12ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- توركیا خراپترین وڵاته له ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان به‌راورد به‌وڵاتانی دیكه و له‌دوای ئه‌ویش ئێران و چین به پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
لیژنه‌ی ئه‌مریكی بۆ به‌رگریكردن له رِۆژنامهنوسان (سی پی جی) كه بنكه‌كه‌یان له (نیویۆرك)ه رایده‌گه‌یێنن \"ئه‌م ساڵ ژماره‌ی ئه‌و رِۆژنامهنوسانهی كهزیندانیكراون گه‌یشتووه‌ته ژماره‌ی پێوانه‌یی بهرِادهیهك كه په‌یامنێر و سه‌رنوسه‌ره رِهخنهگرهكان به تاوانی تیرۆر و تاونی دژ به ووڵات تۆمه‌تباركراون\".
جۆیل سیمۆن ,بهرِێوهبهری گشتی(سی پی جی) گوتی \" ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه تاوانباركردن دژ به وڵات و تیرۆریست، بوونه‌ته هۆكارێك بۆ حكومه‌ت بۆ ترساندت , گرتن یاخود به‌ندكردنی رِۆژنامهنوسان\".
هه‌روه‌ها \"به نایاسایی دانانی داواكردنی زانیاری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رِووداوێك نه‌ك ته‌نیا یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌شكێنێت به‌ڵكو بهربهستێكیشه له به‌رده‌م هاوڵاتیانی جیهان تاكو كۆببنه‌وه, زانیاری دروست بڵاوبكه‌نه‌وه وه هه‌روه‌ها وه‌ربگرن \". سیمۆن وایگوت.
هاوكات گروپه‌كه ده‌ڵێ \"له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه توركیا لانی كه‌م 49 رِۆژنامهنوسی دهسیگیركردوه كه له ناویاندا به‌ده‌یان په‌یامنێری كورد هه‌ن كه به‌تاوانی تیرۆر تاوانباركراون و رِۆژنامهنوسهكانی دیكه‌ش به تاوانی ئه‌نجامدانی كوده‌تا دژی حكومه‌ت تاوانباركراون\".
له‌باره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، رِاپۆرتهكه ئه‌وه‌ی خستووهتهرِوو \"كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئێران 45 رِۆژنامهنوسی ده‌ستگیركردوه. چین كه له دوای ئێرانه‌وه دێت ئه‌ویش 32 رِۆژنامهنوسی ده‌ستگیركردووه\".
گروپه‌كه ده‌ریخستووه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه 232 نووسه‌ر، سه‌رنووسه‌ر و ( فۆتۆجێرنالیست) ده‌ستگیركراون. كه ئه‌مه ته‌نیا ئاماری یه‌ك مانگه ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌درێژایی ساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له رِۆژنامهنوسان ده‌ستگیركراون و ئازادكراون.
ئه‌و ژماره‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له زیادبوونه كه 53 كه‌س زیاتره له ئاستی هه‌مان ماوه له ساڵی 2011 دا, هه‌روه‌ها ئه‌وه به‌رزترین رێژه‌یه له‌وه‌ته‌ی رِێكخراوهكه ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه له ساڵ 1990ه‌وه.
ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو له‌ساڵی 1996 بوو، بریتی بوو له ده‌ستگیركردنی 185 رِۆژنامهنوس له‌سه‌رانسه‌ی جیهاندا.
5 له رِۆژنامهنووس له ئه‌ریتریا ,28 په‌یامنێر له ده‌وروبه‌ری مهیخانهمانهكان و 15 له سوریا ده‌ستگیركرابوون. هه‌روه‌ها (14)رِۆژنامهنوس له ڤێتنام, (9) له ئازه‌ربایجان, (6) ئیسیۆپیا, (4) سعودیا و ئۆزباكستان (4) ده‌ستگیركراون. گروپه‌كه ناوی 27 وڵاتی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رِۆژنامهنوسانی تێدا ده‌ستگیرده‌كرێن.
-رووداو |