كوردى عربى Kurdî English
Today :  Mon May 20 20:19:06 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... د.كەمال كەركوكی:پارتی پشتگیری لە راپرسی لەسەر دەستوور دەكات و تەنیا خەڵكی كوردستان ئەو مافەیان هەیە دەستوور ب ....
   نوێترین راپۆرت‌
16/05/2013 : 13:53:12
ئەگەر حزبەكانی حكومڕان و ئۆپۆزسیۆن وەك شەریك سەیری خۆیان نەكەن هاوسەنگی سیستمە دیموكراتیەكە تێكدەچێت
09/05/2013 : 14:26:34
وەبەرهێنان لە توانا و لێهاتوویی لاواندا.. سەقامگیری ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی دروست دەكات
04/05/2013 : 20:41:39
عێراق لەدووڕیانێكی چارەنووسسازدا پێشێلكردنی دەستوور پچڕاندنی رایەڵی یەكپارچەیی عێراقە
25/04/2013 : 16:29:50
بەشداری لە پرۆسەی بونیادی دیموكراتی و دەسەڵاتێك بۆ چاودێری حكومڕانی
25/04/2013 : 16:27:26
پێشێلكردنی بنەمای شەراكەت.. عێراق بەرەو هەڵدێر دەبات
18/04/2013 : 13:44:19
پرۆفیسۆری هاریكار دكتۆر عەلی تەتەر نێروەیی:ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لە كوردستان دەرەنجام و كاردانەوەی نێودەوڵەتی
18/04/2013 : 13:32:07
رەهاگەرایی لە ئایدیۆلۆژیای حزبی سیاسیدا:مەیلی دیكتاتۆری پێوەندی بەحزبی زۆرینەو كەمینەوە نییە
18/04/2013 : 13:19:25
بێدەنگی جیهان بەرامبەر رژێمی ئەسەد:سوریای رووبەڕووی كارەساتێكی مرۆیی گەورەكردۆتەوە
11/04/2013 : 13:56:01
لە یەكەم ئەزموونیداحكومڕانیی ئیخوان موسلمین جاڕی فەشەلی خۆیدا
04/04/2013 : 17:04:18
كێشەی كورد و «پرۆسەی ئیمرالی»
  راپرسی‌‌‌

ئایا كۆتایی بە دەسەڵاتی مالیكی دێت لە ساڵی نوێدا?

میسر لە دووڕیانی تەقینەوەدا
رێكەوتی دابه‌زاندن: 29/11/2012 : 15:39:16   

ئەسما حوسەینی ـ قاهیرە
ئەو راگەیاندنە دەستوورییەی محەمەد مورسی سەرۆكی میسر رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كاردانەوەی تووڕەیی لەلای زۆرینەی هێزە سیاسییەكانی میسر و توێژەفراوانەكانی شەقامی میسری لێكەوتەوە، رۆژی هەینیش ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان بە ناوی(هەینی تووڕەیی و ئاگاداركردنەوە) رژانە گۆڕەپانی تەحریر، لە كاتێكدا لایەنگرانی ئیخوان موسلمین لەبەردەم كۆشكی ئیتحادیە لە میسری نوێ كۆبوونەوە بۆ گوزارشت لە پشتگیری كردنی بڕیارەكانی مورسی، كە لە وتارێكدا لەو شوێنە خوێندییەوە تێیدا دووپاتی كردەوە كە بەردەوامە لە جێبەجێ كردنی بڕیارەكانی، كە بوونە مایەی كۆكبوونی هەموو نەیارانی بە یەكدەنگ، وەك گازاندەیەك بەرامبەر هەوڵەكانی بە كۆكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە دەستی خۆی و هەنگاونان بەرەو دیكتاتۆریەت، بارودۆخەكە بە شێوەیەك كەوتەوە كە لە هەندێ پارێزگا پێكدادان لەنێوان هەردوولا بێتەئاراوەو چەندین بارەگای ئیخوانیش ئاگریان تێبەردرا.
ئەو دوو خۆپیشاندانە گەورەیەی رۆژی هەینی رابردوو لە گۆڕەپانی تەحریر و میسری نوێ سازكران رەنگدانەوەی بارودۆخی میسر بوون كە بە سەر چەند لایەك دابەش بووە،هوتافە شۆڕشگێڕەكان گەڕایەوە گۆڕەپانی تەحریر، پڕبەدەم هاواریان دەكرد «میللەت رووخانی رژێمی دەوێت» لە بەرامبەریشدا لایەنگرانی مورسی هوتافیان دەكێشا «میللەت پشتگیری لەبڕیاڕەكانی سەرۆك دەكات» نەیارانی مورسی دەڵێن چەند ڕۆژێك مۆڵەتی پێدەدەن تا ئەو راگەیاندنامەیەی بكێشێتەوە كە بە «نادەستوور» وەسفی دەكەن لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی دامەزراندنی دەستوور كە بەگوتەی ئەوان گوزارشت لە هەموو توێژەكانی گەلی میسر ناكات.
