|
نوێترین هه‌واڵ |
|
|
 | گه‌وره كۆمپیوته‌ری بچووك! | | ره‌نگه مانشێتهكهی سه‌ره‌وه سه‌رنجتان رابكێشێت، گه‌ر گه‌وره بێت چۆن بچووك ده‌بێت! به‌ڵام كۆمپیوته‌ری جۆری Brix كه له په‌نجه‌كانی ده‌ستدا جێگای ده‌بێته‌وه ده‌كرێ له یه‌ك كاتدا دوو مونیتۆری بۆ دابندرێت. | |  | سایتێك بۆ زانیاری له‌باره‌ی ساڵی له‌دایك بوونته‌وه | | حه‌ز ده‌كه‌ی بزانی له‌م ساڵه‌یدا كه ئێوه له دایك بوونه، چ رووداوگهلێكی گرنگ به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه، چ شتێك روویداوه، ئه‌و مانگه‌ی تۆ تێیدا له دایك بوویه چ رووداوێكی گرنگ له ناوچه‌كه‌ی و شوێنی له‌دایك بوونت و له جیهاندا روویداوه، | |  | پرۆگرامێك بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمپیوته‌ر له‌رێگای دووره‌وه | | كۆنترۆڵ كردن و رێكخستن و ده‌ستكاریكردنی كۆمپیوته‌ر له رێگای دووره‌وه یان ئه‌وه‌ی كه به زمانی كۆمپیوته‌ر پێیده‌گوترێت (ریمۆت) كردن ئه‌مڕۆكه بۆته باو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆڕ و زۆربه‌ی به‌رپرسانی بواری IT. | |
|
|
|
راپرسی |
|
|
|
|
|
|
|
| | بچووكترین كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز | | به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 08:04:43 |  | بچووكترین كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز
كۆتایی ساڵی رابردوو بوو كه كۆمپانیای lenovo به به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ری جۆری ledeacentre Q180 وه‌ك بچووكترین كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز له جیهاندا ناوی خۆی تۆمار كرد، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو ئه‌مساڵ له به‌رهه‌مێكی تردا هه‌وڵیداوه له‌و كۆمپیوتهرهش بچووكتر به‌رهه‌م بێنێت. كۆمپیوته‌ری جۆری ldeacentre Q190 كه پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی 80% خێراتره له‌وه‌ی پێشوو رامه‌كه‌شی دوو هێنده‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشوویه‌تی و هارده‌كه‌ی یه‌ك ترابایته له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو كه‌وته بازاڕه‌وه.
Q190 قه‌واره‌كه‌ی 155 له 192 له 22 میلمدایه. دیزاینێكی جوان و سه‌رنج راكێشی هه‌یه و توانایهكهشی به‌رچاوه. كارتی گرافیكی له جۆری HDیه. سیسته‌می ویندۆز8ی له‌سه‌ره و شوێنی گشت كێبڵێكی په‌یوه‌ندی هه‌یه. سیسته‌می په‌یوه‌ندی وایه‌رله‌یسی وای فای و بلوتوسی هه‌یه، به‌ڵام له‌و كۆمپیوته‌ره‌دا شوێنی CD به‌ته‌واوی لادراوه، جگه‌له‌وه‌ش ریمۆت كۆنترۆڵێكی تایبه‌ت به خۆی له‌گه‌ڵدایه. | |
| ئه‌م بابه‌ته ( 74 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|