گوڵان میدیا
ته‌ندروستی‌ ئافره‌تان سه‌یروسه‌مه‌ره‌ کاریکاتێر دیکۆری ماڵ نوکته‌ گه‌له‌ری په‌یوه‌ندی
    بۆچی بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەیت؟    ماكیاژی كچەشا و شاژن بۆ چاوەكانت بكە    لە كاتی دووگیانیدا دەرمانی پێست بەكارنەهێنن    ئاوێتەیەک چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکات    بەم ڕێکارانە ماڵەکەت جوانتر دەربخە    ئایا نەخۆشی شەكرە چاكدەبێتەوە؟    مۆدەی جلی پاییز    تووشبوون بە نەخۆشی دڵ ئەگەری خەمۆكی زیاد دەكات    چۆن پتەویی ئێسكـەكانت دەپارێزیت؟    ماكیاژی تۆخ لە وەرزی خەزان    با خۆراكت سروشتی بێت    ئازاری پێشەوەی ئەژنۆ    سەرئێشەی هۆرمۆنی لە ئافرەتدا    گواستنەوەی سییەكان    رێگاكانی چارەسەری قژی وشك    گۆڕانەكانی پێست لە قۆناغی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەدا    ستایلی دەستە جلی دەرچوون و دەرەوە    مەترسیی یاری بۆكسێن بۆ سەر مێشك    بۆن و بەرام بەشێكی سەرەكی جوانیتە    چەند ڕێگایەکی زانستی بۆ دابەزاندنی کێش
- دکتۆرێک کۆمەڵێک شێت تاقی دەکاتەوە ڕەسمی سەیارەیەک دەکێشێت لەسەر دیوارێک و دەڵێت دەی بچنە ناوی، هەموویان خۆیان دەکێشن بەدیوارەکەدا یەکێکیان ئەمێنێتەوە دکتۆرەکە دەڵێت ئەمەیان لەوە دەچێت شێت نەبێت لێی دەپرسێت بۆ ناچیتە ناوی شێتەکە دەڵێت سویچەکەی بەخۆمە.
- بەکابرایەک دەڵێن ناوی سێ گۆرانیبێژمان پێ بڵێ کە ناویان پە پیتی (یش) کۆتایی بێت، ئەویش دەڵێت دارویش، حەسەن زیرەکیش، موعینیش.
قەڵەوی گرفت بۆ لایەنی سێكسی پەیدادەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 09:32:08
قەڵەوی Obesity واتە گرفت لە لایەنی سێكسی، لە راستیدا كەسانی قەڵەو 25 جار پتر لە كەسانی ئاسایی دوچاری گرفتی سێكسی دەبنەوە، هەروەها ئافرەتە قەڵەوەكان زیاتر لە پیاوە قەڵەوەكان دوچاری گرفتە سێكسییەكان دەبنەوە. خودی قەڵەوی و ئەو پەستییەی كە لە ئەنجامی قەڵەویدا پەیدا دەبێت گرفتی سێكسی پەیدا دەكەن. قەڵەوی دەبێتە ئەگەری تێكدانی هاوسەنگی هۆرمۆنەكان كە ئەمەش دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسی، هەروەها گرفت و نیگەرانی لە ئەنجامدانی سێكس Performance، نیگەرانی لە گەیشتن بە ئۆرگازم Orgasm، كەمبوونەوە و دواكەوتنی چێژوەرگرتن لە سێكس، گرفت و ناڕحەتی لە پۆزیشنی جووتبووندا وەكو زوو ماندووبوون و هەناسەڕاوكێ چونكە قەبارەی گەورەی لەشی كەسانی قەڵەو گرفتی میكانیكی پەیدا دەكات لەكاتی جووتبووندا بۆیە سێكس لە بەینی دوو كەسی قەڵەودا زۆر قورس و گرانە ئەگەر مەحاڵ نەبێت، ترس لە دابین نەكردنی پێویستییە سێكسییەكان، ترس و نیگەرانی لە ئەنجامدانی سێكس بە سەركەوتوویی بۆیە هەندێك جار قەڵەوەكان بۆ ماوەیەكی باش لە سێكس دووردەكەونەوە. قەڵەوی لە جوانی لەش كەم دەكاتەوە بەتایبەتی لە ئافرەتدا، ئەمەش گەلێك جار دەبێتە هۆی دواكەوتن لە شووكردن كە ئەمەش كاریگەرییەكی خراپ دەكاتە سەر لایەنی سێكسی. هەستكردن بە نیگەرانی لە رەتكردنەوە و پەسەند نەكردن لە لایەن هەردوو هاوسەردا بەتایبەتیش ئافرەت وایان لێدەكات كە هەمیشە لە پەیوەندی سێكسیدا بە گومان بن، بۆ نموونە ئافرەتی قەڵەو جلوبەرگی سەرنجڕاكێش دەپۆشێت بۆ شاردنەوەی قەڵەوییەكەی، لەشی لە تاریكیدا دەشارێتەوە یان جلەكانی فڕێ نادات و چراكان خامۆش دەكات لەكاتی سێكسكردن لەگەڵ هاوسەرەكەیدا.
Share
        ئه‌م بابه‌ته‌ ( 2490 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