مورسی لە وتارەكەیدا بە لایەنگرانی گوت: بڕیارەكانی لە پێناو پاراستنی نیشتمان و گەل و شۆڕشن،ئەو هەوڵیش دەدات سەقامگیریی سیاسی وئابووری بێنێتەدی، ئەم بڕیارانەشی دژی هیچ كەس نین، بەڵام ئەو دڵنەواییانە قەناعەتی بە توێژە فراوانەكانی میسر نەهێنا كە مەترسییەكی گەورەن بۆ سەر خودی دەوڵەت.
سەركردایەتییە دیارەكانی میسر بە كۆی دەنگ ئەو راگەیاندننامە دەستوورییەیان رەتكردەوە لە بەر ئەو سیاسەتە شاردراوەیەی ئیخوان موسلمین، هێزەنیشتمانییەكان كە هاوپەیمانیی نیشتمانی میسریان لێ پێكدێت بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە كە بڕیارەكانی مورسیان تێدا رەتكردەوە، ئەو راگەیاندننامە دەستوورییەیان بە كودەتاییەك بۆ سەر شەرعییەت لە قەڵەم دا.
بەیاننامەكە دووپاتی كردەوە كە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی كە دیكتاتۆرێك بێتە ئاراوە كە میسر بەخۆیەوە نەدیوە مەگەر لەسەردەمی موبارەك نەبێ، هەروەها مورسی كە دەست بەسەر هەردوودەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردندا دەگرێت و دەسەڵاتی سێیەم هەڵدەوەشێنێتەوە ئەویش دەسەڵاتی دادوەرییە و بەمەش رۆڵی نامێنێت لە چاودێری كردنی هەردوو دەسەڵاتەكە كە تانە لەهەر بڕیارێك دەدات كە دەربچێت، بەواتای لەداردانی تەواوی سەربەخۆیی دادوەری.
هێزەسیاسییەكان هەروەها لە بەیاننامەكەیاندا روونیان كردەوە گەلی میسر و هێزە كاراكانی لەو باوەڕەدا نەبوون كە مورسی دەوڵەتی میسر و هەر سێ دەسەڵات لەكەسایەتی خۆیدا كۆدەكاتەوەو رێگە خۆش دەكات بۆ حوكمكردنی میسر بە ئەحكامی عورفی و حاڵەتی ئامادەباشی خۆش دەكات كەشۆڕشی ینایەر لە پێناو هەڵوەشاندنەوەیان بەرپابوو، مورسیش لە باتی ئەوەی وەكو سەرۆكی هەموو میسر رەفتاربكات كە لە سەردەمی لێكترازانی مەترسیداردا دەژی دەبوایە بەتەنیا خۆی چارەسەری بۆ ئەم لایە دابنایە و بەنزینی بەئاگردا نەكردایە كە پێكهاتەی كۆمەڵایەتیی میسر بەرەو ترازان دەبات.
هەرەها ئاماژە بەوەدەكات كە مورسی بێتوانا بوو لە تۆڵەسەندنەوە بۆ شەهیدانمان و یاسایەكی بۆ دادوەری دەرنەكرد واتا فێڵ لە دەسەڵاتی دادوەری دەكات. ئەو هێزە نیشتمانییانەی كە بەیاننامەكەیان ئیمزاكردووە یەكەم شت داوایان كردووە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕاگەیاندنە دەستوورییە ناڕەوایە،دووپاتیشیان كردەوە كە شەرعیەتی مورسی ئێستا لە ڕووی شۆڕشگێڕی ومیللی و دەستوورییەوە بەكۆتا هاتووە ئەگەر لەم بڕیارە نابەجێیانەی پاشگەزنەبێتەوە.دووەم هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی دامەزراندن كە لەلایەن كرێكارانی میسر و جووتیاران وئافرەتان و مەسیحیی و رۆشنبیرانەوە رەتكراوەتەوە، چونكە مەشروعییەتی مۆرالی و سیاسی لەدەستداوە، لەگەڵ بانگەشەكردن بۆ دیالۆگی نیشتمانی بۆ رێككەوتن لەسەر بنەماو پێوەر ومیكانیزمی نیشتمانی بۆ بیناكردنی كۆمەڵەیەكی تازەی دامەزراندن كە هەموو رەوت و هێزە كۆمەڵایەتییەكان لەخۆ بگرێت، كە دەسەڵاتی رەوتی ئیسلامی سیاسی كۆنترۆلی كردووە.
سێیەم: دەركردنی یاسایەك بۆ دادوەری گواستنەوە كە تۆڵە بۆ شەهیدان بكاتەوە كە پەرلەمانی هەڵوەشاوە و حكومەتە شكستخواردووەكە تا ئێستا مافی بۆ نەگەڕاندوونەتەوە.
