| د. عه‌لى قه‌ره‌داخى: داوامان له ولاَتی توركیا و ئێران كردووه بۆردوومانكردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان رابگرن |
| به‌رواری دابه‌زاندن: 28/07/2010 : 13:01:00 |
 |
هه‌ولێر _ سامان
ئهمرِۆ چوارشه‌مم ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسڵمانان: داوامانكردووه ئه‌و بۆردوومان و تۆپبارانكردنی سه‌ر سنورى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا رابگیرێت
پرۆفیسۆر د. عه‌لى قه‌ره‌داخى به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" داوامانكردووه ئه‌و بۆردوومان و تۆپبارانكردنی سه‌ر سنورى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا رابگیرێت، چونكه پێمانوایه جگه له زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی سیڤڵ و مه‌ده‌نیی و زیان گه‌یاندن به موسڵمانان هیچ سوودێكی نابێت\".
روونیكرده‌وه\" به هه‌ر دوو ولاَتمان راگه‌یاندووه كێشه‌كان به شهرِ چاره‌سه‌ر ناكرێت ، به‌ڵكو ده‌بێت شێوازى دیالۆگ و ئاشتى بیگرنه‌به‌ر\".
ئاماژه‌یبه‌وه‌ش دا\" بوونى من وه‌ك ئه‌میندارى گشتى ئه‌و رێكخراوه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى و لابردنى هه‌موو ئه‌و زوڵم وستهمانه ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر گهلاَن ده‌كرێت، له‌نێویشیان نه‌ته‌وه‌ى كورد كه له مێژووی خۆیدا دووچاری زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی زۆر هاتووه\". |
|
| ئه‌م بابه‌ته (186) جار خوێندراوه‌ته‌وه |