نووسینى: سام داگه‌ر
هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه هه‌ر له‌یه‌كه‌م سه‌یركردنیه‌وه, پشتگوێخستنى پێوه دیاره. خزمه‌تى ئه‌وتۆی نه‌كراوه و ئه‌و گۆره‌پانه‌ى كه حه‌وزو ساحه‌ى یاری تێدایه وێرانه‌و كه‌وتۆته رۆخى شارۆچكه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانى نیمچه سه‌ربه‌خۆ له عیراق.
حه‌وزه‌كه خالیه له ئاو و به‌شێكى به خۆل و خاشاك داپۆشراوه كه وه‌ك زبڵدانه‌و كه‌ل و په‌لی یارییه‌كانیش كار ناكه‌ن. حه‌وز و گۆرِه‌پانه‌كه به‌شێك له‌و پرۆژه جوانكاریه‌یه كه له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى ساڵی 2005 وه‌ك پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مێك ئاورِ له‌و پرِۆژانه بده‌یته‌وه, هه‌ست ده‌كه‌یت كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا به خیرایی تێپه‌رِیندراوه. ئه‌م رووداوه ئه‌مساڵیش دووباره بوویه‌وه, ئه‌و كاته‌ى كه ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیدا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌لبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى له مانگى ته‌موز به قیرتاكردنى هه‌ندێك له رِیِگاوبانه‌كان سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ لاى خۆى رِابكێشێت و لایه‌نگیرى بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ى ده‌كرێت له ته‌ماح و ویستى زۆربه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و شوێنه نییه. ئه‌و شته‌ى ئه‌وان خوازیارین گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ ماڵ و حاڵ و زێدى خۆیان له گونده‌كان, ئه‌و گوندانه‌ى كه له ماوه‌ی شه‌رِی نێوان عێراق و ئێران له ساڵانى 1980 له سه‌رده‌مى حوكمى سه‌دام حوسین خاپوركران یان كیمیا باران كران و ئه‌نفال كران.
گوندنشینه‌كان له‌م شوینانه جێگیركران كه پێیان ده‌وترا كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێیه‌كان, ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی رێگه گرتن له گوندنشینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن پشتگیری چه‌كداره كورده‌كان بكه‌ن كه ئه‌و كاته له دژى حكومه‌تى ناوه‌ندى له شه‌رِدابوون.
له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رنجى جیهان به‌سه‌ر ئه‌و ملیۆنان عێرِاقیه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تاى داگیركردنى عێرِاق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵى 2003 له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ربه‌ده‌ر بوون و كه‌وتوونه‌ته وڵاتانى دراوسێوه، پێده‌چێت ده‌ربه‌ده‌ر و لێقه‌وماوانى جه‌نگ و ناكۆكیه‌كانى پێشووترى عێرِاق له‌بیركرابن پشتگوىَ خرابن.
به‌شی زۆری رِزگاربووان, له ئه‌دای دوو ئیداره‌یی هه‌ردوو حیزب توره‌ن و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نیا قسه له زۆربه‌ى كرداره‌كانیان به‌دی ده‌كرێ و له كاته سه‌خته‌كاندا پشتگیری له ئه‌ندام و لایه‌نگرانى خۆیان ده‌كه‌ن.
عبدلله محمدی ته‌مه‌ن 60 ساڵ وتی " دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بوو ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رى زیاتر هه‌بووایه".
له سالی 1989 به‌دوواوه, ئه‌وكاته‌ى كه گونده‌كه‌یان تیكدراوه كاك محمد به‌بێ كار ده‌ژی, سێ ساڵ به‌ر له ئیستا خۆی و خیزانى له‌گه‌ل 12 مندال له‌به‌ر كه‌م ئاوی چونه‌ته كۆمه‌لگه‌یه‌كى زۆره ملێ و پاشان هاتونه‌ته هه‌له‌بجه‌ى تازه, بژێویان له‌سه‌ر 135 دۆلار و ده‌ستكه‌وتى دوو كورِه پۆلیسه‌كه‌یه‌تى.
هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه یان هه‌ڵه‌بجه‌ى نوێ, سه‌ره‌تا له ساڵی 1988 وه دروست بووه و كۆمه‌ڵگایه‌كى زۆره ملێیه, به‌شی زۆری خه‌ڵكى ئێره به تراكتۆر له گونده‌كانى ده‌ورو به‌ری هه‌ڵه‌بجه‌وه گواستراونه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه, ئه‌و شاره‌ی كه 5000 خه‌ڵكى بیتاوان به چه‌كى كیمیایی له‌ناوبران له‌لایه‌ن حوكمه‌تى عێرِاقییه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه, كه‌وتۆته نیوان هه‌ڵه‌بجه خۆیی و شاری سلێمانیه‌وه , بۆ یه‌كه‌مجار و له هه‌وڵیكى درِندانه‌دا ناوی سه‌دامى لێ‌نرا. له‌پاشان ئه‌و ناوه گۆرِا كاتێك كورد ئۆتۆنۆمى وه‌رگرت و پشتگیری كرا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه له سالی 1991. له‌و كاته‌وه بووه به شارێكى 9000 ماڵی و هه‌ندێ له خانوه‌كانى له قورِ دروستكراون و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاری له زۆربه‌ى پیكهاته‌كاندا به‌دى ده‌كرێت, دانیشتوانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له 10 رۆژ جارێك ئاویان هه‌بێت ماناى ئه‌وه‌یه به‌خت یاوه‌ریانه.
