کوردی Kurdi English
هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان به‌ دیجیتاڵ بخوێنه‌وه‌
ژماره 776 شه‌ممه‌ 31 جوڵاى  2010
نوێترین گۆرانکاری Sunday June  08 2008 - 11:55 AM
 
ده‌ستپێك په‌یوه‌ندی ده‌رباره‌ی گوڵان
بابه‌تی ماڵپه‌ر
   هه‌واڵ
   سیاسه‌ت
   ئابوری
   به‌دوا داچوون
   کۆمه‌ڵایه‌تی
   ناوه‌خۆ
   رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌کان
   هونه‌ری
   ستونی ئازاد
   وه‌رزش
   دیمانه‌ی تایبه‌ت
   نووسه‌رانی گوڵان
   ره‌نگاوره‌نگ
   بۆ جوانیت
   خواردن
   ته‌ندرووستی
   رۆشنبیری
   ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری
   راپرسی
   ئه‌رشیف
   له‌باره‌ی کورده‌وه‌
   دیموکراسی
   حوکمرانی
   که‌رکوك
   ئیسلامی سیاسی

  ئه‌م بابه‌ته‌   ( 1235 )   جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

گۆرانیبێژی ئێــــــــــــــــرانی شوهرە سوڵەتی بۆ گۆڤاری گوڵان:
شوهرە سوڵەتی یەكێكە لە هونەرمەندە ئێرانییەكان كە توانیویەتی ستایلی مۆسیقای پۆپ بە شێوەیەكی زۆر جوان تێكەڵ بە مۆسیقای ئێرانی بكات و، لەگەڵ شەهرامی برای هەمیشە وەك دوانەیەكی سەركەوتوو و گونجاو ناسراون، شوهرە سوڵەتی بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
* جگە لە تۆ و شەهرامی برات كەسی دیكە لە خانەوادەكەتان گۆرانیبێژ بووە؟
- بەڵێ خوشكە جگە لە من و شەهرام گەورەكەم (زەهرە) ئەویش گۆرانیبێژ بووە، بەڵام لە بواری ئۆپێرا.
* یەكەم جار تۆ دەستت بە گۆرانی گوتن كرد یاخود شەهرامی برات؟
- بەر لە وەی من گۆرانی بڵێم، شەهرام دەستی بە گۆرانی گوتن كرد بوو، كە من لە بواری ئۆپێرا گۆرانیم دەگوت، ئەو كات شەهرام گۆرانیبێژ بوو ئینجا هەردووكمان روومان لە گۆرانی پۆپ كرد.
* شەهرام چۆن هاوكاری كردی و چ رۆڵێكی هەبووە لە سەركەوتنی تۆدا؟
- شەهرام گیان هەمیشە بۆ من وەك برایەكی زۆر باش بووە و ئێستاش هەر بە هەمان شێوەیە و، ئێمە هەمیشە هاوكاری یەكتریمان كردووە و یارمەتی یەكتریش دەدەین لە كارەكانماندا و تەنانەت وەك دوو هاوڕێین بۆ یەكتری.
* تا ئێستا چەند كاری هونەریتان بە یەكەوە ئەنجامداوە؟
- ئێمە چەندین كارمان بە یەكەوە ئەنجامداوە وەك گۆرانییەكان (گل بە گل –پەنجەریها- حامی – عاشق بشیم).
* تۆ خاوەن دەنگێكی خۆش و روخسارێكی جوانی، بەڵام هۆی چییە دەركەوتنت كەمە ؟
-من هەوڵ دەدەم ئەو كاتە لەبەردەم كامیرا راوەستم كە بەرهەمێكی نوێ یان گۆرانییەكی نوێم هەبێت بۆ ئەوەی پێشكەشی بكەم، هەرچەندە من زۆر لەبەردەم كامیرا دەرناكەوم، بەڵام هەمیشە خۆش حاڵم كە لەگەڵ خەڵكدا بم.
* چەند منداڵت هەیە؟
- كچێكم هەیە ناوی (تەنناز)ە كە هەموو ژیانی منە.
* ئایا تۆ تەنیا گۆرانیبێژی یان كاری ئەكتەریشت كردووە؟
