كوردى عربى Kurdî English
Today :  Sat May 25 13:17:24 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... دیڤید فلیپس لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: ئەگەر رۆڵی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نەبوایە ئەم پرۆسەی ئا ....
   نوێترین راپۆرت‌
16/05/2013 : 13:53:12
ئەگەر حزبەكانی حكومڕان و ئۆپۆزسیۆن وەك شەریك سەیری خۆیان نەكەن هاوسەنگی سیستمە دیموكراتیەكە تێكدەچێت
09/05/2013 : 14:26:34
وەبەرهێنان لە توانا و لێهاتوویی لاواندا.. سەقامگیری ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی دروست دەكات
04/05/2013 : 20:41:39
عێراق لەدووڕیانێكی چارەنووسسازدا پێشێلكردنی دەستوور پچڕاندنی رایەڵی یەكپارچەیی عێراقە
25/04/2013 : 16:29:50
بەشداری لە پرۆسەی بونیادی دیموكراتی و دەسەڵاتێك بۆ چاودێری حكومڕانی
25/04/2013 : 16:27:26
پێشێلكردنی بنەمای شەراكەت.. عێراق بەرەو هەڵدێر دەبات
18/04/2013 : 13:44:19
پرۆفیسۆری هاریكار دكتۆر عەلی تەتەر نێروەیی:ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لە كوردستان دەرەنجام و كاردانەوەی نێودەوڵەتی
18/04/2013 : 13:32:07
رەهاگەرایی لە ئایدیۆلۆژیای حزبی سیاسیدا:مەیلی دیكتاتۆری پێوەندی بەحزبی زۆرینەو كەمینەوە نییە
18/04/2013 : 13:19:25
بێدەنگی جیهان بەرامبەر رژێمی ئەسەد:سوریای رووبەڕووی كارەساتێكی مرۆیی گەورەكردۆتەوە
11/04/2013 : 13:56:01
لە یەكەم ئەزموونیداحكومڕانیی ئیخوان موسلمین جاڕی فەشەلی خۆیدا
04/04/2013 : 17:04:18
كێشەی كورد و «پرۆسەی ئیمرالی»
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

یەكڕیزی و یەك گوتاری كوردستان،سیاسەتی مانۆركردنی مالیكی بێ ئاكام دەكات
رێكەوتی دابه‌زاندن: 03/12/2012 : 17:14:15   

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاكامی رێكنەكەوتنی نێوان شاندی سەربازی هەرێم و بەغدای راگەیاند، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان ئۆباڵی ئەم رێكنەكەوتنەی گێڕایەوە بۆ ئەوەی كە لەسەر راسپاردەی شەخسی مالیكی لەو رێككەوتنە پاشگەزبوونەوە كەپێشتر هەردوو شاندەكە لەسەری رێككەوتبوون، هەربۆیە دوای ئەمە هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە راگەیاندێكی هاوبەشدا نامەیەكیان ئاراستەی هاوپەیمانی نیشتمانی كردووە بۆ ئەوەی بەراشكاوی وەڵامی راگەیەنراوەكەی لایەنی كوردستانی بداتەوە.
ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی لەنێوان هەرێم و ناوەند دروست بووە، باردۆخێكە شەخسی سەرۆك وەزیران نوری مالیكی دروستیكردووە و ئامانجیشی لەم ئاڵۆزییە مەبەستی سیاسیە بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و مانەوەی خودی خۆی لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا، هەربۆیە لەو كاتەوەی نوری مالیكی بۆتە سەرۆك وەزیران جیا لەوەی عێراق هیچ بەرەو پێشەوەچوونێكی بەخۆیەوە نەبینیووە، لە هەمانكاتدا پرۆسەی سیاسیی لە عێراقدا گەیاندۆتە لێواری هەڵدێر و هەر رۆژەی بە بیانوویەك و بۆ مەبەستێكی تایبەتی ئاڵۆزی و ئاژاوەی لەگەڵ پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق دروستكردووە بە باڵە جیاوازەكانی نێو ئیئتلافی شیعەشەوە، هەر بۆیە ئەگەر پێشتر مالیكی لە میانی ئەنجامدانی مانۆری جیاواز جیاواز و هەوڵدان بۆ درز و كەلێن لەنێو یەكڕیزی پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق توانیبێتی ئامانجەكانی بەدی بهێنێت، ئەوا ئەمجارە لەگەڵ لایەنی كوردستانی بۆچوونەكانی سەرچیخچوون و ناتوانێت درز و كەلێن لەنێوماڵی كوردو هێزە كوردستانیەكان دروست بكات و ئەم راگەیەنراوە هاوبەشەشی كە بە ئیمزای تێكڕای لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ئاراستەی هاوپەیمانی نیشتمانی كراوە، پەیامێكی گرنگە بۆ لایەنە سیاسیەكانی ناو شیعە كە هۆشیار بن لەو گەمە سیاسیە ناپەسەندەی نوری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوا بۆ مەبەستی سیاسیی خۆی دەیانكات و دەیەوێت لەم پێناوەدا هاوپەیمانی نێوان كورد و شیعە كە هەردووكیان قوربانی دەستی زۆرداری و چەوسانەوە بوون تێكبدات، هەروەها هێز و لایەنە كوردستانیەكان بەم پەیامە ئەوەیان خستەبەردەم رای گشتی عێراق و دەوروبەر و جیهانیش، بەوەی جیا لەوەی كە لایەنی كوردستانی خوازیاری شەڕ و ئاڵۆزی نییە و دەخوازێت بە رێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووردا كێشەكان چارەسەر بكات، لەهەمانكاتدا جەختكردنەوەیە لەسەر ئەوەی كە كورد ناخوازێت هاوپەیمانی لەگەڵ شیعە كۆتایی پێبێت و دەخوازێت لایەنی كوردستانی و شیعە لەگەڵ سوننە پێكەوە عێراق لەم قەیرانە رزگار بكەن كە مالیكی بۆ بەرژەوەندی خۆی و حزبەكەی دروستی كردووە.

