كوردى عربى Kurdî English
Today :  Thu May 23 20:16:30 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... دیڤید فلیپس لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: ئەگەر رۆڵی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نەبوایە ئەم پرۆسەی ئا ....
   نوێترین راپۆرت‌
16/05/2013 : 13:53:12
ئەگەر حزبەكانی حكومڕان و ئۆپۆزسیۆن وەك شەریك سەیری خۆیان نەكەن هاوسەنگی سیستمە دیموكراتیەكە تێكدەچێت
09/05/2013 : 14:26:34
وەبەرهێنان لە توانا و لێهاتوویی لاواندا.. سەقامگیری ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی دروست دەكات
04/05/2013 : 20:41:39
عێراق لەدووڕیانێكی چارەنووسسازدا پێشێلكردنی دەستوور پچڕاندنی رایەڵی یەكپارچەیی عێراقە
25/04/2013 : 16:29:50
بەشداری لە پرۆسەی بونیادی دیموكراتی و دەسەڵاتێك بۆ چاودێری حكومڕانی
25/04/2013 : 16:27:26
پێشێلكردنی بنەمای شەراكەت.. عێراق بەرەو هەڵدێر دەبات
18/04/2013 : 13:44:19
پرۆفیسۆری هاریكار دكتۆر عەلی تەتەر نێروەیی:ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لە كوردستان دەرەنجام و كاردانەوەی نێودەوڵەتی
18/04/2013 : 13:32:07
رەهاگەرایی لە ئایدیۆلۆژیای حزبی سیاسیدا:مەیلی دیكتاتۆری پێوەندی بەحزبی زۆرینەو كەمینەوە نییە
18/04/2013 : 13:19:25
بێدەنگی جیهان بەرامبەر رژێمی ئەسەد:سوریای رووبەڕووی كارەساتێكی مرۆیی گەورەكردۆتەوە
11/04/2013 : 13:56:01
لە یەكەم ئەزموونیداحكومڕانیی ئیخوان موسلمین جاڕی فەشەلی خۆیدا
04/04/2013 : 17:04:18
كێشەی كورد و «پرۆسەی ئیمرالی»
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

مالیكی مل بۆ ئاشتی نەدات شەرعیەتی یاسایی لەدەست دەدات
رێكەوتی دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 16:15:42   

پەنابردن بۆ هێزی سەربازی و لەشكركێشی بۆسەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە ئەو هێزە خۆی بەشدار و قوربانیدەر بووە بۆ پرۆسەی ئازادكردنی عێراق و هەر ئەو هێزەش بناخەی بونیادنانەوەی سوپای عێراق بووە، دیمەنێكی نەخوازراوی ئەوتۆی دروستكردووە كە چاودێری بارودۆخەكە سەری سوڕدەمێنی و ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە ئایا نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق تاچەند دەتوانێ بەو شێوازە رەفتار بكات و تاچەند دەتوانێت مەرامەكانی بەدی بهێنێت؟ لەمەش گرنگتر ئەوەیە ئایا لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە تاكەی پشتگیری لەم هەڵوێستە نادیموكراتیانەی مالیكی دەكات و كەی هۆشداری دەداتێ كە بێتەوە سەر رێگەی راست و بەزمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا كێشەكان چارەسەر بكات؟ یان پرسیاری دیكە ئەوەیە ئایا مالیكی بەنیازە بەم مانۆڕكردنە بێ مانایانەی یەكڕیزی گەلی كوردستان پەرت بكات و درز و كەلێن بخاتە نێو یەكڕیزی و گوتاری سیاسی گەلی كوردستانەوە؟ هەروەك چۆن پێشتر لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەی گەلانی عێراق بۆی چۆتە سەر، ئەمانە كۆمەڵێك پرسیارن چاودێری بارودۆخەكە بەخێرایی بە بەرچاوی دەكەون و لەهەمانكاتدا هەڵوەستەیان لەسەر دەكات و رۆ دەچێت بەناو رووداوەكاندا، ئەوە بە بیریدا دێت ئایا كاتێك نوری مالیكی پشت لەپرۆسەی دیموكراتی دەكات، بەنیازە بە تاكڕەوی دیكتاتۆری بۆی بچێتەسەر؟ بەڕێز عارف تەیفور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق و هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیران لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ گوڵان بەمجۆرە تیشكی خستە سەر بارودۆخەكە و وتی: (بارودۆخی ئێستای عێراق بەدۆخێكی زۆر ئاڵۆزو دژوار تێپەڕ دەبێت و مالیكیش هەر بەردەوام و سوورە لەسەر ئەو بڕیارە تاكڕەوانەی خۆی كە دژی هەرێمی كوردستان ناوێتی، تەنانەت هەموو مەرام و ئاڕاستەكەی بەوشێوەیە دەڕوات كە حوكمڕانی عێراق بەرەو تاكڕەویی ببات، بەڵام دەرئەنجامەكەی وایلێهاتووە دەسەڵاتەكەی بەتەواوەتی گۆشەگیر بووە و زۆربەی لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتییەكان لێی دووركەوتوونەتەوە، هەربۆیە دەبینین مالیكی تووشی هەڵچوونێك بووە بەرادەیەك بارودۆخەكە بەرەو باشی ناچێت. ئێستا بە بۆچوونی من مالیكی گەمە بەچارەنووسی سیاسی خۆیەوە دەكات و لەدەرئەنجامی ئەو بەڵێن و بڕیارانەی كە پێشتر داوێتی بەلایەنە سیاسییەكان داهاتوویەكی زۆر تاریك چاوەڕوانی دەكات كە دەبوو پابەندی ببووایە و جێبەجێی بكردنایە نەك پشتگوێخستن و پاشگەزبوونەوە بەبەڵێنەكانی، تاكڕەوێتی مالیكی لەحوكمڕانی عێراقدا زیاتر وایلێدەكات گۆشەگیر بێت و زیانی گەورە دەكات و قازانج ناكات، هەربۆیە مالیكی چارەنووسێكی سیاسی زۆر خراپ چاوەڕوانی دەكات.))



بەڕێز عارف تەیفور كە خۆی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقە، بەڵام هەستدەكرێت وێڕای ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان لە هەوڵێكدایە بۆ ئەوەی میانگیری لەنێوان بەغدا و هەولێر بكات، بەڵام پەرلەمان وەك دامەزراوەیەكی شەرعی یاسادانان رۆڵێكی ئەوتۆی نییە. سەبارەت بە رۆڵی پەرلەمان لەم كێشەیەدا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە گوڵانی راگەیاند: (من وای نابینم پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بەو دۆخە ناهەموار و ئاڵۆزییەی كە دەرئەنجامی تاكڕەویی لەحوكمی مالیكی كەوتۆتەوە دەستەوەستان راوەستابێت، ئەوەتا سەرۆكی پەرلەمان هەوڵی دانوستاندن دەدات لەنێوان حكومەتی عێراق و كوردستاندا، بەڵام كێشەی گەورەی چارەسەرنەبوونی بارودۆخەكەو ئاڵۆزبوونی لەوەدایە مالیكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڵێنەكان دەدات و جێبەجێی ناكات، ئەوەتا چەندین بەڵێنی بەسەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوە بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەی ناوچە دابڕێنراوەكانی هەرێمی كوردستان بكات كەچی لەرووی پراكتیكییەوە بەهیچ جۆرێك پابەندی بەڵێنەكانی نییە، هەربۆیە لەجێبەجێكردنی بەڵێن و گەیشتن بەچارەسەرەكان لاوازە، بگرە زەحمەتیشە جێبەجێی بكات. پەرلەمانی عێراق خەریكی چارەسەركردنی بارودۆخەكەیە، بەڵام ئەو پرسیارەی دەكرێت بكرێت ئایا تا چەند لەهەوڵەكانی سەركەوتوو دەبێت؟ ئەمەش لەم قۆناغەدا وەڵامی زەحمەتەو نازانین)).
