كوردى عربى Kurdî English
Today :  Wed May 22 21:37:26 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... دیڤید فلیپس لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: ئەگەر رۆڵی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نەبوایە ئەم پرۆسەی ئا ....
   دیمانه‌ی تایبه‌ت
22/05/2013 : 17:13:09
دادوەر عەبدولكەریم ئەبوبەكر هەمەوەند ((سكرتێری لیژنەی پێداچوونەوەی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان)) بۆ گوڵان: دەستوور ئامادەكراوە بۆ راپرسی و دەبێت گەلی كوردستان بە بەڵێ یان نا رای خۆی لەسەر بدات
21/05/2013 : 15:35:06
دیڤید فلیپس لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: ئەگەر رۆڵی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نەبوایە ئەم پرۆسەی ئاشتییەی ئێستای توركیامان نەدەبینی
16/05/2013 : 14:17:51
ئیف گریگۆری گەوس بۆ گوڵان:بەڕێز مسعود بارزانی كۆڵەكەی سیاسەتی كوردییە و دەتوانێت رۆڵێكی دەستوری لە هەرێمی كوردستان بگێڕێت
16/05/2013 : 13:50:35
حاج وەراق نووسەرو بیرمەندی سودانی بۆ گوڵان:ئیخوانەكان دەیانەوێت لە ئەزموونە باشەكانی مرۆڤایەتی داببڕێن، میسر پارچە پارچە دەكەن و یەكێتیی پێكهاتەیی كۆمەڵایەتیی گەلەكەی پچڕپچڕدەكەن
16/05/2013 : 13:44:55
جومعە عەتوانی پەرلەمانتار لە لیستی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق بۆ گوڵان:ئومێدی نزیكبوونەوە لە نێوان هاوپەیمانیی كوردستانی وهاوپەیمانیی نیشتمانی پێشكەوتنی بەخۆوە بینیوە
16/05/2013 : 13:41:17
بڵنت كیناش سەرنووسەری تودەی زەمان بۆ گوڵان:هەتا لەدەستوری ئێستای توركیا رزگارمان نەبێت ناتوانین پرۆسەی دیموكراتی سەربخەین
09/05/2013 : 17:46:28
عەدنان ئەلئەسەدی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عیراقی فیدرال بۆ گوڵان: ئەگەر شەڕی مەزهەبی لە نێوان شیعە و سونە دروست بێت، عیراق دابەش دەبێت
09/05/2013 : 15:12:13
مارسيل گۆشێ لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: دیموكراسی بە ئاسانی لە دایك نابێت (بەشی دووەم و كۆتایی)
08/05/2013 : 16:06:25
د.كەمال كەركوكی:پارتی پشتگیری لە راپرسی لەسەر دەستوور دەكات و تەنیا خەڵكی كوردستان ئەو مافەیان هەیە دەستوور بگێڕنەوە بۆ پەرلەمان یان پەسندی بكەن
05/05/2013 : 09:25:24
مارسێل گۆشێ، فەیلەسوفی گەورەی فەرەنسی لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: كارل ماركس هەڵەی گەورەی كردووە كە دەیویست مێژووی بەشەریەت بە ئابووری بخوێنێتەوە
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

عیمادەدین ئەحمەد بۆ گوڵان:هەر پارتێكی سیاسی تەفسیری ئایین بكات بۆ ئەوەی لەسەر كۆمەڵگە بیچەسپێنێ لەكۆتاییدا دەبێتە پارتێكی دژە دیموكراتی
رێكەوتی دابه‌زاندن: 22/11/2012 : 04:36:27   
پرۆفیسۆر عیمادەدین ئەحمەد سەرۆكی دامەزراوەی منارەیە بۆ ئازادی لە ئەمریكا و پسپۆر و تایبەتمەندە لەسەر مێژووی ئیسلام و یەكێكە لەو تۆژەرانەی كە بایەخ بە پرسی دیموكراسی دەدات و هەروەها لەبەر ئەوەی بە رەگەز فەلەستینییە بایەخێكی گرنگ بە گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، بۆ قسەكردن لەسەر ئاییندەی گۆڕانكارییەكانی وڵاتانی عەرەبی و كەیسی سوریا و ئاییندەی دیموكراتی ئەم وتووێژەمان لەگەڵ پرۆفیسۆر عیمادەدین سازكرد و بەمشێوەیە رای خۆی بۆ گوڵان خستەڕوو.

