۆكارانەی كە بۆتە هۆی دواكەوتنی پرۆژەكەو خراپی كوالێتی جێبەجێكردنی دەخەینە روو:
1- دەركردنی بڕیاری خێرا بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكان بێ لێكۆڵینەوەی كەڵكی ئابووری.
2- نەبوونی بەڕێوەبەرێكی باش و شارەزا لەبەڕێوەبردنی مەترسییەكانی كار.
3- ناسەقامگیری ژینگەی ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخ و بەهاكانی كەرەستەو كار.
4- كەوتنەوەی قەیرانە ئابوورییەكان و بێبازاڕی.
5- خەمڵاندنی بڕی تێچوونی پرۆژەكان كەموكورتی تێدایە.
6- رۆتینی كاركردن و دواكەوتنی سلفەكان و لاوازی سیستەمی قەرز پێدان.
7- فرۆشتن و دەستاودەستكردنی پرۆژەكان یاخوود دابەشكردنی كارەكان بەسەر چەند كۆمپانیایەكی بچووكی بێ توانای مادیی و مرۆیی.
8- پۆلێن نەكردنی بەردەوامی كۆمپانیاكان، چونكە بارودۆخی ئابووری و بازاڕ هیچ كۆمپانیایەك لەدۆخی خۆیدا ناهێڵێتەوە.
9- وەرگرتنی ژمارەیەك پرۆژە لەلایەن یەك كۆمپانیاوە لە یەك ماوەدا .
10- بوونی كەرەستەو كەلوپەلی خراپ و نزمی كوالێتی لەبازاڕەكانی كوردستان.
11- مەحسوبییەت و پێدانی پرۆژە لەسەر بنەمای دوور لەزانستی و یاسایی.
12- لاوازی سیستەمی یاسادانان و چاودێری دارایی و لێپرسینەوە.

بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەكانی كار چی بكرێت ؟
رۆژانە گوێبستی بێمایەبوونی كۆمپانیاكان دەبین، یاخوود ناوبەناو گوێبستی ناوی ئەو كۆمپانیانە دەبین كە حكومەتی هەرێم لە(لیستی رەش)دا دایناون، لەسەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵیشدا ناوی 11 كۆمپانیا راگەیەنرا كەلەشاری هەولێر خراونەتە لیستی رەشەوە، ئەم حاڵەتە لەناو دۆخی ئابووری بازاڕدا ئاساییە، بەوپێیەی بارودۆخی ئابووری سەقامگیر نییەو زۆرجاریش بەهۆی ئەو هۆكارانەی پێشتر ئاماژەمان پێدا سەرپێچی لە رێنمایی و راسپاردەكان دەكرێت و كەمتەرخەمی لەبەڕێوەچوونی پرۆژەكان دەكرێت، لێرەدا حكومەت بەرپرسیارێتی لەئەستۆ دەگرێت و سیستەمێك بۆ كارو كردەوەی ئەخلاقییانە بنیات دەنێت، كاتێكیش كۆمپانیاكان پشتگیری دەكرێن و ئاسۆی كارو چالاكییەكانیان بۆ زامن دەكرێت و بەشداری پرۆسەی ئابووری دەكرێن، پێویستە پەیڕەوكردنی پێوەرە ئەخلاقییەكانیان بچەسپێنرێت. چارەسەركردنی گرفتی دواكەوتنی پرۆژەكان و نزمی كوالێتییان ئەركی حكومەتە، چونكە ئەم حاڵەتە ئاستی بڕواو ئومێد بەئابووری كەم دەكاتەوەو زیان بەداهاتی نەتەوەو تاكەكەسیش دەگەیەنێت، لەهەرێمی كوردستان زۆربەی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت نەیانتوانیووە لەرووی كوالێتی و تواناییەوە بەرەو پێشەوە بچن، كە مەترسی وای لێدەكەوێتەوە دۆخی ئابووری بۆ دواوە بچێت و كۆمپانیاكانی كوردستان نەتوانن كێبركێ لەگەڵ كومپانیا دەرەكییەكان بكەن، ئابووری كوردستان لەئابوورییەكی بەكارهێنەرەوە بەرەو ئابوورییەكی بەرهەمهێن بەرن، گەرچی لەدوا ئاماری كارگەكانی كەرتی تایبەت لەم 3 مانگەی رابردوودا نزیكەی 16 كارگەی جۆراو جۆر لەبوارەكانی دروستكردنی بیناسازی و بەرهەمە خۆراكییەكان و ئاسنگەری دامەزراون، كاریش بۆ جێبەجێكردنی 3 كارگەی جیاكردنەوەی زبڵیش دەكرێت، بەڵام هێشتا ژمارەو توانایی ئەم كارگانە بەپێی پێویست نییە، دامەزرانی ئەم كارگانە توێژینەوەی كەڵكی ئابووری باشیان بۆ ناكرێت، پێشتر لە هەرێمی كوردستان بەدەیان كارگەی بیناسازی و بەرهەمە خۆراكییەكان( پیشەسازی خۆراكی) دەبینرا لەگەڵ واڵابوونی سنوورەكان و كرانەوەی دەروازە بازرگانییەكانی سەرسنوور یەك لەدوای یەكی ئەو كارگانە رووبەرووی بێمایەبوون بوونەوەو لەكاری بەرهەمهێنان راوەستان. لەبواری ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیشدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە گرێبەستی بۆ دەكات و دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە زۆر لەكۆمپانیا جێبەجێكارەكان كەمتەرخەمی دەنوێنن لەخێرا تەواوكردنی ئەو پرۆژە گرنگانە كەپەیوەندی بەبژێوی ژیان و داهاتی تاكەكەسییەوە هەیە.
