گوڵان میدیا
ته‌ندروستی‌ ئافره‌تان سه‌یروسه‌مه‌ره‌ کاریکاتێر دیکۆری ماڵ نوکته‌ گه‌له‌ری په‌یوه‌ندی
    ئارەقەی شەوانە    ئایا بیبەری تیژ گەدە ناڕەحەت دەكات؟    سەرئێشە لەبەر كەمیی مەگنسیۆم و ڤیتامین B9    باشترین شۆربا لە رەمەزاندا    كام ڤیتامین گرنگە بۆ جگەر؟    ئایا كەرەی دەستكرد تەندروستییانەیە؟    بایەخی تەندروستیی شیرەی گێلاس    ئازار لەلای چەپی سك لە ئافرەتدا    گوارەی پەپوولە!    چارەسەر كردنـی لۆچی پێست    ماكیاژی چاوی بچووك    كیژۆڵەكەت شــۆخ و شەنگ بكە!    لە جەژندا دەست رەنگین بە    شله‌ی جه‌ژن    چۆن خۆت لەم ھێڵە سپیانەی پێست رزگاردەکەی    چ بكەین تا بۆنی عەترەكەمان نەڕوات    پاش تووشبوون بە نۆرەی دڵ    سوود و زیانەكانی خۆراكی تیژ    كاریگەرییە دەروونییەكانی باڵغبوون    ئایا زیاد خواردنی شووتی زیانی هەیە؟
- دکتۆرێک کۆمەڵێک شێت تاقی دەکاتەوە ڕەسمی سەیارەیەک دەکێشێت لەسەر دیوارێک و دەڵێت دەی بچنە ناوی، هەموویان خۆیان دەکێشن بەدیوارەکەدا یەکێکیان ئەمێنێتەوە دکتۆرەکە دەڵێت ئەمەیان لەوە دەچێت شێت نەبێت لێی دەپرسێت بۆ ناچیتە ناوی شێتەکە دەڵێت سویچەکەی بەخۆمە.
- بەکابرایەک دەڵێن ناوی سێ گۆرانیبێژمان پێ بڵێ کە ناویان پە پیتی (یش) کۆتایی بێت، ئەویش دەڵێت دارویش، حەسەن زیرەکیش، موعینیش.
گونجاندنی جلوبەرگ لەگەڵ هەموو قەبارە و شێوازێكی جەستەدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 09:10:34
جلوبەرگی خانمان، بە شێوەیە سەرنجڕاكێش و جوان دەبێت، كاتێك چەند مەرجێكی جوانی هەیە تێدا بەدی بكرێت، لەوانە : گونجاندنی جلەكە لەگەڵ شێوەی ئەو كەسەی لەبەری دەكات – رەنگ و ستایلێكی جوان و كراوەیی یان تەسكیی جلەكە، كە ئەوەش وادەكات دیمەنی خۆی لە دەست بدات ئەگەر لە قەبارە بچووكتر یان گەورەتر بێت، بوونی نەخش و كەوانە لە قوماشەكەداو گونجاندنی جلەكە لەگەڵ رەنگی ماكیاژ یان رەنگی پێست یان قژو پاك راگرتن و ئوتوو كردن بەشێكی گرنگە بۆ جلوبەرگ، ئەوانەی سەرەوە چەندین هۆكار بوون و تەنانەت زۆری دیكەش هەن كە وادەكات جلێك بە گشت دیمەنێكەوە رازاوە و كراوە و جوان بێت، واتە جلەكە لەگەڵ جەستەدا بە جوانی دەگونجێت، شێوەی جەستەی خانمان لە یەكێك بۆ یەكێكی دیكە جیاوازە، جلوبەرگیش لەگەڵ شێوەی جەستە خۆی دەگونجێنێ، بەمەش دەتوانین سوود لەو لایەنە وەربگرین بۆ ئەوەی چۆن جلوبەرگ لەگەڵ جەستەی لاواز و پڕ رێكبخەین. سەبارەت بەوانەی كە جەستەیان لاوازە، دەتوانن ئەو جلانە لەبەر بكەن كە پەڕەی هەیە، واتە جلەكە ئەگەرچی لەسەر جەستە دەوەستێت بەڵام بە خۆی و پەڕەكانەوە دێتە دەرەوە و بە جوانی دیار دەبێت، بەمەش شێوەی جەستە لاوازەكە ون دەكات و كراسەكەش جوانتر و رازاوەتر دەوەستێت، هەروەها سەبارەت بەو كەسانەی جەستەیان هەندێك قەڵەو دیارە ئەوانیش دەتوانن جلی بە پەڕە بپۆشن بەڵام لە مۆدە تازەكاندا،پسپۆران دەڵێن : جوانتر دەبێ ئەگەر خانمێكی جەستە پڕ جلێكی تەسك لەبەر بكات. ئەو كراسە شینەی لە وێنەكەدایە، نموونەیەكە بۆ جەستەی لاواز كە كراس لەبەر بكات و بزانن چۆن پەڕەكان كاریگەرییان هەیە لەسەر جوانی جلەكە.
Share
        ئه‌م بابه‌ته‌ ( 355 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