كوردى عربى Kurdî English
Today :  Thu May 23 16:45:03 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... دیڤید فلیپس لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: ئەگەر رۆڵی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نەبوایە ئەم پرۆسەی ئا ....
   له‌ میدیاکانه‌وه‌
19/01/2012 : 14:43:55
شۆڕشەكانی عەرەب شیمانەكراوانە دەستیان پێ كرد
19/01/2012 : 14:42:55
جەهلستانی ئیسلامی
16/01/2012 : 10:05:32
گوانتانامۆ و رێكخراوی‌ قاعیده
15/01/2012 : 10:05:55
ئیسلامی سیاسی به‌بێ نه‌وت
08/01/2012 : 13:34:47
با له ‌نه‌هێشتنی دوو ئیشییه‌وه ‌ده‌ستپێبكه‌ین
05/01/2012 : 10:32:18
ڕۆژه‌ڤ... پردی متمانە مەرجی سەرکەوتنی کۆبوونەوەکانە
04/01/2012 : 09:35:04
توركیا ستراتیژی به‌گژاچوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ هه‌موار ده‌كات
03/01/2012 : 17:39:53
ئێمه‌ فێری قوربانی دانین.....
03/01/2012 : 09:29:54
له‌په‌راوێزی بۆردومانه‌ خوێناوییه‌كه‌ی ناوچه‌ی شیرناخدا...
29/12/2011 : 18:24:11
كوردستان لەناو دڵماندا، دڵمان لەناو دەستماندا
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
رێكەوتی دابه‌زاندن: Wed,September 23, 2009, 18:24:42 PM   

نووسینى: محه‌مه‌د عه‌لى بیراند



رِه‌نگه‌ هه‌ندىَ له‌ خوێنه‌رانم به‌و وتاره‌ په‌ست ببن. تكایه‌ هێمن ببنه‌وه‌ و با پێكه‌وه‌ بیر بكه‌ینه‌وه‌. ئه‌و بابه‌ته‌ى من ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م په‌یوه‌ندى به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئایا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ هاووڵاتیه‌ رِه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌كانمان بگه‌ین. ئایا به‌رِاستى له‌ كورده‌كان ده‌گه‌ین؟ ئایا په‌رۆشین بزانین بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌؟ یان ئایا ئێمه‌ بیر و بۆچوونه‌كانیان داده‌رِێژین؟

به‌پێى ئه‌زموونى چه‌ند ساڵه‌م ده‌ڵێم: نه‌خێر ئێمه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ تێناگه‌ین خه‌ڵكى كورد بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ باشورى رِۆژهه‌ڵات ده‌ژین. ته‌نانه‌ت هێنده‌ گرنگیشى پێناده‌ین. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو هێرشیان ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر و سووكایه‌تیان پێده‌كه‌ین. جگه‌له‌وه‌ش ده‌ستمان كردووه‌ به‌ دادگایی كردنیان و سزایان ده‌ده‌ین. بۆیه‌ له‌ تێنه‌گه‌یشتن له‌یه‌كتر به‌رده‌وامین.

ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، نابێت گوىَ له‌ بۆچوونه‌كانیان بگرین و هه‌وڵى تێگه‌یشتنیان بده‌ین، به‌تایبه‌تى له‌و رِۆژانه‌دا؟ پێویست ناكات ئه‌وه‌ى گوێمان لێده‌بێت برِواى پێبكه‌ین. له‌جیاتى سكاڵاكردن له‌ لاى دادوه‌ران سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ى گوێمان لێده‌بێت، ده‌توانین بۆچوونى خۆمان نیشان بده‌ین و ئاشكراى بكه‌ین و قسه‌ى له‌باره‌وه‌ بكه‌ین.

