گوڵان میدیا
ته‌ندروستی‌ ئافره‌تان سه‌یروسه‌مه‌ره‌ کاریکاتێر دیکۆری ماڵ نوکته‌ گه‌له‌ری په‌یوه‌ندی
    ماست بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن    گرنگی هەڕەمی خۆراك    بە خۆراك سترێس بەلاوەنێ    سوود و زیانەكانی سپۆرت درینك    بەهای خۆراكی گۆشتی قەلەموون    رۆژانە ریشاڵی خۆراكیت پێویستە    هەناسەڕاوكێ لەكاتی خەودا    خەمۆكی پاش منداڵبوون    سەرسووڕان نیشانەیە یان نەخۆشی؟    كەميی كێشی لەش لە كوڕی هەرزەكاردا    سێ فرمانە گرنگەكەی ڤیتامبن C    رەنگی لێو لەگەڵ رەنگی پەنجەی دەست    ملوانكەی یەك هێڵ و شێوە بازنەیی    كراسی كوردی گوڵدار    نەخشی سەر نینۆك    پێڵاوی پاژنە بەرز لەگەڵ جلوبەرگدا    ئێكسسواری سەر گوێ    بەهای خۆراكی خەردەل    گرنگی دانەوێڵەی جۆراوجۆر    باشترین سەرچاوەی مـــاددە دژەئۆكسانەكان
- دکتۆرێک کۆمەڵێک شێت تاقی دەکاتەوە ڕەسمی سەیارەیەک دەکێشێت لەسەر دیوارێک و دەڵێت دەی بچنە ناوی، هەموویان خۆیان دەکێشن بەدیوارەکەدا یەکێکیان ئەمێنێتەوە دکتۆرەکە دەڵێت ئەمەیان لەوە دەچێت شێت نەبێت لێی دەپرسێت بۆ ناچیتە ناوی شێتەکە دەڵێت سویچەکەی بەخۆمە.
- بەکابرایەک دەڵێن ناوی سێ گۆرانیبێژمان پێ بڵێ کە ناویان پە پیتی (یش) کۆتایی بێت، ئەویش دەڵێت دارویش، حەسەن زیرەکیش، موعینیش.
كەمەرپشتی جلوبەرگی كوردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 09:09:29
- بەهاوكاری (سولاڤ فاشیۆن) لە ئەڵمانیا
جلوبەرگی كوردی، لەگەڵ ئەو نەشونما و جوانیەی هەیەتی، بەڵام هەردەم لە كاری تازە و دیمەنی رازاوە و جوان ناوەستێت و رۆژ لە دوای رۆژ دیمەنی جوانی لێدەردەكەوێت. بەمەش خانمانی كورد دەتوانن لەگەڵ ئەو جلە دا گەورەترین جوانی لەگەڵدا تۆمار بكەن، ئەوانەی شارازەییان هەیە لە ئامادەكردنی جلوبەرگی كوردی، هەردەم لەگەڵ ئەوەن كە جلی كوردی دەبێ لە هەر چوار لایەوە بە جوانی خۆیەوە دەربكەوێت، بۆیە هەر جلێك دەبێ حیساب بۆ گشت لایەنەكانی بكرێت، یەكێك لەو لایەنانەی كە خانمان زیاتر فەرامۆشی دەكەن، شێوەی دواوەی جلی كوردییە، كە بەقەد شێوەی پێشەوەی جوانە و سەرنجڕاكێشە، بەهۆی ئەوەی جلی كوردی لە دواوە بە یەك پارچە دەردەكەوێت، ئەمەش وادەكات كە زیاتر لە بەشی كراسەكە بێت،، یاخود لە مۆدە تازەكاندا كەوا(كەوێ) دەبێتە بەشێكی سەرەكی بۆ شێوەی دواوە، لە هەندێك كراسی كوردیدا بە ئێكسسواری وەك پشتێن و ئێلەگ و قۆڵەكانەوە رازاوە دەكرێت، بەڵام لە هەندێكی دیكەشدا سادەیە و تەنیا كراسەكە لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەردەكەوێت، هەریەكەیان جوانییەكی تایبەتی دەبەخشێت، بەڵام لە مۆدە تازەكاندا، زیاتر بە ئێكسسوار و پشتێن دەڕازێنرێتەوە.
        ئه‌م بابه‌ته‌ ( 236 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