هاوكات لەگەڵ هەوڵەكانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەڕێز بان كی مۆن ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەوڵی ئەوەدایە كە رۆڵێك بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بگێڕێت و لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشەوە بە ئیجابی وەڵامدراوەتەوە و ئامادەباشی پیشاندراوە بۆ ئەوەی بەشێوەی دیالۆگ و ئاشتیانە كێشەكان چارەسەر بكرێت، سەبارەت بە هەوڵەكانی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانیش عارف تەیفور لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ گوڵان وتی: (خاڵی گرنگ و سەرەكی لە هاتنی بەڕێز بان كی مۆن ئەمینداری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەغداو دانیشتنی لەگەڵ نوری مالیكی بۆ ئەوە بوو چارەسەری ناكۆكییەكانی نێوان مالیكی و هەرێمی كوردستان بكات و تەنانەت رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرپرسیارە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناوچە جێناكۆكی لەسەرەكان، ئەمەش كاریگەریی و فشاری گەورەی كردۆتە سەر مالیكی و تەنانەت لەچەندین لایەنی ترەوە گۆشەگیر بووە و دەورە دراوە، هەربۆیە بەتاكڕەویی بڕیارو مامەڵە دەكات و ئێستا ناچارە گوێبستی ئەو داواكاری و بڕیارانە بێت، بەڵام تاچەند پابەندە بەجێبەجێكردنی داواكارییەكان و هێوركردنەوەی بارودۆخەكە؟ بۆ ئەمەش كورد خاوەنی ئەزموونێكە لەگەڵ مالیكی و گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كە مالیكی ئامادەیی تێدا نییە پابەندی بڕیارو بەڵێنەكانی خۆی بێت و پێشتریش هیچ بەڵێن و رێكەوتنێكی جێبەجێ نەكردووە و لەهەر هەمووی پاشگەزبۆتەوە)).
تاكڕەوی خەریكە مالیكی
بەتەنیا دەهێڵێتەوە
بەردەوامی رەفتاری تاكڕەوی و گوێ نەگرتن لە لۆژیكی ئاقڵانە بۆ چارەسەری كێشەكان، بۆتە هۆكاری ئەوەی بێجگە لەكورد لایەنەكانی دیكە و دامەزراوە شەرعیەكانی وڵات هەڵوێست وەربگرن، لەوانە چەندین لایەنی ناو هاوپەیمانی نیشتمانی چارەسەری سەربازی و لەشكركێشی مالیكیان بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ هەرێم رەتكردۆتەوە و هەروەها مەرجەعیەتی شیعەش هەڵوێستی خۆی پیشانداوە كە پشتگیری چارەسەری ئاشتیانە دەكات، هەروەها پەرلەمانی كوردستانیش هەموو هەنگاوێكی بۆ شەڕی ناوخۆ رەتكردۆتەوە، كەواتە دەكرێت لەم بارودۆخەدا ئاماژە بەوە بكەین كە ئیرادەی خێری ئاشتیخوازانە مالیكیی گۆشەگیر كردووە، سەبارەت بەم لایەنە پرسیارمان لە پەرلەمانتار بورهان فەرەج كرد و بەمجۆرە بۆ گوڵان هاتە ئاخاوتن: (ئەو بارودۆخەی ئێستا هاتۆتە ئاراوە هەمووی بۆ سەرپێچی كردنی دەستووری دەگەڕێتەوە، كە مالیكی نەیتوانی كێشەكان وەكو خۆیان بخوێنێتەوە، ئەمڕۆ عێراق وڵاتێكی دیموكراسی و فرەیی و دەستوورییەو پێویستە رێز لەو ئیمزایانە