بۆیه‌ پێم وایه‌ ده‌توانین به‌ شێوه‌یه‌كى باشتر رِه‌فتار بكه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستى خه‌ڵكى باشورى رِۆژهه‌ڵات درك پێبكه‌ین، به‌بىَ ئه‌وه‌ى په‌ست و توورِه‌ببین، رِه‌تیان بكه‌ینه‌وه‌ یان لۆمه‌یان بكه‌ین. ئه‌گه‌ر له‌جیاتى داخستنى گوێچكه‌مان بیكه‌ینه‌وه‌ و گوىَ له‌ هه‌سته‌كانیان بگرین، ئه‌وا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى رِێژه‌یی بۆ ئێمه‌ ئاسانتر ده‌بێت. له‌و دواییه‌ش وادیاره‌ خه‌ریكه‌ هه‌ندىَ گۆرِانكارى به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا دێت، هه‌رچه‌نده‌ كه‌میش بێت.

رِاپۆرته‌كانى ئه‌و دواییه‌ى جه‌نگیز چاندار و حه‌سه‌ن جه‌مال له‌ باشورى رِۆژهه‌ڵات به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ CNN تورك و میلیه‌ت و رِادیكاڵ، روشێن چاكیر له‌ ده‌یلى وه‌ته‌ن و ستوون نووسه‌كانى تر هه‌ندىَ گۆرِانكاریان له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا دروست كردووه‌. واته‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌ باسكردنى شتگه‌لێك پێشتر لێى ده‌ترساین یان نه‌مانده‌ویست گوێبیستى بین. تا ئێستاش كه‌سانێك هه‌ن قه‌وانى رِابردوو لێده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ هه‌رێمه‌كه‌ بیرى لێده‌كاته‌وه‌.

هه‌موو ئه‌و قسانه‌م كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هاورِێكانم ناردوویانه‌ یان ئه‌وانه‌ى له‌ كاتى كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك پێیان ووتوم. گرنگترین ئه‌و قسانه‌م جیاكردۆته‌وه‌ و ئه‌و وشانه‌م كورت كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ناو هه‌زاران وشه‌ و رِسته‌ى گوتراو بزربوون...

له‌پێشترین و گرنگترین نیگه‌رانیى باشورى رِۆژهه‌ڵات ئاگربه‌سته‌.

له‌نێوان ئه‌و بیر و بۆچوونانه‌ى باشورى رِۆژهه‌ڵات، گرنگترینیان بریتى بوو له‌ جیاوازی له‌ تێگه‌یشتن و بینینى پێشڤه‌چوونه‌كان. ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه‌ رِاسته‌ و دروسته‌ بۆ ئه‌وان جیاواز بوو.

بۆ نموونه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ به‌بىَ رِاوێژكردن له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك پێویسته‌ به‌رده‌وامى به‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى كرانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پرسى كورد بده‌ین. ئێمه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان پىَ باشه‌ كه‌ ده‌ڵێت نابێت نه‌ په‌یامى ئیمراڵى و نه‌ PKK و نه‌ DTP به‌ جددى وه‌ربگیرێـت. تا ئێستاش بۆچوونه‌كان له‌ باشورى رِۆژهه‌ڵات زۆر جیاوازن و شته‌كان به‌و شێوه‌ى ئێمه‌ ده‌یبینین یان ده‌مانه‌وێت بیبینین ناچنه‌رِىَ و پێشڤه‌چوون به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت.

هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و چاودێرانه‌ى سه‌ردانى ئه‌و هه‌رێمه‌یان كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌نجامداوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى هاورِا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و خاڵانه‌ى خواره‌وه‌:

- به‌ بۆچوونى كورده‌كان ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ شێوازێكى سێگۆشه‌یی هه‌یه‌، واته‌ پێویسته‌ گرنگى به‌ سێگۆشه‌ى ئیمرِاڵى - PKK - DTP بدرێت. هیچ بژارده‌یه‌ك نییه‌ جگه‌له‌وه‌ى به‌ هیچ ئه‌نجامێك ناگه‌ین ئه‌گه‌ر رِه‌چاوى به‌و سێگۆشه‌یه‌ نه‌كه‌ین و گرنگى پێنه‌ده‌ین. ئه‌وه‌ ماناى دانووستاندن له‌گه‌ڵ ئیمرِاڵى یان PKK نییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ كه‌سێك دانیشێت و گوىَ له‌ PKK و ئیمرِاڵى بگرێت و بزانێت چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌ واقیعێكه‌ و ناكرێت پشتگوىَ بخرێت.
- كۆنترِۆڵ و ده‌سه‌ڵات به‌ گشتى به‌ده‌ست PKKیه‌. جا له‌رِووى چه‌ك یان سیاسه‌ته‌وه‌ بێت، ئه‌وان نایانه‌وێت ده‌ست له‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌ڵبگرن. هه‌ركاتێك DTP بیه‌وێت هه‌نگاوێكى جیا هه‌ڵبنێت، رِووبه‌رِووى كاردانه‌وه‌ى PKK ده‌بێت و پێیان ده‌ڵێن "چى رِووده‌دات؟ ئێمه‌ین له‌ چیاكان له‌ پێناو ئه‌و كێشه‌یه‌ شه‌رِ ده‌كه‌ین و ده‌مرین، له‌ قسه‌ى ئێمه‌ ده‌رمه‌چن." بۆیه‌ DTP نایه‌وێت هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌ هه‌ڵبنێت. جا یان نایه‌وێت خۆى بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ یانیش چاوه‌رِوانى گڵۆپى سه‌وز له‌ PKK یان ئیمرِاڵى ده‌كات.
- به‌ بۆچوونى دانیشتوانى باشورى رِۆژهه‌ڵات یه‌كه‌م و له‌پێشترین شت بوونى ئاگربه‌سته‌. گرنگترین شت كشانه‌وه‌ى PKK و كۆتایی هاتنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى سوپاى توركیایه‌ (TSK). هه‌روه‌ها كاتێك PKK پاشه‌كشه‌ى كرد نابێت سوپاى توركیا هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامبدات. هۆكارى هێنده‌ هه‌ستیاربوونیان به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌ هه‌ره‌ نزیكه‌كانى خۆیان دێته‌وه‌ بیر و به‌رچاویان كه‌ مردوون یان كوژراون، ئه‌و كه‌سانه‌ش منداڵى خۆیانن یان ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌ى خۆیانن یانیش گه‌نجه‌كانى گه‌رِه‌كن. ئه‌وان ئاگربه‌ستیان ده‌وێت و خوازیارن به‌ر له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكى نوىَ كۆتایی به‌ پرسه‌ و ته‌عزیه‌كان بهێنن.

سه‌ره‌رِاى هه‌موو ئه‌مانه‌، گرنگرتین بۆچوون و تێبینى له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا ئومێد و هیوا به‌دى ده‌كرێت. تا ئێستاش خه‌ڵك خاوه‌ن هیوان. جارجاره‌ نائومێدى دروست ده‌بێت به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و خاڵه‌ى بوترێت "چاره‌سه‌رى نییه‌ و ترووسكایی نه‌ماوه‌."

گرنگترین شت كه‌ به‌شدارى له‌ دروستكردنى گرژی و ناكۆكیه‌كى زۆر ده‌كات بریتیه‌ "له‌و زمانه‌ى ده‌وڵه‌ت پێى ده‌دوێت." ئێمه‌ ئاگادارى نین و به‌خۆمان نازانین. رِه‌نگه‌ هێنده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه‌ زمانه‌ رِاهاتووین كه‌ هه‌ست نه‌كه‌ین ئازارى كه‌سانى تر ده‌دات. دروشمى رِه‌سمیى ده‌وڵه‌ت بووه‌ته‌ زمانى میدیا.

له‌ وتاره‌كه‌ى به‌یانى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌دوێم.

سه‌رچاوه‌:www.hurriyetdailynews.com

ئه‌م بابه‌ته‌ (3503) جار بینراوه‌‌ Share
هیچ كۆمێنتێك نه‌دۆزرایه‌وه‌
له‌سه‌رهێڵ : 61 ژماره‌ی سه‌ردان : 19895935
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005