* ئێستا لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژاردن هەیە، ئەمەش وەك سیمایەكی دیموكراتی دەردەكەوێت، ئایا پێتوایە دیموكراتی لە وڵاتانی عەرەبی بونیاد بنرێت؟
- لە وەڵامدا دەڵێم بەڵێ و ئەگەری بونیادنانی دیموكراتی هەیە، بەڵام لێرەدا كێشەیەك هەیە دیموكراتی پێویستی بە پشوودرێژییە، بەڵام خەڵك ئەو پشووەی نییە، هەربۆیە ئەگەر سەیری پرۆسەی پەرەپێدانی دیموكراتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین، ئەوا ئەو پرسیارە لەخۆمان بكەین ئایا چەندی خایاند هەتا دیموكراتی لە رۆژئاوا سەركەوت و چەسپا، بونیادی دیموكراسییەت لە رۆژئاوا لەگەڵ مەگناكارتا دەستپێدەكات كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سیانزەهەم، ئەگەر باسی دیموكراتییەتی هاوچەرخیش بكەین ئەوا دیسان ئەمیش یەك دوو سەدە پێش ئێستا هەر لەبەریتانیاوە دەستی پێكردووە، لەو سەردەمەشدا خۆتان دەزانن ئافرەتان مافی دەنگدانیان نەبووە، هەربۆیە ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی رۆژئاوا بدەینەوە و سەیری ئەزموونی دیموكراسییان بكەن، دەبینین دیموكراتی كاتی دەوێت و لەهەمانكاتدا دیموكراتی پشێوی لەگەڵ خۆی دەهێنێت، ئەگەر ئێوە لەكاتی هەڵمەتەكانی ئەمریكا لە ئەمریكا بوونایە ئەوكات دەتانبینی پرۆسەكە چەند پشێوی دروستكردبوو، بۆیە من لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نیم كە دەڵێت لەوڵاتانی عەرەبی هەرگیز ناتوانرێت دیموكراسییەت بچەسپێت، من پێموایە دەتوانرێت، بەڵام كێشەكە لەوەدایە كە بونیادنانی دیموكراسییەت كاتێكی زۆر زۆر درێژی دەوێت تا دەچەسپێت، پێویستە دیموكراسییەت خۆڕسك بێت و هەروەها پێویستە بەسەبر بین و، مەبەستیشم لە سەبر ئەوە نییە بوەستین و هیچ هەوڵێك بۆ دیموكراتی نەدەین، بەڵكو پێویستە ئارام بگرین لەبەر ئەوەی پرۆسەكە كاتێكی زۆری دەوێت.
* بەڵام وڵاتانی عەرەبی وێڕای ئەوەی بە گۆڕانكاری گەورە تێپەڕیون كە پێی دەوترێت بەهاری عەرەبی، بەڵام بەداخەوە نەیانتوانیوە بگوازرێنەوە بۆ دیموكراسییەت و سەقامگیری، راستە پارتە سیاسییە ئیسلامییەكان بە سندوقی دەنگدان دەگەنە دەسەڵات، بەڵام ئەمە بۆ بونیادی دیموكراتی بەس نییە، ئایا تاچەند هەڵكشانی پارتە ئیسلامییەكان بۆ دەسەڵات گەیشتنیان بە دەسەڵات دەبنە هەڕەشە بۆ سەر دیموكراتی؟ ئایا پەیوەندیی نێوان پارتی سیاسیی ئیسلامی و دیموكراسییەت چۆن دەخوێنیتەوە؟