بگرین كە لەو رێككەوتننامانەدا كردوومانن، وا كەوتەوە كە مالیكی بەشێكی عیراقییەی لە خۆی عادز كردبوو، هەروەها لە شیعەكان سەدرییەكان وێڕای ئێمەی كوردیش، مالیكی نەیتوانی قەناعەت بەم سێ پێكهاتە سەرەكییانەی عێراق بهێنێت و كاریان لەگەڵدا بكات، هەندێ لایەنی دیكەی شیعەش ماوەتەوە، من لەو بڕوایەدام كە حزبی دەعوەش بیرو بۆچوونی لەگەڵ مالیكیدا نییە، ئێستا مەرجەعییەش هاتۆتە سەرخەت كە دژی زۆر لە بۆچوونەكانی مالیكییە، مەرجەعییە زۆر كێشە لە عێراقدا چارەسەردەكات، مەرجەعییە وەك پاپا وایە لە عێراقدا، ئەو فتوا دەردەكات، بۆیە چ مەرجەعیەت چ حەوزەی عیلمی فتوا دەردەكەن و هیچ كەس و لایەنێك ناتوانن پێوەی پابەند نەبن، ئەو دوو لایەنە لەگەڵ بۆچوونەكەی موحسین ئەلحەكیمن كە لەگەڵ ئەوە نین كێشە لە عێراقدا بێت و سوپا بێتە نێو كێشەكانەوە، ئەمە وای كردووە كە هەموو مەسەلەكان بە قازانجی مالیكی كۆتایی نەیەن، بە بڕوای من مالیكی ئێستا تووشی هیستریایەك بووە، هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكاو ئێرانیش لەگەڵ ئەو كێشانەدا نین كە مالیكی دروستی كردوون، ئێستا دەبێت ئێمەكار لەسەر ئەوە بكەین كە بە چ شێوەیەك بتوانین مالیكی لەم بۆچوونەی بەلاوە بنێین، تا دوای ئەو هیچ كەسێك جورئەت نەكات كێشەی ئاوا بوروژێنێت، بۆیە لێرەدا دوو رێگە هەن، یان مالیكی بە تەواوەتی بێتەوە سەرخەت و واز لە رەفتارە نادەستووریانەی بهێنێت، یان متمانەی لێ بسەندرێتەوە، هەر ئەمانەن چاكترین رێگە بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانە)).



هەر لەم چوارچێوەیەدا و سەبارەت بە لاوازی هەڵوێستی مالیكی لە چوارچێوەی كۆدەنگی عێراقیەكان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكان، موحسین سەعدون جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەمجۆرە بۆ گوڵان رای خۆی دەربڕی: (لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی كە ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت هەڵوێستی مالیكی زۆر لاوازە، بەتایبەتی لەگەڵ دەركەوتنی هەڵوێستەكانی تەیاری سەدری و ئەنجومەنی باڵا، ئەمەش دوای ئەوەی مالیكی دەستووری پێشێلكرد و گەندەڵی رادەبەدەری دارایی ئاشكرابووەو تەنانەت ئاشكرابوونی گەندەڵییەكانی كڕینی چەكی روسی و تێوەگلان لەگەندەڵییەكان لەم چوارچێوەیەدا دێت، ئەمە جگە لە دروستكردنی كێشەی هەڵوەشانەوەی بەشە خۆراكی هاووڵاتیان و نەبوونی خزمەتگوزاری، هەمووی بارودۆخێكی زۆر ناهەمواری بۆ گەلانی عێراق دروست كردووە و لەلایەن گەلانی عێراقەوە گرنگی بەمالیكی نادرێت، هەربۆیە لەگەڵ كەوتنەوەی ئەو هەموو كێشانە وای لەمالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد روو لەنانەوەی كێشەو گرفت بكات لەگەڵ هەرێمی كوردستان، تەنیا چارەسەریش لەوەدایە شاندە سیاسی و سەربازییەكانی