كوردى عربى Kurdî English
Today :  Sun May 19 6:07:23 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... د.كەمال كەركوكی:پارتی پشتگیری لە راپرسی لەسەر دەستوور دەكات و تەنیا خەڵكی كوردستان ئەو مافەیان هەیە دەستوور ب ....
   له‌ میدیاکانه‌وه‌
19/01/2012 : 14:43:55
شۆڕشەكانی عەرەب شیمانەكراوانە دەستیان پێ كرد
19/01/2012 : 14:42:55
جەهلستانی ئیسلامی
16/01/2012 : 10:05:32
گوانتانامۆ و رێكخراوی‌ قاعیده
15/01/2012 : 10:05:55
ئیسلامی سیاسی به‌بێ نه‌وت
08/01/2012 : 13:34:47
با له ‌نه‌هێشتنی دوو ئیشییه‌وه ‌ده‌ستپێبكه‌ین
05/01/2012 : 10:32:18
ڕۆژه‌ڤ... پردی متمانە مەرجی سەرکەوتنی کۆبوونەوەکانە
04/01/2012 : 09:35:04
توركیا ستراتیژی به‌گژاچوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ هه‌موار ده‌كات
03/01/2012 : 17:39:53
ئێمه‌ فێری قوربانی دانین.....
03/01/2012 : 09:29:54
له‌په‌راوێزی بۆردومانه‌ خوێناوییه‌كه‌ی ناوچه‌ی شیرناخدا...
29/12/2011 : 18:24:11
كوردستان لەناو دڵماندا، دڵمان لەناو دەستماندا
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
رێكەوتی دابه‌زاندن: 22/08/2010 : 11:34:11   

گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌مواركردن و چاكسازی كردن له‌ ده‌ستوور هه‌ر یه‌ك له‌ پارتی دادو گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانرِه‌واو پارتی ئاشتی و دیموكراتی كوردی له‌ رێگه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌ستیان به‌ دانووستانه‌كانی نێوانیان كرد، هه‌ردوولا هه‌ڵوێسته‌ كۆنه‌كانیان به‌لاوه‌ ناوه‌و ده‌ستیان به‌ ده‌سپێشخه‌ری تازه‌ كردووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی یه‌كتری ئه‌مه‌ش له‌ میانی پشتگیری كردنی پارتی ئاشتی و دیموكراتی كوردی له‌ پرِۆژه‌ی چاكسازیكردنی ده‌ستوورو ده‌نگدان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌كه‌ كه‌ پارتی دادو گه‌شه‌پێدان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پێشكه‌شی كردووه‌، برِیاریشه‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ 12 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ راپرسی سه‌رانسه‌ری له‌ توركیا له‌ سه‌ر ئه‌نجام بدرێت.

بڵند ئێرنیچ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند ده‌نگدان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌كه‌ ده‌نگدانه‌ به‌ پارتی دادو گه‌شه‌پێدان، پارتی سه‌عاده‌ت سه‌ره‌رِای بوونی ناكۆكی له‌گه‌ڵ پارتی دادو گه‌شه‌پێدان به‌لاَم له‌گه‌لڕ ئه‌مه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌شێك له‌ چاكسازییه‌كانی په‌یوه‌ند به‌ بنه‌ما ئیسلامییه‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌په‌كان، و كورده‌كانیش دیسان به‌ به‌ڵێ ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

پرۆژه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی هه‌ستیار هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رانی پارت و هێزه‌ سیاسییه‌كانی توركیا هه‌ر یه‌كه‌یان له‌لای خۆیه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ هاندانی جه‌ماوه‌ر هه‌ندێكیان داوا له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌كه‌ بده‌ن هه‌ندێكی دیكه‌ش داواان لێده‌كه‌ن دژی پرۆژه‌كه‌ ده‌نگ بده‌ن، به‌گشتی هه‌ر چۆنێك بێت خودی ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ ده‌ستوور ئه‌رك و كارێكی گرنگه‌.