- هەڵبەتە زۆربەی ئەو لایەنانەی كە مەبەستیانە بە دەنگدان بگەنە دەسەڵات و دواتر پابەند نەبن بە دیموكراتی، كە من ناویان لێدەنێم هەڵپەرست، ئەولایەنانە هیچ پاپەندبوونێكیان نییە لەبەرامبەر دیموكراسییەت، بەڵكو بە دەرفەتێكی دەزانن لەپێناو گەیشتن بۆ دەسەڵات، بەڵام ئەگەر ئەو حاڵەتە ژمارەیەك لە پارتە ئیسلامییەكانی جیهانی عەرەبی بگرێتەوە، ئەوە هاوكات زۆربەی پارتی سیاسی دیكەیش دەگرێتەوە كە لەسەرتاسەری جیهاندا بونیان هەیە، بەڵام لەلایەنێكی دیكەوە كە سەیری هەندێك لە كەیسە پۆزەتیڤەكان دەكەم بۆنموونە تونس و میسر ئەوە بەڕای من وێڕای هەڵەكان و ئەو پشێوییەی كە لە سیستەمەكەدا هەیە پێموایە رێچكەی دروستیان گرتووەتەبەر، سەبارەت بە میسریش بەڕای من وێڕای ئەوەی پارتی ئازادی و داد پێگەكەی خۆی بەخراپ بەكارهێنا لەپێناو وەدەستهێنانی سوود لەبەرامبەر پارتە سیاسییەكانی دیكە، بەڵام بەلایەنی كەمەوە لە میسر هەڵبژاردنی ئازاد سازدرا بۆ سەرۆكایەتی و لەبارەی ئەو هەڵبژاردنانەدا لۆمەیەكی زۆر ئاڕاستەی سوپا دەكەم نەك پارتی ئازادی و داد لەبەرئەوەی سوپا بەردەوامە لە دەستێوەردان لە ژیانی كۆمەڵگەی میسر، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا سەیری دەكەم وەكو ئەزموونێكی باش و پێموایە رێچكەی دروستی گرتووەتەبەر و بەرەو پێشەوە دەڕوات، لەلایەنێكی دیكەوە هەندێك كەیسی دیكە هەن كە مایەی گەشبینی نین بۆنموونە لیبیا، دیموكراسییەت لە لیبیا لەسەریان سەپێندراوە، بۆیە بەلامەوە سەیر نییە گەر پرۆسەكە شكست بەدەست بێنێت، بەڵام ئەوە بۆ ئێستا لەبەرئەوەی من پێموایە لە مەودایەكی دووردا تەنانەت لیبیا-یش رێچكەی دروست دەگرێتەبەر، لەوانەیە پرۆسەكە بەسەبری بڕوات، بەڵام پێموایە كە لەكۆتاییدا دیموكراسییەت لە لیبیا و ئەو وڵاتانە دەچەسپێت.
* ئەگەر بێینە سەر سوریا ئەوا دەبینین جیهان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ كەیسەكەی سوریا دەكات لەبەرئەوەی ترسی ئەوە هەیە كە توندڕەوەكان لە جێگەی ئەسەد بگەنە دەسەڵات و لەبەرئەوەی رۆژئاوا دڵنیا نییە كێ پاش ئەسەد دێت هەربۆیەیش دەستێوەردان ناكات، بەڕای تۆ تاچەند ئەو هەڵوێستەی جیهان لەبەرامبەر سوریا، جیهانی عەرەبی لەبارەی دیموكراسییەت بێئومێد كردووە؟
- پێش هەموو شت رۆژئاوا دوو دڵە بەرامبەر بە ئاییندەی سوریا، هەر بۆیە ئەگەر لێیان بپرسین بۆ دەستێوەردان ناكەن، لەوەڵامدا دەڵێن هاوكاریمان كردون، من لەوە بەئاگام كە هەندێك دەستێوەردان ئەنجامدراوە، دەزانم كە ئەمریكا و ئەڵمانیا زانیاریی هەواڵگرییان بۆ چەكدارانی سوپای ئازادی سوریا دابینكردووە، هەربۆیە ناتوانین بڵێین كە دەستێوەردان نەبووە، بەڵام ئەگەر لێم بپرسن كە بۆچی دەستێوەردانی راستەوخۆی زیاتر ئەنجام نادرێت، لێرەیشدا پێویستە دیاریی بكەن مەبەستان كام وڵاتە لە وڵاتانی عەرەبی كە دووچاری بێئومێدی بووە لەمڕووەوە، لەبەرئەوەی من پێموایە كە هەر یەك لە وڵاتەكان لە گۆشەیەكی تایبەت بە خۆیەوە سەیری ئاڕاستەی شۆڕشەكەی سوریا دەكات، بۆیە ئەگەر پرسیار ئاڕاستەبكەن بۆنموونە لە عەرەبستانی سعودیە یان لە عێراق یان لە رۆژئاوا یانیش لە میسر و لێیان بپرسن هیوا دەخوازن ئەنجامەكانی شۆڕشەكەی