چوارەم: بانگەوازی هاوپەیمانیی نیشتمانی میسر بۆ جەماوەری گەلەكەمان بۆ ئەوەی رۆژی هەینی بیست و سێی نۆڤەمبەر بە ملیۆن كەس بڕژێنە گۆرەپانی تەحریر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەم راگەیاندننامە دەستوورییەو گوشاركردن بۆ دەركردنی یاسای دادوەریی كۆمەڵایەتی و هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی دامەزراندن.
چالاكوان نوارە نەجم ئەم بڕیارانەی بە لەباردنی شۆڕش و قایم كردنی پێگەی سەرۆك وتاقمەكەی وەسفكرد،دكتۆر یەحیا ئەلجەمەل گوتی: من سەرسام بووم بەو بڕیارانە كە بە رووخێنەری دەوڵەت دەژمێردرێت و رۆژانی «حاكم بەفەرمانی خوا» دەگەڕێنێتەوە، دكتۆر محەمەد بەرادعی سەرۆكی حزبی دەستوور گوتی: بڕیارەكانی مورسی چەمكی دەوڵەت وشەرعییەت دەكوژێت و شۆڕشی میسریش تا كاتێكی نادیار لەبارچوو، بەڵام عەمرو موسا گوتی: ئەم بڕیارانە میسر دەباتە قۆناغێكی جیاواز ئەویش نەك قۆناغی دیموكراسییەت یان سەروەریی یاسا كە هەموومان ئاواتمان بۆ دەخواست، هەرچی حەمدین سوباحی سەركردەی دیاری ناسرییە دەڵێت: ئەمە كودەتایە لەسەر دیموكراسییەت و پاوانكردنی تەواوی دەسەڵاتە، سەركردەی ئیسلامییش دكتۆر عەبدولمنعم ئەبو لفتوح دەڵێت: شۆڕش دژی حوكمی رەهای تاكەكەسی بەرپابوو و بڕیارەكانی مورسیش داوایەكی شۆڕشگێڕانەی بەنێوكۆمەڵێك بڕیاری ستەمئامێز تێپەڕاند كە بە واتای شكستهێنانی شۆڕشە، عەمروخالدی بانگخوازی ئیسلامی پێی وایە كە لەوباوەڕەدا نەبوو ئەم بڕیارانە لە سەرۆكی میسرەوە دەربچن گوتیشی خۆی و حزبە تازەكەی بەشداری لە خۆپیشانداندا دەكەن.
هونەرمەند شریهان نامەیەكی ئاراستەی سەرۆك كرد و كۆمێنتی لەسەر ئەو بڕیارانەداوە كەتێیدا دەڵێت «هەموو پێشبینییەكانمانت بەو بڕیارانەت بەلاداخست، كاتیشت بۆ كەمكردینەوەو ویژدانمانت ئاسوودە كردو بە دەستی خۆت دەمامكی قەڵپت لەسەر خۆت داماڵی».
كەچی دكتۆرە باكینام ئەلشەرقاوی یاریدەری سەرۆك داكۆكی لەو بڕیارانە دەكات و دەڵێت:ئەو بڕیارانە گوزارشت لە هیواو خواستەكانی گەل دەكات،دووپاتیشی كردەوە كە دوورخستنەوەی جێگری گشتی لە پۆستەكەی بەپێی چەند دەسەڵاتێك هاتووە كە یاسا و دەستوور رێگەی پێداوەو راستن و جێگەی گومان نین. بۆیە ئەو بڕیارانەی ئەم دواییەی سەرۆك خستنیە نێو گێژاوێكەوە،تەنانەت میسریشی خستە دووڕیانێكی راستەقینە و وڵاتیشی كردە دوو بەشەوە،ئیخوان و هاوپەیمانەكانی لە بەرەیەك دانا و ئەوانەشی كە دژایەتی دەكەن لە بەرەكەی دیكە،وڵاتیش كەوتە سەر لێواری گڕكانێكی كوڵاوەوە،هەر لایەكیش نایەوێت لە بڕیارەكانی پاشگەزبێتەوە،وا دیارە مشتومڕ نەك هەر لە دەزگاكانی راگەیاندن بەردەوام دەبێت كە رۆڵێكی سەرەكی بینی لە بەڕێوەبردنی هەڵوێستەكە،بەڵكو لە گۆڕەپانەكانی میسریشدا،ئایا سەركردایەتییە نوخبەكانی میسر دەتوانن لەسەر چارەسەرێكی میانڕەو و مامناوەندی رێكبكەون كە ئەم بارودۆخە قەیراناوییە رزگاربكات، بان هەردوولا سووردەبن لەسەر بەردەوام ڕژانە نێو گۆڕەپانەكانەوە.

ئه‌م بابه‌ته‌ (255) جار بینراوه‌‌ Share
له‌سه‌رهێڵ : 62 ژماره‌ی سه‌ردان : 19873149
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005