|
نوێترین هه‌واڵ |
|
|
 | سایتێك بۆ ده‌ستكاریكردنی وێنه | | له جیهانی ئینته‌رنێتدا ده‌یان سایت هه‌ن كه توانا و هه‌وڵه‌كانیان له جوانكاری و رێككردن و ده‌ستكاری كردنی وێنه‌دا چڕكردۆته‌وه، زۆر جاران هه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌دا سایتی گرنگ و به سوودمان ناساندووه كه تایبه‌ت بوونه به ده‌ستكاری كردنی وێنه. | |  | پرۆگرامێك بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری له‌نێوان مۆبایل و كۆمپیوته‌ر | | كۆمپانیای سامسۆنگ به به‌رهه‌مهێنانی زنجیره ته‌بلێت و مۆبایله‌كانی گه‌له‌كسی گۆڕانكارییه‌كی جددی له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی نوێ‌دا پێكهێنا، له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ناوبراو هه‌وڵیداوه په‌یوه‌نديی نێوان كۆمپیوته‌ر و گه‌له‌كسی لێكنزیكتر بكاته‌وه. | |  | ئۆتۆمبێله فڕۆكه‌كه له خه‌یاڵه‌وه به‌ره‌و راستی | | له‌مێژ ساڵه بیرۆكه‌ی چێكردنی ئۆتۆمبێلی فڕۆكه زه‌ین و بیری داهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه، داهێنه‌ران له‌مێژه بیرله‌وه ده‌كه‌نه‌وه چ بكه‌ن كه ئۆتۆمبێل چیدیكه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕوا و شه‌قامه‌كان قه‌رەباڵغ نه‌بن و ركابه‌رێكی به‌هێزیش بۆ فڕۆكه بێننه ئاراوه، | |
|
|
|
راپرسی |
|
|
|
|
|
|
|
| | ویندۆز8 و كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌ی گیگابایت | | به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 07:53:57 |  | ویندۆز8 و كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌ی گیگابایت
گیگابایت زیاتر وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ناسراوی بواری به‌رهه‌مهێنانی كارتی گرافیكی به‌ناوبانگه، هه‌رچه‌نده له‌م دواییه‌دا له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه هه‌وڵێكی جددی داوه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، كۆمپیوته‌ری یه‌ك پارچه به‌و كۆمپیوته‌رانه ده‌گوترێت كه كیبۆرد و كه‌یس و شاشه ته‌نیا له شاشه‌كه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه و یه‌كپارچه‌یه.. هه‌رچه‌نده ماوس و كیبۆردی دیكه‌شی بۆ داده‌ندرێت، به‌ڵام خۆی كیبۆردی مه‌جازی هه‌یه و بۆ ماوسیش چونكه شاشه‌كه له‌مسییه پێویست به ماوس ناكات، ئه‌گینا ماوسیشی بۆ داده‌ندرێت.
نوێترین كۆمپیوته‌ری گیگابایت كه به مۆدێلی GB-AE21T ناسراوه له ستانده‌ری Mini-ITX سوود وه‌رده‌گرێت. ئه‌م مۆدێله‌ی كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌ی گیگابایت به‌ته‌واوی بۆ سیسته‌می ویندۆز8 به‌رهه‌م هاتووه و چونكه ویندۆز8 وه‌ك ویندۆزێكی له‌مسی ناسراوه و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش ته‌واو له‌مسییه. شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه 21.5 ئینجیه و كوالیتییه‌كه‌ی HDیه. كۆمپیوته‌ره‌كه به جۆرێك به‌رهه‌م هاتووه كه گشت پارچه‌كانی ده‌كرێت بگۆڕدرێن. كۆمپیوته‌ره‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا باترییه‌ك هه‌یه كه له‌كاتی كوژانه‌وه‌ی كاره‌بادا چه‌ند خوله‌كێك وزه له‌خۆیدا خه‌زن ده‌كات بۆ سه‌یف كردنی ئه‌و فایلانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ره‌كه كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، جگه له‌وه‌ش كارتی HD TV له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌یه و ده‌كرێت وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنێكی HD سوودی لێوه‌ربگیرێت. | |
| ئه‌م بابه‌ته ( 67 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|