- نەخێر من كاری ئەكتەریش كردووە، بەڵام تەنیا لە یەك فیلمدا بەشداریم كردووە بە ناوی (فریادی زیر ئاب- هاواری ژێر ئاو) كە لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی ئێرانی داریۆش بووە.
* زۆر لە هونەرمەندانی ئێرانی بە زمانی كوردی گۆرانییان گوتووە، ئایا تۆش بیر لەوە ناكەیتەوەی بە زمانی كوردی گۆرانی بڵێی؟
- من ئەو كاتەی لە ئێران بووم تەنیا یەك گۆرانیم بە زمانی ئیسپانی گوتووە، بەڵام گۆرانییەكانی دیكەم هەموویان بە زمانی فارسی بوون و بە كوردی گۆرانیم نەگوتووە.
* چ مەرجێكت هەیە بۆ گۆرانی گوتن بە زمانی كوردی؟
- ئەگەر سەرنجتان دابێت، من لە گۆرانییەكانمدا سوودێكی زۆرم لە ریتمی كوردی وەرگرتووە و بەكارمهێناوە، چونكە زۆر حەز لەو ریتمە دەكەم، بەڵام نەمویستووە كە زمانی كوردی بە هەڵە یان بە زاراوەی نادروست و نەشیاو بڵێم، من هەمیشە دوو دڵ بووم لەوەی كە لە كارە هونەرییەكانی خۆمدا هەموو زاراوەكانی دیكە جگە لە فارسی بە تەواوی پێشكەش بكەم، بەڵام هیوادارم بتوانم لە ئایندەدا بە زمانی كوردی گۆرانی بڵێم.
* بەڕای تۆ هیچ لێك نزیك بوونێك لە نێوان هونەر و كلتوری فارسی و كوردیدا هەیە؟
- لەبەر ئەوەی زمانی كوردی و زمانی فارسی لە یەك خێزان دەژمێردرێن و لێك نزیكن و فەرهەنگیان یەكە، بۆیە تا رادەیەكی زۆر دەتوانن كاریگەرییان لەسەر یەكتر هەبێت و هونەرەكەیان بەرەو پێش ببەن.
* هونەرمەندانی كورد و فارس چۆن دەتوانن سوود لە یەكتری وەربگرن ؟
- هەر وەك لە پرسیاری پێشوودا ئاماژەم پێكرد دەتوانن هاوكاری زیاتری یەكتر بكەن.
* چ زانیارییەكت دەربارەی گەلی كورد و هونەر و هونەرمەندانی كورد هەیە؟
- ئەوەی راستی بێت سەبارەت بە هونەری كوردی زانیاری تەواو و پڕۆفیشناڵم نییە و زانیارییەكانم تەواو نین، بەڵام لەبەر ئەوەی هونەری كوردی بەشێكە لە هونەری وڵاتەكەم بۆیە تا رادەیەك زانیاریم دەربارەی هەیە و دەزانم چییە و هونەرێكە كە من زۆر پێم جوانە، چونكە خۆشییەكەی تا لوتكەیە بە هەمان شێوە ئەگەر غەمگینیش بێت تا لوتكەیە كە هونەری كوردی پێی ناسراوە و من زۆر سەربەرزم بەمە.
* وەك هونەرمەندێك چ گرفتی سەرەكیتان هەیە كە كاری لە هونەری ئێوە بكات؟
- لە هونەردا هونەرمەندان دووچاری گرفتی جیاجیا دەبنەوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا من تا ئێستا بەسەر زۆربەی كۆسپەكانمدا زاڵ بووم، تەنیا شتێك كە دڵگرانی كردووم ئەوەیە كە ئێمەی هونەرمەندانی ئێرانی لە وڵاتی خۆمان نین تا بتوانین كارە هونەرییەكانی خۆمان بە شێوەیەكی باشتر و ئاسانتر پێشكەش بكەین.
* لە ئێران هێشتا مۆسیقای رەسەن باوی ماوە، بەڵام تێكەڵ كردنی مۆسیقا و ستایلی رۆژئاوا لە گۆرانی و مۆسیقای كوردیدا چۆن دەبینی؟
-ستایلی مۆسیقای كۆن(مۆسیقای سوننەتی) دونیا و جەماوەری خۆی هەیە و مۆسیقای رۆژئاوایی و پۆپیش دونیا و جەماوەری خۆی هەیە، بەڵام خۆشبەختانە هونەرمەندانی ئێرانی توانیویانە ئەم دوو ستایلە بە شێوەیەكی باش و زانستی تێكەڵ بكەن و تا رادەیەكی زۆر هونەرێكی نوێ پێشكەش بكەن.