سوریا چی بێت، ئەوە هەر یەك لەو وڵاتانە وەڵامێكی جیاوازتان پێ دەبەخشێت، هەربۆیە هۆكارەكانی پشت ئەوەی كە رۆژئاوا دەستێوەردانی زیاتر ئەنجام نادات لەلایەنێكەوە بۆ ئەو خاڵە دەگەڕێتەوە كە ئێوە ئاماژەتان پێكرد كە رۆژئاوا نازانێت ئەنجامەكانی كەیسەكەی سوریا چی دەبێت، بەڵام زیاتر هۆكارەكان دەگەڕێتەوە بۆئەوەی كە ئەوان دەزانن دەستێوەردان ئاكامی خراپی لێدەكەوێتەوە و دەستێوەردانی سەربازی بڕە تێچوونێكی قورسی دەوێت، هەڵبەتە لەنێو هەموو كەیسەكاندا سوریا هەرە شێواوترین كەیسە لە ناوچەكە و بۆیە هەتا خودی خەڵكی سوریا بەخۆیان واقیعی نەبن و ئامانجەكانیان دەستنیشان نەكەن و كارنەكەن بۆ وەدیهێنانی، ئەوە بەڕای من بارودۆخەكە هەر بەم شێوەیە بە پشێوی و گێلەشێواوی بەردەوام دەبێت، هەرچەندە سوریا هەرە نالەبارترین كەیسە لە ناوچەكە، بەڵام وێڕای ئەوەیش تەنانەت لە سوریا-یش هێڵێكی باریك لە ئومێد هەیە بەوپێیەی كە هاوپەیمانی دژەئەسەد خۆی بەرفراوانتر كردووە و ئەمەیش نیشانەیەكی باشە، هەرچەندیش من لە پێگەیەك نیم بۆئەوەی حوكم لەسەر ئەمە بكەم، بەڵام بەڕای من ئەو هاوپەیمانێتییە هێشتا بەپێی پێویست بەرفراوان نییە، لەوانەیە هەڵە بم، بەڵام پێموایە ئەو هاوپەیمانێتییە هێشتا نەیتوانیوە هەموو ئەو لایەنانە لەخۆبگرێت كە لەدژی ئەسەدن، پێموایە جارێ ئەو شتە رووینەداوە، بۆیە ئەگەر توانییان هاوپەیمانێتییەك پێكبێنن كە یەكگرتوو بێت، هەر بۆ نموونە بە هاوشێوەی میسر كە لەدژی موبارەك ئەنجامیاندا، تەنانەت تا ئەو دواییانەیش پاش رووخانی موبارەك، ئۆپۆزسیۆن تەنیا لەدژی موبارەك بوو و جگە لەوە هیچ شتێكی تری نەدەویست، بەڵام پاش رووخانی موبارەك ناكۆكی و جیابوونەوە زۆر بە روونی لەنێوانیاندا دەركەوت، راستە ئەوە بەشێك بوو لە پشێوییەكانی دیموكراسیەت، بەڵام وێڕای ئەوەیش پێموایە كە میسر رێچكەیەكی دروستی گرتووەتەبەر، لەكاتێكدا سوریا جارێ رێچكەی دروستی نەگرتووەتەبەر، بەڵكو زیاتر لە هەنگاونانە بەرەو توندوتیژیی زیاتر و تیرۆریزمی زیاتر لەلایەن هەردووك لا، هەروەها كاریگەریی پارتە ئایینییەكان لەسەر شۆڕشەكەی سوریا لە هەڵكشاندایە و كاریگەرییەكانیان زیاتر نێگەتیڤە لەوەی پۆزەتیڤ بێت، دووبارەی دەكەمەوە و دەڵێم كە بارودۆخی سوریا لە بارێكی شێواودایە و هەتا هەڵوێستێك لە سوریا نەیەتەوەكایەوە بۆ لەخۆگرتنی هەموو لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە هاوپەیمانێتییەكە كە هەموویان خاوەن یەك تێڕوانین بن لەڕووی بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراسی كە هەموو گرووپە جیاوازەكان بە یەكسانی لەخۆبگرێت و هەمووان كاربكەن بۆ بەرز ڕاگرتنی دیموكراسییەت و سەروەریی یاسا، تا ئەو شتە نەیەتەدی ئەوە بەڕای من كەیسەكەی سوریا هیچ بەرەوپێشەوەچوونێك بەخۆیەوە نابینێت.