زۆربه‌ى دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه ته‌وێله‌یی بوون, ئه‌و گونده‌ى كه ده‌كه‌وێته سنوری ئێرانه‌وه و له‌ساڵی 1981 به‌هۆی تۆپبارانى ئیرانه‌وه وێرانكرا. هه‌رچه‌نده هه‌ندی خه‌ڵك گه‌رِاونه‌ته‌وه ته‌وێڵه و خانوویان دروست كردووه و قه‌ره‌بویش كراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه. زۆربه‌ى قه‌ره‌بووكراوانیش سه‌ربه حیزبی ده‌سه‌ڵات بوون.
فازڵ حه‌مه سه‌لیمى 41 ساڵ یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى كه گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ ته‌ویڵه و له‌سه‌ردانى ماڵی خزمه‌كانیدابوو له هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه, وتى " به‌گشتى, ئه‌م دوو حیزبه‌ى ده‌سه‌ڵات زۆر شتیان نه‌كردووه, ده‌بێ كه‌سێكت هه‌بێ ئینجا بۆت ده‌كه‌ن؛. هه‌ر له نزیك مانه‌وه , گولزار عبدالخالق كه ته‌مه‌نى 50 ساڵ بوو له پێش ده‌رگا دانیشتبوو , ئه‌و رۆژه‌ى به بیر هێناینه‌وه كه ته‌ویڵه‌ى به‌جێهیشت له سالی 1981, هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا منداڵی بوو بوو, وتى " تۆپه‌كانى ئێران وه‌ك باران به‌سه‌رماندا ده‌باری". سه‌ره‌تا خێزانه‌كه‌یان له هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێ بوون كه ده‌كه‌ویته رۆژئاوای ته‌ویڵه‌وه و پاشان رۆشتوونه‌ته سیروان ئه‌و كاته‌ى هه‌ڵه‌بجه كه‌وته به‌ر كیمیایی له سالی 1988 . هه‌ر له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا, حكومه‌تى عیراقی تۆپبارانى سیروانى كردوو خه‌ڵكه‌كه‌ى ناچاركرد بۆ ئه‌وه‌ی روو له سلێمانى بكه‌ن.
له‌ساڵی 1989, حوكمه‌تى عێراقی ئاواره‌كانى له شوێنێك كۆی كردنه‌وه كه پێی ئه‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه.
خاتوو گولزار كه پیاوه‌كه‌ى مردووه له‌وكاته‌وه له‌گه‌ل 11 منداڵه‌كه‌ى لێره ده‌ژین. بژێوی ئه‌م خێزانه په‌یوه‌سته به ئیش و كاری تایبه‌تیانه‌وه و كورِه‌كانى ده‌چنه سلێمانى بۆ فرۆشتنى پێلاوى كلتوری كوردی ناسراو به كڵاش.
كیوان فه‌ره‌ج یه‌كیك بوو له كورِه‌كانى كه له سوچێكه‌وه كڵاشی دروست ده‌كرد، داوی قه‌یتانى به‌كار ده‌هێنا بۆ دروست كردنى پێلاَو . به‌شی خواره‌وه‌ی ده‌رِازێنێته‌وه به پێستى ئاژه‌ڵ و داوه‌كان به ره‌نگى سورو شین به‌ناو یه‌كدا چوون و سه‌ره‌وه‌ی پێلاوه‌كه ره‌نگ ده‌كرێت به مادده‌ی فابریك. پیلاوه‌كه كلتورییه‌و یه‌ك هه‌فته‌ى ده‌وێت بۆ ته‌واوكردنی جوتێك و نرخه‌كه‌ى نزیكه‌ى 50 دۆلارى ئه‌مریكیه.
فه‌رهاد فه‌ه‌رج, كورِێكى تر‌ى ئه‌و خاتوونه و یه‌كێكه له‌و پرۆفیشنالانه‌ى كه كلاش دروست ده‌كات و به‌و نازناوه پێده‌كه‌نی كه‌پێی ده‌وترا كه‌ریم كڵاش و له سالانى 1980 به فرۆشتنی كڵاش به‌و سه‌ربازانه‌ى به‌رپرس بوون له ده‌ركردنى كورد له گونده‌كان هه‌ندێ سامانى كۆكردبوویه‌وه.
عه‌لی عه‌لی ته‌مه‌ن 67 ساڵ, وتى " بۆ چه‌ند رۆژێك نانیان له گیرفانیان هه‌ڵده‌گرت", ده‌ستى به‌گێرِانه‌وه كرد و باسى هاورِىَ پێشمه‌رگه‌كانى كرد كه چۆن له به‌هاراندا كڵاشیان له‌به‌ر ده‌كرد كاتێك له شاخه‌كاندا خۆیان ده‌شارده‌وه.
كاك عه‌لی كه له‌گه‌ڵ خیزان و 11 منداڵه‌وه به ئازاره‌وه له خانووێكى دوو ژوورى له هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه ده‌ژێت, توورِه‌یه و ده‌ڵێت له ئاست قوربانیه‌كانم زۆر كه‌مم بۆ كراوه.
عه‌لى 10 ساڵ له‌مه‌وپێش كاتێك له‌وپه‌رِى برسێتى و هه‌ژاریدا بوو عه‌رز و كێڵگه‌كه‌ى له ته‌وێڵه فرۆشت. كاتێك وه‌سفى جوانى سورشتى گونده‌كه‌ى ده‌كرد چاوه‌كانى زیاتر ده‌گه‌شایه‌وه و وتى "ئه‌وىَ به‌هه‌شتى ئێمه‌یه، خاكى ئێمه‌یه."
سه‌رچاوه: www.nytimes.com |