* ئەگەر داوات لێ بكرێ بۆ جەماوەری كورد گۆرانی بڵێی، ئامادەی سەردانی كوردستان بكەی؟
-بەڵێ سەد دەر سەدە ئامادەم سەردانی كوردستان بكەم و لەناو جەماوەر پڕ سۆزی كوردانی عێراق گۆرانی بڵێم و چەند ساتێكی خۆشیان لەگەڵدا بەسەر بەرم.
* دوایین كاری هونەریتان چی بوو؟
- ئەلبوومی (هەڤەس) دوایین كاری هونەری من بوو، و وا رێكەوت كە گۆرانییەكی تێدا بێت بەناوی (دڵخۆشی) كە ریتمەكەی كوردییە.
* چی نوێت لەبەر دەستدایە؟
- ئێستا كار لە ئەلبوومە نوێیەكەم دەكەم، دوای تەواو بوونی گەشتی مانگی نەورۆز كە دەگەڕێمەوە ئەمریكا كاری لەسەر دەكەم و بەو هیوایەم لە هاوینی ئەم ساڵدا تەواوی بكەم و بڵاوی بكەمەوە لە بازاڕەكاندا، ئەم ئەلبوومە گۆرانی نوێ و زۆر خۆشی تێدایە كە بۆ هەموو تەمەنەكان دەبێت.
ژیانــنامــــەی شــوهـــــرە
لە 14/1/1959 لە خێزانێكی هونەری شاری تاران لە دایك بووە، لە تەمەنی 7 ساڵییەوە ئارەزووی ئەوەی هەبووە گۆرانی بڵێت و پەیمانگای مۆسیقای هەڵبژارد بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئەكادیمی شارەزای مۆسیقا ببێت، لە تەمەنی 15 ساڵیدا وەك پیشە دەستی بە گۆرانی گوتن كرد و یەكەم گۆرانیی بەناوی (كچی رۆژهەڵاتی- دختر مشرقی) بوو و هەر لەگەڵ گوتنی ئەو گۆرانییە سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راكێشا و زۆری نەبرد ناوبانگی شوهرە سوڵەتی هەموو ئێرانی گرتەوە و بوو بە باسی رۆژنامە و گۆڤارەكان. كۆمپانیا هونەرییەكان ركابەرییان بوو بۆ ئەوەی بتوانن بۆندی لەگەڵدا مۆر بكەن و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا، شوهرە لاسایی كەسی نەدەكردەوە، چونكە بڕوای تەواوی بە توانا هونەرییەكانی خۆی هەبوو، بۆ یەكەم جار بەشداری لە فیلمێكی سینەماییدا كرد بە ناوی (فریاد زیر ئاب) لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی ئێرانی داریۆش، بەڵام دواتر لەبەر بارودخی ئێران ناچاربوو روو لە ئەمریكا بكات و لە نیویۆڕك نیشتەجێ بوو، لە ساڵی 1984 لە دەرەوەی ئەمریكا یەكەم گۆرانی ئەلبوومی(طلسم)ی تۆمار كرد و تا ئێستا نزیكەی 20 ئەلبوومی گۆرانی لە ئەرشیفی شوهرەدا هەن، هەروەها كۆنسێرتی گۆرانی لە چەندین وڵاتدا ساز كردووە كە خۆشترینیان لای شوهرە ئەو كۆنسێرتە بوو كە لە رۆژی 21/10/1995 بوو لە لۆس ئەنجلۆس كە هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەلبوومی (زن) كە بە یەكێك لە سەركەوتووترین ئەلبوومەكانی شوهرە دادەنرێت و زۆر كەس ئەو كات نازناوی (شاژنی مۆسیقای پۆپی ئێران) و (ئافرەتی ئازادیخوازی ئێران) یان پێ بەخشی، ئێستا شوهرە لە لۆس ئەنجلۆس دەژییت و دایكی تاقە كچێكە بەناوی (تەنناز).