ئه‌گه‌ر بێت و رێژه‌ی پشتگیریكردن له‌ پرۆژه‌كه‌ واتا رێژه‌ی ده‌نگدان به‌ به‌ڵێ له‌ 60% بوو ئه‌وكات جارێكی دیكه‌ پارتی دادو گه‌شه‌پێدان ده‌سه‌لاَت وه‌رده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته‌وه‌ خاوه‌نی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مان، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌ 50% ی ده‌نگه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بوو ئه‌وكات داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بارودۆخێكی شپرزه‌ بۆ پارتی دادو گه‌شه‌پێدان وسیاسه‌ته‌كانی ده‌سازێنێ و ئه‌و پارته‌ تووشی شڵه‌ژانێك ده‌كاته‌وه‌ و ناچار ده‌بێت رووبه‌رِووی هه‌موو ئه‌گه‌رو كاردانه‌وه‌ سلبییه‌كان ببێته‌وه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی و ئابووری ولاَت.

ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ راسته‌وخۆ و به‌شێوه‌یه‌كی پچرِپچرِ له‌ هه‌ڵمه‌تی هاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیری كردن له‌ پرۆژه‌كه‌ به‌شداری ئه‌ردۆگانی كردووه‌، سه‌ره‌تاش له‌ شاری غازی عه‌نتاب ده‌ستی پێكرد ئه‌گه‌رچی ئۆغلۆ سه‌رقاڵی به‌رِێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ولاَته‌كه‌یه‌تی و ره‌نگه‌ كه‌متر ئاماده‌یی له‌ توركیا هه‌بێت و زیارتر له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت، به‌شداریكردنی ئۆغلۆ له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ كردن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ دوو رووی هه‌یه‌:

1_ هاوكاریكردنی ئه‌ردۆغانه‌ كه‌ به‌ دڵ و گیان خه‌ریكی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردنه‌ بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه‌ی، به‌رده‌وامیشه‌ له‌ ئه‌نجامدانی سه‌ردانییه‌كانی بۆ ناوچه‌و شاره‌ جیاجیاكانی ولاَته‌كه‌ی سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌ش و هه‌وا گه‌رمه‌، هه‌روه‌ها ئۆغلۆ ده‌یه‌وێ باری گرانی سه‌رشانی ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نجامدانی سه‌ردانییه‌كانی سووك بكات.

2_ ئۆغلۆ یه‌كێكه‌ له‌و ناوانه‌ی به‌هێز هاتۆته‌ پێش بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ حالێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان برِیاری خۆ كاندید كردنیدا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ شوێنی سه‌رۆكی ئێستا عه‌بدوڵلاَ گوڵ ئه‌مه‌ش له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2011، و دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی سه‌رۆكی ئێستا عه‌بدوڵلاَ گوڵ له‌ پۆسته‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له‌ مه‌وبه‌ر گوڵ له‌ میانی سه‌ردانییه‌كیدا له‌ ئازربایجان رایگه‌یاند له‌ سه‌ر په‌رله‌مان پێویسته‌ ئه‌و مشت و مرِه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌، كه‌ ئایا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێنج ساڵه‌ یاخود حه‌وت ساڵ، پێده‌چێت گوڵ به‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رازی بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لێك له‌ به‌رده‌م ئه‌ردۆغان برِه‌خسێنێ تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو بتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و له‌ 2012 ئه‌ردۆغان ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار.

لێره‌دا ئۆغلۆ به‌هێزترین كاندید ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به‌و پێیه‌ی ئۆغلۆ خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌رییه‌ ده‌زانێ چۆن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر بدوێ و چۆن باوه‌رِیان پێبێنێ به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ خۆی تێكه‌لاَوی مێژوو ورۆشنبیری جه‌ماوه‌ر ده‌كات و خۆیشی به‌ به‌شێك له‌ پێكهاته‌ی به‌رفراوانی جیهانی ئیسلامی هه‌ژمار ده‌كات.