ئێمەی كوردی رووبكەنە بەغداو هەوڵی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكانی تایبەت بەبودجەو سیاسی بكەن كە پێشتر مالیكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان داوێتی، بۆ نموونە گەڕانەوەی بازگە هاوبەشەكانی ساڵی 2009 بەپێچەوانەوە پێویستە هێزی ئۆپەراسیۆنی دیجلە و هێزەكانی تر بچنەوە دەرەوەی ناوچە جێناكۆكی لەسەرەكان و ڕێگا بدرێت بە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی واتا پارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگاكان و یەكەی ئیداری قەزاو ناحیەكان بەپێی ئەو یاسایانەی هەیانە مامەڵە بكەن و پارێزگاری لەلایەنی ئاسایش و گیانی هاووڵاتیان بكەن. من پێم وایە بۆ دەربازبوون لەم كێشە ئاڵۆزەی كە ئێستا پرۆسەی سیاسی عێراق بەخۆیەوە دەبینێت و بووەتە هۆی كەوتنەوەی نائارامی و گرژی لەنێوان حكومەتی بەغداو هەرێمی كوردستان ئەوا پێویستە بگەڕێینەوە بۆ چارەسەری دەستووری و یاسایی، هەر لە چارەسەركردنی كێشەی بەپەلەی ناوچە جێناكۆكی لەسەرەكان بەپێی ماددەی دەستووری 140 بەتایبەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی پارێزگای كەركووك، لەگەڵ ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخەكەش رەنگە داواكاری لێسەندنەوەی متمانە لەمالیكی دەست پێ بكات و یاسای دیاریكردنی هەرێمەكان كە لەدەستووردا هەیە لەلایەن پەرلەمانەوە بێتە جێبەجێ كردن، كە هەرهەمووی لەكۆتایی دا لەبەرژەوەندی مالیكی نابێت.))



نەتەوەكانی كوردستان
دژی ئۆپەراسیۆنی دیجلە یەكهەڵوێستن
یەكێك لە خەسڵەتەكانی سەرهەڵدانی سیمای تۆتالیتاریەت و دیكتاتۆریەت لە هەر سەركردەیەكی سیاسی هەوڵدانە بۆ پەرتكردنی ریزەكانی پێكهاتەی وڵات و سەركوتكردنی نەیارە سیاسیەكانی بۆ ئەوەی زەمینەی ئەوە خۆش بكات لە میانەی هەڵبژاردندا ركابەرەكانی بێ هێزبن و خۆی هەڵبژاردن بباتەوە، بە بردنەوەی هەڵبژاردنیش شەرعیەتی دیكتاتۆریەت لە بەرگی دیموكراتی دروست دەكات، بەڵام نەتەوەكانی كوردستان لەوە هۆشیارترن كە ئەم مانۆڕ و پیلانەی مالیكیان بەسەردا تێپەڕبێت، بۆیە وێڕای هەموو هەوڵەكانی مالیكی لەم چوارچێوەیەدا ئەوان بە ئاشكرا دیوی ناوەوەی پیلانەكانی مالیكی ئاشكرا دەكەن، لەمبارەوە عەبدولقادر بازرگان سەرۆكی بزووتنەوەی چاكسازیی توركمان لەلێدوانێكی تایەتی بۆ گوڵان بەمجۆرە لەسەر ئەم پرسە هەڵوەستەی كرد و گوتی: (ئەو هەنگاوەی مالیكی هەنگاوێكی دكتاتۆریانەیە و بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچە دابڕێنراوەكانە، بە تایبەتیش شاری كەركوك، بەڵام لای هەموولایەك ئاشكرایە كە مالیكی لە هەوڵی ئەوەدایە هەندێ گرووپی سوننەو نەتەوەكانی دیكە لە ناوچە دابڕێنراوەكانیش بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، دیارە هیچ كەسێكیش ئەمە قبوڵ ناكات و سەرۆك