لەسیستەمی سۆشیالیستی و پەیڕەوكردنی ئابووری ناوەندی(مركزی) حكومەتەكان پەنایان بۆ پاڵپشتی و پشتگیری بەرهەمی خۆماڵی پیشەسازی و كشتوكاڵی دەبرد لەڕێگای قەدەغەكردنی هێنانی بەرهەمی بیانی یاخوود دانانی باجێكی زۆری گومركی، بەڵام لەم سەردەمەداو لەگەڵ پاشاكشەی نزام و بەرنامە سۆشیالیستییەكان و كرانەوەی بازاڕەكان حكومەتەكان لەڕێگای قەرزو هاوكاری مادییەوە پاڵپشتی بەرهەمی خۆماڵی دەكەن و هانی بەرهەمهێنەكان دەدەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و توانایی كێبركێكردن . كاتی ئەوەهاتووە حكومەتی هەرێمی كوردستان بێ لێكۆڵینەوەی كەڵكی ئابووری پرۆژەكان مۆڵەتی دامەزرانی پرۆژەی وەبەرهێنان نەدات، كە ناوەندێكی سەربەخۆی ئابووری چاوخشاندنەوە بەو لێكۆڵینەوانەدا بكات، هاوكات حكومەت دەتوانێت لەڕێگای قەرزەوە زامنی خێرا جێبەجێكردنی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری بكات و سیستەمی چاودێری دارایش رۆڵی خۆی ببێنێت لەچاودێری و بەدواداچوونی كارو پرۆژەكان، دەزگای كۆنترۆڵ و پێوانەیی جۆریش هەڵسێت بەدانانی كارگە یاخوود ناوی ئەو كۆمپانیایەی كەرەستەو كاڵا بازرگانییەكان دەهێنێتە كوردستان و لێپرسینەوەش بكرێت لەو كۆمپانیاو بیزنسكارانەی گەمە بە نرخ و بەهاكانی بازاڕەوە دەكەن، بۆ ئەوەی چی تر پرۆژەكانمان دوانەكەوێت و بەشێوەیەكی كوالێتی بەرز لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا جێبەجێ بكرێت و كۆمپانیاو بیزنسكارەكانیش لە زیان و ئەگەرەكانی مەترسییەكانی كار دوور بن، بەشێوەیەكی گشتی ئەركی سیاسەتمەدارانە ژینگەیەكی لەباری ئابووری و كار لەهەرێمەكەدا دابین بكەن، بەتایبەتی هەنگاونان بەرەو دامەزرانی ئابوورییەكی بەهێزوو زیندوو بنێن، تێیدا زۆرینەی هاوڵاتییان بەشداری لەو پرۆسەیە بكەن و بیزنسكارەكانیش ئاراستەی ئەو شێوازەی كاركردن بكرێن كە پاڵپشتی و پشتگیری ئابووری بازاڕ بكەن. لەم پرۆسەیەدا نابێت دامەزراوەكانی توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی ئابووری پشتگوێ بخرێن، سوود لەئەزموونی ئەو وڵاتانە وەرگیرێت كەبەهاوشێوەی ئێمە لەقۆناغی راگوزەردا بەرەو ئابووری بازاڕ هەنگاویان ناوە، بەو پێیەی چالاكییە ئابوورییەكان تەنیا مەبەست لێی دەستكەوتی ماددی نییە، بەڵكو كۆمەڵێك دەستكەوتی مرۆیی و سەرمایەی مەعریفیشی لە هەگبەدایە، بۆیە پێویستە پێش ئەنجامدانی پرۆژەكان گرنگی بە توێژینەوەی كەڵكی ئابووری بدرێت، چونكە ئابووری لیبرالییەت پشتی بەتوێژینەوەو لێكۆڵینەوە ئابوورییەكان بەستووە بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەكانی كار سوودی گەورەی لێوەردەگرێت .