ئه‌م بابه‌ته‌ (466) جار بینراوه‌‌ Share
   دیمانه‌کانی ئه‌م راپۆرته‌‌‌

تۆفیق كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بۆ (گوڵان):ئەگەر مالیكی داواكانی كوردستان رەتبكاتەوەئەلتەرناتیڤی دیكەمان لەبەردەستدایە

سەبارەت بە داواكاریی هێزە كوردستانییەكان كە وەكو نامەیەك نێردرا بۆ لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی، ئەگەری بەردەوامی مالیكی لەسەر رەفتارە نادەستوورییەكانی، بەمەش داواكارییەكانی كورد جێبەجێ نەكرێن، تۆفیق كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ گوڵان وتی: ئومێدەوارین مالیكی لەو داواكارییەی هێزە كوردستانییەكان كە بەناوی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستانەوە بووە لێی تێبگات و پشتگوێی نەخات و رەتی نەكاتەوە، چونكە پشتگوێخستنی داواكاری هێزە كوردستانییەكان لەلایەن مالیكی-یەوە رەتكردنەوەی ئیرادەی میللەتێكە، گەرچی ئێمە بەگەشبینییەوە دەڕوانین و چاوەڕوان دەكەین لێی بێتە پێشەوەو دان بەئەمری واقیعدا بنێ.

كاردۆ محەمەد سەرۆكی فراكسۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ (گوڵان):دەبێت كورد سور بێت لەسەر هەڵوەشانەوەی فەرماندەیی هێزەكانی دیجلە و یەكڕیزیی خۆی بەهێزتر بكات

سەبارەت بە شكستهێنانی گفتوگۆكانی ئەم دواییەی شاندی سەبازی هەرێم لەگەڵ بەغدا و ئەو ئاراستەیەی كە ئەگەری پێشبینیكردنی هەیە، كاردۆ محەمەد سەرۆكی فراكسۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ گوڵان وتی:

سەعید خۆشناو ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ گوڵان:لەناو هاوپەیمانی نیشتمانیدا زۆر لەلایەن رەفتارەكانی مالیكی رەتدەكەنەوە

یەكڕیزی نێو ماڵی كوردستان، یەكڕیزی فراكسیۆنە كوردستانیەكانیشە لەناو پەرلەمانی عێراقدا، هەربۆیە فراكسیۆنە كوردستانیەكان لەناو پەرلەمانی عێراق هەموو كات لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان هاودەنگ و هاو هەڵوێست بوونە، سەبارەت بە هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانیەكان و چۆنیەتی مامەڵە كردنیان لەگەڵ پرسی ئاڵۆزی نێوان بەغدا و هەرێم، پەرلەمانتار سەعید خۆشناو لە هاوپەیمانی كوردستانی بەمجۆرە رای خۆی بۆ گوڵان خستەڕوو:

سامان فەوزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ گوڵان:سەرۆك كۆمار رایگەیاندووە سەرۆك وەزیران دەسەڵاتی خۆی تێپەڕاندووە و داوای لەهاوپەیمانی نیشتمانی كردووە سنووری بۆ دابنێت

یەك هەڵوێستی و یەك گوتاری لایەنی كوردستانی بەرامبەر سیاسەتە هەڵەكانی مالیكی، جێگەی ئومێدی هەر تاكێكی كوردستانە، هەربۆیە هەتا ئەم یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیە بەردەوام بێت، نەك مالیكی، بەڵكو هیچ كەسێك ناتوانێت بیر لەوە بكاتەوە كە دەتوانێت بەزۆر و بەهێزی سەربازی خۆی بەسەر لایەنی كوردستانی فەرز بكات، سەبارەت بەم یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیە، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی كوردستانی سامان فەوزی لەلێدوانێكی تایبەتدا بەمجۆرە رای خۆی بۆ گوڵان خستەڕوو:
له‌سه‌رهێڵ : 73 ژماره‌ی سه‌ردان : 19909965
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005