هه‌ڵمه‌ته‌كانی پشتگیری كردن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ستووری توركیاو چوونه‌ ناو جه‌ماوه‌ر ئامرازێك نه‌بوون بۆ ده‌ركه‌وتنی ئۆغلۆ، به‌ڵكو ئۆغلۆ زووتر له‌ رێگه‌ی كاره‌ ئه‌كادیمی وسیاسه‌ته‌ تۆكمه‌و قووڵه‌كانی توانی لێهاتوویی سه‌ركرده‌یی خۆی له‌ ناوه‌وه‌ی توركیاو ده‌ره‌وه‌ی ولاَته‌كه‌ی بۆ جیهان بسه‌لمێنێ.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ كردن بۆ ده‌نگدان و ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ستوور، پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ماوه‌ی مانگێك ئاگر به‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی دووباره‌ تاوتوێكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ له‌ ناوه‌ندی توركی، زۆربه‌ی بۆچوونه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه‌ رێككه‌وتنامه‌یه‌كی نهێنی سه‌باره‌ت به‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ له‌ نێوان پارتی دادو گه‌شه‌پێدان و پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ ئه‌نجام گه‌یشتبێت ئامانجی سه‌ره‌كیش سه‌رخستنی پرۆژه‌كه‌ی دادو گه‌شه‌پێدانه‌، هه‌ندێكی دیكه‌ش پێچه‌وانه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ لێكده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك پێیان وایه‌ دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ دووباره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردو حكومه‌ت ده‌كه‌ونه‌وه‌ ناو بۆسه‌یه‌كی دیكه‌، به‌و پێیه‌ی ئه‌زموونه‌كانی پێشوو ئه‌نجامی ئیجابیان لێنه‌وتۆته‌وه‌.

بۆچوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ كورده‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ ئیجابییه‌و پێیان وایه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پرۆژه‌كه‌ی دادو گه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، سه‌ركرده‌ی دیاری كورد له‌ توركیا ئه‌حمه‌د تورك گه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ نیشانداو دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌موو "كوردێكی ئازاد به‌ به‌ڵێ ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌كه‌ ده‌دات".

له‌لای خۆشییه‌وه‌ په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌ پارتی ئاشتی و دیموكراتی كورد ئایلا ئۆقات ئاتا له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رادیكاڵی توركی ده‌نگدانی كوردی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌كه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی پێنج داواكاری به‌ستۆته‌وه‌:

1_ دووباره‌ ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا كه‌ به‌ده‌ر بێت له‌ پێناسه‌ی هاولاَتی بوون له‌ سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی و ئیتنی.
2_ راگرتنی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ دژی پارتی كرێكارنی كوردستان.
3_ ئازاد كردنی ته‌واوی زیندانیانی كورد له‌ زیندانه‌كانی توركیا.
4_ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چوونه‌ ناو په‌رله‌مان.
5_ ده‌ستپێكردنی دانووستانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌ توركیا به‌ شێوه‌یه‌ی ئاشتیانه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌یدا ئاتا ده‌نووسێ: پارتی دادو گه‌شه‌ پێدان توانای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كوردی نییه‌ دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ كورد "ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ شه‌یتانیش دانووستان بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ بكات" ، ئاتا ئه‌وه‌شی بیر خسته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پێش ماوه‌یه‌ك رایگه‌یاند ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یه‌ چاوپێكه‌وتن و دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ئه‌نجام بدات، له‌ كۆتاییشدا ئاتا داوای له‌ په‌رله‌مانی توركیا كرد هه‌ڵبستێ به‌ به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردو چاكسازییه‌ ده‌ستوورییه‌كان.

ماڵپه‌رِی_ عروس الاهوار _
22/8/2010

ئه‌م بابه‌ته‌ (3428) جار بینراوه‌‌ Share
هیچ كۆمێنتێك نه‌دۆزرایه‌وه‌
له‌سه‌رهێڵ : 56 ژماره‌ی سه‌ردان : 19858981
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005