بابه‌ته‌کانی تر
  • سەمیرە سەعید بەدوای كۆمپانیایەكدا دەگەڕێت

  • لێندسی لۆهان وازی لە سەرەڕۆیی هێناوە

  • ناومی واز لە لێدانی خەڵك دێنێت

  • هونەرمەند كاردینا حەمە عەلی خان بۆ گوڵان:
    ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە

  • "كۆگای ئازار" زۆرینەی خەڵاتەكانی ئۆسكاری بردەوە

  • برۆك شێلدز وازی لە نەشتەرگەری هێنا

  • عولا بەزۆری بەرنامەكەی پێشكەش كرد

  • نادیا لەبەر عومرە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی دواخست

  • فیلمی "ئه‌لیس له‌ وڵاتی سه‌رسورِهێنه‌ره‌كان" پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ست هێنا

  • دوڕە: هونەر پێویستی بە قوربانیدان هەیە

  • جــیهــــان:
    گرنگە هونەرمەند هەمیشە لە لوتكەدا بمێنێتەوە

  • شوان شێخانی بۆ گوڵان:
    زیاد ئەسعەد لە كوردستان دیاردەیەكە و زەكەریاش لە لوتكەیە و كەس ناتوانێت تەقلیدی بكاتەوە

  • ئەدجانی باشترین ئەكتەرە

  • داریۆش:

  • فیلمی "دورگەی داخراو" پلەی یەكەمی ئەم هەفتەیەی بەدەست هێنا

  • هونەرمەند قادر ئەسعەد:

  • ساندرا خۆڵە بە خـــەڵاتی خراپترین ئەكتەر

  • زەردەخەنەی كاترینا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

  • فیلمی "دورگه‌ی داخراو" پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ست هێنا

  • جویـــل بەحـــلەق:
    جـــواننیعــمەتێـكی خــودایی یە

  • سەرەڕای هــــەڕەشەكان (ئەحمەد عز) رۆڵی زەواهیری دەبینێت

  • هونەرمەند (مەزهەری خالقی)بۆ گوڵان:
    چۆن دەبێت موزیكی كوردی بەم شێوەیە بێ خاوەن بێت

  • عاشقان روویانكرده‌ "رۆژی ڤالانتایین" و بووه‌ باشترین فیلمی هه‌فته‌

  • مەها ئەلخەلیل:
    بــەرنــامــە كــۆ مــەڵایــــــەتـییەكان زیــاتــر سـەرنـجم رادەكێشـن

  • شێروان بیركۆتی:
    غەریبی وای لێكردم حەیران بڵێم

  • هونەرمەند بەكر رەشید بۆ گوڵان:
    لە هەشتاكان هونەر شۆڕش بوو، داهێنان بوو هونەرمەندیش پێشمەرگەیەك بوو لە بەرەی شەڕدا

  • "جۆن-ى ئازیزم" ئه‌ڤاتاری له‌كوتكه‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌

  • هاوسەری ساركۆزی لە ماڵەوە نوكتەچیە

  • عەمرو دیاب دڵی خۆی پێشكەشی خۆشەویستەكەی كرد

  • رۆلا: هەیفا وەهبی دادگایی دەكرێت

  • نازێ عەزیزی:
    تائێستا هیچ بێڕێزییەكم بەرامبەر نەكراوە

  • هونەرمەند كارزان كامیل بۆ گوڵان:
    بەم بەربڵاوییەی ئێستا هەیە، دیاركردنی بنەمای مۆسیقای كوردی گەلێك دژوارە

  • مایا نیعمە:
    پێویستە هونەرمەند خۆشەویستی بۆ هونەرەكەی هەبێت

  • "لێواری تاریكی" پله‌ی دووه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ست هێنا

  • هونەرمەندان پێشتر چ كاریان دەكرد؟

  • جۆ ئەشقەر بۆ گوڵان:
    ئەوەی حەز لە كلیپــــــــەكانی من ناكات با كەناڵەكە بگۆڕێت