چیك و سلوفاكیا دوو ئەزموون لەبەشداری زۆرینە لەپرۆسەی ئابووری دا
ئەزموونی هەردوو وڵاتی چیك و سلۆفاكیا لەبواری پرۆژەكان سەركەوتنێكی باشی تۆمار كردووە، بەڕادەیەك دەتوانرێت ئەم ئەزموونە بەپێشەنگ دانرێت بەهاوشێوەی قۆناغی گواستنەوەی ئابووری سۆشیالیستی بۆ سەرمایەداری و بەتایبەتكردنی پرۆژەو دامەزراوەكانی كە لەكۆتایی سەدەی رابردوو هەردوو وڵات دەستیان بەو پرۆسەیە كرد، بەتایبەتكردن لەو دوو وڵاتەدا بەپێی پێداویستییە ئابووری و سیاسییەكان بوو، زۆربەی كەرتە ئابوورییەكان درایە هاوڵاتییان و زۆربەی جەماوەر راكێشرایە ناو پرۆسەی ئابوورییەوە، ئەمەش پێی دەوترا بەتایبەتكردنی میللی بەپاڵپشتی دامەزراوە دیموكراتییەكان و سەقامگیری سیاسی و پەیڕەوكردنی فیدرالییەت . كاتێك پرۆژەكانی ئەم دوو وڵاتە بەتایبەتی سلۆڤاكیا رووبەرووی ئیفلاسبوون و شكست بوونەوە حكومەتی سلۆڤاكیا لەڕێگای قەرزی درێژخایەنەوە رووبەرووی داڕمانە چاوەڕوانكراوەكە بووەوە، ستراتیژییەت و ئامانجە روونەكانی بەڕێوەبردنی ئابووری وای لەدامەزراوە حكومییەكان كرد دەسەڵاتی بەسەر ئابووری بەشێوەیەكی خێرا كەم بكاتەوەو بەزیادكردنی ئاشكراو لە ڕێگای كۆبۆن-ەوە دامەزراوەكان و پرۆژە ئابوورییەكانی بەتایبەت كرد، ئەمەش لەپرۆسەیەكدا كە 8ملیۆن و 600هەزار هاوڵاتی بەشدار بوو تێیدا. حكومەت بەرپرسیارێتی ئاراستەكردن و پاراستنی بازاڕەكانی لەئەستۆ گرتووەو یارمەتی و هاوكارییەكی باشی كەرتی تایبەت دا، بەڵام ئەم یارمەتییانە بێ مەرج نین و لەكاتی كەمتەرخەمی و شكستهێنان بەپرۆژەیەكدا لێپرسینەوەی تووند ئاراستەی ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرە دەكرێت، كە گەمە بەئابووری و مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەكەو بەهاو نرخەكانی بازاڕەوە بكات، هاوكاری و یارمەتییەكانی حكومەت بۆ كەرتی تایبەت وایكرد لەماوەیەكی كورتدا نەك تەنیا كۆمپانیاكانی سلۆڤاكیا پێداویستی و كارەكان لەناوخۆی وڵات بگرنە ئەستۆ، بەڵكو بەرەو كاری وەبەرهێنان چوون لەسەرجەم كیشوەرو وڵاتانی بیانی دا، لەقۆناغی بونیاتنانەوە بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە پرۆژەو كارەكان بەسەر كۆمپانیا كان دابەش كراو دەسەڵاتی حكومەتیش بەسەر ئابووری كەمكرایەوەو هەر زوو یاساكانی دژایەتیكردنی قۆرخكاری دەرچوو.

ئه‌م بابه‌ته‌ (3815) جار بینراوه‌‌ Share
هیچ كۆمێنتێك نه‌دۆزرایه‌وه‌
له‌سه‌رهێڵ : 57 ژماره‌ی سه‌ردان : 19898681
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005