* ئامانجی ئەمریكا چەسپاندنی دیموكراسییەت بوو لە عێراق، بەڵام پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق خەریكە عێراق دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ دیكتاتۆرییەتی سەربازی، بەڕای تۆ ئایا شكستی ئەمریكا لە عێراق هۆكارە لەپشت ئەوەی كە ئەمریكا لە جاران كەمتر دەستێوەردان دەكات؟
- بەڵێ، بەپێی تێگەیشتنم ئەمڕۆ ئەمریكا بەتەواوەتی فێربووە لە وانەكانی ئەزموونەكەی لە عێراق، لەمیانی ئەزموونەكەیدا لە عێراق بۆ ئەمریكا دەركەوت كە كۆمەڵگەی عەرەبی شیعەی عێراقی زیاتر دۆستی ئێرانە لەو رژێمەی پێشووتری كە لادرا، هەربۆیە ناتوانین ئەوە بڵێین كە دەستێوەردانەكەی ئەمریكا لە عێراق لەڕووی بونیادی دیموكراسییەت سەركەوتوو بووە، بەڵام بەڕای من ئەو شكستە ئەمریكای بێزارنەكردووە، بەڵكو ئەوەی كە بەڕاستی ئەمریكای بێزار كردووە ئەو راستییەیە كە ئەمڕۆ حكومەتی عێراق زیاتر لایەنگری ئێرانن، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا تەنانەت گەر لەڕووی هەوڵدان بوو بۆ بونیادنانی دیموكراسییەت یاخود لەڕووی ئاكامەكانی جیۆپۆڵێتیك ئەوە لەهەردووك لە حاڵەتەكاندا ئەمریكا ئەو دەستێوەردانەی لە عێراق بە شكست دەژمێرێت و ئەو شكستەیش وریای دەكاتەوە و هۆكارێكە لەپشت ئەوەی كە نایەوێ دەستێوەردان لە كەیسەكەی سوریا بكات.
* چاودێران پێیانوایە ئیسلام ئایینێكە كە دەتوانێت لەگەڵ دیموكراسییەت بگونجێت، بەڵام كاتێك كە ئیسلام دەبێت بە ئایدیۆلۆژیا و پرەنسیپی پارتی سیاسی، ئەوە لەگەڵ دیموكراسییەت ناگونجێت. بەڕای تۆ تاچەند پێشبینی لە پارتە سیاسییەكانی وڵاتانی عەرەبی دەكرێ بتوانن كەلتوری دیموكراسی بونیاد بنێن؟
- دەمەوێ بەوریاییەوە وەڵامی ئەم پرسیارەتان بدەمەوە لەبەرئەوەی لەوانەیە وەڵامەكەم تووشی سەرسووڕمانتان بكات، هەرچەندە من لەگەڵ سەرەتای پرسیارەكەتان هاوڕام و منیش پێموایە هەر پارتێكی سیاسی كە خۆی لە پێگەیەك بزانێت بۆ شیكردنەوەی ئایین و پیادەكردنی لەسەر كۆمەڵگە ئەوە لەكۆتاییدا دەبێتە پارتێكی دژە دیموكراسی، بەڵام لەهەمان كاتیشدا بەڕای من ئەوە رەفتارێكی نادیموكراسییە كە رێگە لە پارتە سیاسییەكان بگرن لەڕووی ململانێ و ركابەرێتی، بەڕای من پێویستە لە كۆمەڵگەدا رێگە بە هەموو پارتە سیاسییەكان بدەن بۆئەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا ركابەریی یەكتری بكەن، ئەوكات لەوانەیە لەمەودایەكی كورتدا چەند كێشە و گرفتێكی كورتخایەن بێتەكایەوە بەڵام لەمەودایەكی دووردا ئەوە یان ئەوەیە ئەو پارتە سیاسییانە شكست بەدەست دێنن یاخود ئەوەیە رێچكەی دیموكراسی دەگرنەبەر، دووبارەی دەكەمەوە و ئاماژە بە مێژووی بەریتانیا دەكەم، سەردەمێكی زۆر بەناوبانگ لە مێژووی بەریتانیا هەیە كە بزاوێك هەبوو بەرەو ئاڕاستەكانی دیموكراسییەت پێی دەووترێت سەردەمی كرۆموێڵ كاتێك پارتێكی زۆر ئایینی لەژێر سەركردایەتیی ئۆلیڤەر كرۆموێڵ كە بەرهەڵستكارییكرد