  • ساندرا پۆلۆك دەتوانێت ئۆسكار بەدەست بهێنێت؟

  • نەجمەی غولامی:
    هونەری ئێستا بۆخۆشەویستی هونەر نییە

  • به‌ شه‌ش هه‌فته‌ ئه‌ڤاتار بوو به‌سه‌ركه‌وتووترین فیلمی مێژوو

  • هۆزان: لە كۆمەڵگای عەرەبی نزیكین، بەڵام لە زۆر رووەوە جیاوازیشین

  • هەردی سەڵاح: پێویستە لەهەموو لایــــــــەك سوود وەربگرین

  • هونەرمەند نەرمین كاوانی بۆ گوڵان:
    بەداخەوە تا ئێستا درامای كوردی نەیتوانیوە چاوی بینەری كورد تێر بكات

  • فیلمی ئەڤاتار زۆرینەی خەڵاتەكانی "گۆڵدن گلۆب"ی بردەوە

  • فێستیڤاڵی کوردی له‌ئه‌مریکا
    سێ ڕۆژی پرِ له‌فێربوون و خۆشـی

  • "په‌رتوكی ئیلی" پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا، و ئه‌ڤاتار بۆ هه‌فته‌ی پێنجه‌م پله‌ی یه‌كه‌م به‌رنادات

  • سەرۆكی شیشان داوای مەریام فارس دەكات

  • ناتالی: لەمەودوا بە هەموو دیمەنێك راز نیم

  • شەزا دووچاری هێرشێكی توند دەبێتەوە

  • حەسنا مەغربی: دڵنیا بووم كە لە گۆرانی بیانی سەركەوتوو دەبم

  • هونەرمەند پەیوەند جاف بۆ گوڵان:
    بەداخەوە هەندێ لە گۆرانییەكانی دوایین سیدیم لەگەڵ دەنگی خۆم شیاو نەبوون

  • ئاره‌زووه‌کان
    چاپکردنی لاپه ره
    بنێره  بۆ  براده رت
    بیکه به نیازمه ندی
    بیپارێزه
    بۆ  نوسه ر  بنێره
    بابه‌تی تر
  • كامەران حەسەن:
    پێویستە ئەو ئازادیيە بەكاربێنین بۆ پێشكەشكردنی كاری جوانتر

  • هونەرمەند تەها خەلیل بـۆ گوڵان:
    لایەنی بەرپرس دەبێت ئــەوە بزانن هەرچی سمێڵی سوور بوو هەمزە ئاغا نییە

  • فیلمە كۆمیدییەكان بۆ دووەمین هەفتە لەسەر یەك پلەی یەكەمین وەردەگرن

  • هونه‌رمه‌ند (دانا ره‌ووف) له‌ كوردستانه‌

  • گریس ئەلرەیس:
    راگەیاندنكار پێویستە سەرەتا لەگەڵ خۆی راشكاو بێت

  • لێدوانەكانی نەجوا نانسی توڕە دەكات

  • ئەساڵە و هاوسەرەكەی جیابوونەتەوە؟

  • دوو خولەك بە 17500 دۆلار

  • "ژووانی شه‌وان" زۆرترین داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كۆكرده‌وه‌

  • نینا جەمال:
    رەخنەیەك بۆ ناو زڕاندن بێت گوێی لێناگرم

  • هیوا سوعاد:
    تیپ هەیە نازانێت لە كوێ پرۆڤە بكات

  • لەوانەیە تامر حوسنیش بچێتە پەرلەمان

  • میریام بە سەرۆكی چیچان رازی نەبوو

  • سێندی خەون بە سەرۆكایەتی ئەمریكاوە دەبینێت

  • "ململانێی زلهێزه‌كان" هۆلیۆدیشی گرته‌وه‌

  • هونەرمەند دیاری قەرەداغی بۆ گوڵان:
    لە پشت هەموو بێدەنگییەكەوە هەرای ئیشكردن و بەردەوامی هەیە

  • فیلمی "راهێنان له‌گه‌ڵ ته‌نین" پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ستهێنا

  • مێرهان:
    كلیپ ئاوێنەی گۆرانییە

  • هونەرمەندی لوبنانی ئیوان:
    مەرج نییە گۆرانیبێژ لە سینەمادا سەر بكەوێت

  • فیلمی "ئه‌لیس له‌ وڵاتی سه‌رسورِهێنه‌ره‌كان" پله‌ی یه‌كه‌م به‌رنادات