بارزانیش یەكەم كەس بوو كە دژی ئەو هەڵسوكەوتانەی مالیكی وەستایەوە، رەنگە هەندێ لایەن دژی ئەم هەنگاوانە نەبن، بەڵام خودی خۆشم و هەموو توركمان و بزووتنەوەی چاكسازیی توركمانیش دژی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلەین و ئەو هێزە دەبێت هەڵبوەشێتەوە، هەروەها تەئكیدیش دەكەینەوەو داوا دەكەین كە پێشمەرگە لەناو سەنگەرەكانی خۆیاندا بمێننەوە، چونكە ئەو حكومەتە بەهیچ شێوەیەك جێگەی بڕوا نییە، هەروەها داوادەكەم سەرۆك كۆماریش دەسەڵاتەكانی خۆی بەكار بهێنێت، چونكە زۆر شت هەیە لە دەستی بەڕێزیاندایە، بۆیە دووپاتی دەكەمەوە كە ئەو هێزە دەبێت بكشێتەوەو خودی مالیكیش كە ئێستا سەرۆكی حكومەتە بەهەڵبژاردن نەهاتووە، بەڵكو بە تەوافوقی سیاسی كوردو سوننەو شیعە بووەتە سەرۆك حكومەت، جا ئەگەر هەر لەسەر حوكم بەردەوام بێت ئەوە وەك كودەتایەكی سەربازی خۆی دەسەپێنێت، هەروەها مالیكی بەم رەفتارانەی دەیەوێت تا هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لەسەر حوكم بمێنێتەوە، هاوكات زۆر هەنگاوی تاكڕەوی دیكەی هاویشتووە وەكو چەك كڕین لە وڵاتان بە بیانووی بەهێزكردنی سوپا و بەرگری كردن، بەڵام ئەمەش دەچێتە خانەی بەتاڵانبردنی سامانی وڵات، چونكە بۆ هەموو لایەك روون بووەوە كە چۆن مەسەلەی گەندەڵی هاتە ناوەوە، بۆیە ناوبەناو بیانوویەك دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی خەڵك و حزب و لایەنە سیاسییەكانی پێ خەریك بكات، بەڵام سەركردایەتی سیاسیی كوردستان لە سەروشیانەوە سەرۆك مسعود بارزانی زوو هەستی بەمە كردو رایگەیاند كە دانیشتن لەگەڵ مالیكیدا زۆر زەحمەتە، چونكە خاوەن هەڵوێست و بەڵێنی خۆی نییە و ئەو دژی هەڵبژاردنەو حەزدەكات لە ئێستاوە هەوڵ بدات بۆ هەڵبژاردن كۆنترۆڵی ناوچە دابڕاوەكان و شیعە نشین و سوننەنشینەكانیش بكات بۆ ئەوەی ئەم جارەش دەنگێكی زۆر بەدەست بهێنێت و ببێتە دیكتاتۆرێكی دیكە، سەبارەت بەو هەڵسوكەوتەی مالیكیش كە دەیەوێت ناخۆشی بخاتە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی برا كورد و توركمان ئەوە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت بەینمان تێك بدات هەتا ئەگەر جیاوازیشمان لە بیرو بۆچووندا هەبێت بەڵام لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان یەك هەڵوێستین، كورد و توركمان هەردەم بەیەكەوە لە سەر یەك خاك دەژین و بە درێژایی مێژووش بەرژەوەندی و هەڵوێستییان یەكیگرتۆتەوە، هاوكات ئەگەر كورد بەهێزبووبێت، ئەوا توركمانیش هەر بەهێزبووینە، بە پێچەوانەوەش، بۆیە لێرەدا دووپاتی دەكەمەوە كە توركمان هەردەم دژی بۆچوون و هەڵسوكەوتەكانی مالیكی دەوەستنەوە)).

ئه‌م بابه‌ته‌ (213) جار بینراوه‌‌ Share
له‌سه‌رهێڵ : 62 ژماره‌ی سه‌ردان : 19896566
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005