لەدژی رژێمی شاهانە و سیستەمێكی كۆماریی دامەزراند، بەڵام ئەو كۆمارە تاڕادەیەكی یەكجار زۆر ستەمدار و سەركوتكار و ئایینی بوو، ئەوە سەردەمێكی كاتی بوو كە بەریتانیا پێی تێپەڕی و ئەوەبوو لەئاكامدا خەڵكی بەریتانیا هەستیان بە مەترسییەكانی ئەو سیستەمە سیاسییە و ئەو پارتە كرد و هەربۆیەیش ئەو پارتە سیاسییە لەو رۆژەوە نەیتوانی دووبارە حكومڕانیی بەریتانیا بكات، بەهەرحاڵ باوەڕناكەم چیتر هیچ دەرفەتێك هەبێت بۆ سەرهەڵدانی ئەو جۆرە پارتە سیاسییانە نە لە بەریتانیا و نەیش لە ئەڵمانیا، راستە پارتی كرستیانی دیموكرات هەیە، بەڵام پارتی كرستیانی دیموكرات چەند كرستیانە بەقەد ئەوەندە دیموكراتە و كەس وەكو هەڕەشەیەك سەیری ناكات، دووبارەی دەكەمەوە و بەوریاییەوە وەڵام دەدەمەوە و دەڵێم من ئەو جۆرە هەڕەشانە بە كەم نازانم، بەڵام پێموایە كە مەترسییەكان كاتییە و تەنیا بۆ ماوەیەكی كورتخایەنە و بەڕای من مەترسییە گەورەكە لەوەدایە كە هەوڵدان هەبێت بۆ داخستن و رێگەگرتن و دوورخستنەوەی هەندێك پارتی سیاسی لەسەر بنەمای گومان و بە بیانووی ئەوەی كە گوایە ئەو پارتە سیاسییانە ئەجێندا و رەفتاری نێگەتیڤیان هەیە و هەڕەشەن لەسەر دیموكراسییەت، بینیمان ئەو شتە لە میسر كرابوو بە بیانویەك و قەدەغەكرابوو پارتە سیاسییە ئاینییەكان بەشدار بن لە هەڵبژاردنەكان و ئەو شتەیش رێگەی بە موبارەك دا بۆ چەندین دەیە لە دەسەڵات بمێنێتەوە، ئەمڕۆیش هەرچەندە پارتی ئازادی و داد پارتێكی ئایینییە لە كڕۆكدا، بەڵام وێڕای ئەوەیش پێدەچێ دیموكراسییەت لە میسر، كە هەرچەندە پشێوی و گێلەشێواویی تێدایە، بەڵام لە كۆششە بۆ سەرهەڵدان.
* تاچەند پێشبینی دەكرێت لە پارتە سیاسییە ئیسلامییەكانی جیهانی عەرەبی كە ئەوانیش بتوانن وەكو AK پارتی توركیا مومارەسەی سیاسەت بكەن؟
- ئەمە پرسیارێكی زۆر باشە و من بەتەواوەتی لەگەڵتان هاوڕام، بەڕای من سوودەكانی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ توركیا زیاترە لە زیانەكانی، پارتی داد و گەشەپێدان كامڵ نییە، هەڵبەتە هیچ پارتێكی سیاسی لە دامەزراوەی مرۆییدا كامڵ نییە، بۆیە ئەو هەنگاوانەی پارتی داد و گەشەپێدان لەتوركیا بۆ چاكسازی هەڵیاندەگرێت، هەمووی بۆ ئەو پارتە ناگەڕێتەوە، بەڵكو لەو وڵاتە پارتی دیكەش و چالاكوانانی ناو پارتە سیاسیەكانی دیكەش بەردەوام گوشار دەخەنە سەر پارتی دادو گەشە پێدان بۆ ئەوەی دژی گەندەڵی رابوەستێت و لە چاكسازی بەردەوام بێت، وەڵامدانەوەی پارتی دادو گەشەپێدان ئیجابیە و دەیەوێت لەچوارچێوەی دیموكراتی ئەو كارە ئەنجامبدرێت، بەڵام پێویستە حكومەتی توركیا زیاتر رێز لەمافەكانی مرۆڤ و رێز لە مافی كەمینەكانیش بگرێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ (213) جار بینراوه‌‌ Share
هیچ كۆمێنتێك نه‌دۆزرایه‌وه‌
له‌سه‌رهێڵ : 63 ژماره‌ی سه‌ردان : 19890764
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005