کوردی Kurdi English
هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان به‌ دیجیتاڵ بخوێنه‌وه‌
ژماره 776 شه‌ممه‌ 31 جوڵاى  2010
نوێترین گۆرانکاری Sunday June  08 2008 - 11:55 AM
 
ده‌ستپێك په‌یوه‌ندی ده‌رباره‌ی گوڵان
بابه‌تی ماڵپه‌ر
   هه‌واڵ
   سیاسه‌ت
   ئابوری
   به‌دوا داچوون
   کۆمه‌ڵایه‌تی
   ناوه‌خۆ
   رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌کان
   هونه‌ری
   ستونی ئازاد
   وه‌رزش
   دیمانه‌ی تایبه‌ت
   نووسه‌رانی گوڵان
   ره‌نگاوره‌نگ
   بۆ جوانیت
   خواردن
   ته‌ندرووستی
   رۆشنبیری
   ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری
   راپرسی
   ئه‌رشیف
   له‌باره‌ی کورده‌وه‌
   دیموکراسی
   حوکمرانی
   که‌رکوك
   ئیسلامی سیاسی

  ئه‌م بابه‌ته‌   ( 467 )   جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

به‌رواری بڵاوکردنه‌وه‌ :2009-06-11 15:57:26
هونەرمەند سەڵاح رەئووف بۆ گوڵان:
بێ بەرنامەیی لە هونەر و پەیامەكەی دا هۆكاری كەوتنەوەی قەیرانە
هونەرمەند (سەڵاح رئووف) لەساڵی (1951) لە ناوچەی شارەزوور هاتۆتە دنیاوە، خانەی مامۆستایانی لە ساڵی (1969) تەواو كردووە چەندین خەڵات و پلەی جیاجیای لە بواری گۆرانی و موزیك بەدەستهێناوە، لەم ژمارەیەدا بە پێویستمان زانی لە بەسەركردنەوەیەكدا رووبەرووی چەند پرسیارێكی بكەینەوە.
*سەڵاح رەئوف چۆن باس لە مێژووی كاری هونەری تایبەتی خۆی بۆ خوێنەرانی گۆڤاری گوڵان دەكات؟
- ئە‌و ساتانە‌ی من رێگە‌ی هونەرم هەڵبژارد، تەنها لە‌ رێی خۆشە‌ویستی كە‌سێتی خۆم بوو، ئە‌مویست ئە‌و تواناو بە‌هرە‌یە‌ی هە‌مە‌ لە‌ رێ هونەرە‌وە‌ بە‌دە‌وروپشتە‌كە‌می ئاشنا بكە‌م، ئە‌مویست بە‌خەڵكی بڵێم من خاوە‌نی بەهرە‌یە‌كم، نە‌م ئە‌زانی هونەر رێگایە‌كی بە‌مجۆرە‌ دژوارو سە‌ختە‌، نە‌مئە‌زانی هونەر خاوە‌نی ئە‌و پە‌یامە‌ گە‌ورە‌یە‌یە‌، كە‌ ئە‌توانرێ بە‌هۆیە‌وە‌ شۆ رشێك بە‌رپابكرێت، نە‌مئە‌زانی هونەری راستە‌قینە‌ ئاوێنە‌ی پیشاندە‌ری رواڵە‌تی میللە‌تە‌، بە‌هۆی هونەرە‌وە‌ میللە‌ت بە‌دە‌وروپشت وبگرە‌ بە‌جیهانیش ئە‌ناسێنرێ، نە‌مئە‌زانی تە‌نانە‌ت نە‌تە‌وە‌ رە‌وە‌ندە‌كانیش هونەریان بە‌دە‌یان جار لە‌خاك لا پیرۆزترە‌ و بە‌ هێمای پێناسە‌ی بوونی رە‌سە‌نایە‌تی خۆیانی ئە‌زانن،‌ ئە‌وساتە‌ی من توانیبێتم گە‌ر چڵە‌پوشێكیش بێت لە‌سە‌ر هێلانە ‌پ ر سە‌روە‌رییە‌كە‌ی هونەری میللە‌تە‌كە‌م دابنێم خۆم بە‌سە‌ربە‌رز ئە‌زانم، بۆیە‌ من لە‌زاری خۆمە‌وە‌ ناتوانم هیچ مێژوویە‌ك بۆكارە‌هونەرییە‌كانی خۆم دابنێم، گە‌ر هونەرم كردبێت ئە‌بێ ئە‌وان بدوێن، گە‌ر زیندوو بن، گە‌ر زیندوش نە‌بن ئە‌وا مێژووی چی، بەڵگە‌ی زیندو مێژوو دروست ئە‌كات، هە‌تا ئێوارە‌ خۆم ەاواربكە‌م ناتوانم بە‌ئاستی زیندوویی كارێكی هونەری بدوێم، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی هونەر زمانی دواندنی خۆی هەیە‌، رێ نادا كە‌س لە‌جیاتی بدوێ،قایل نابێت لە‌پاشە‌ملە‌ باسی بكە‌ن، زۆر بە‌زوویی بە‌درۆت ئە‌خاتە‌وە‌، بۆیە‌ با خۆیان بدوێن، دوور لە‌ باسكردن و پێاهەڵدانی من.
* بنەماڵەی ئێوە تاچەند پێیان خۆش بوو كەوا تۆ لەخزمەتی هونەری موزیك بوونت هەبێت ؟
- من لە‌ خێزانێكی ئاینی بووم..؛ ماوە‌یە‌كی زۆر بە‌نهێنی سە‌رقاڵی فێربوونی كە‌مانچە‌بووم، تا لە‌رووداوێكدا، دۆستێكم ئاشكرای كرد كە‌ من خولیای هونەرم، پاش ئە‌وە‌ باوكم خۆی بانگی ئە‌كردم تا مۆسیقای بۆ بژە‌نم، بەڵام ئە‌وسە‌ردە‌مانە‌ زۆر بە‌ئاشكرا لە‌ روومان نە‌دە‌هات ئامێرە‌كانمان لە‌گەڵ خۆمان هەڵبگرین، لە‌شاری سلێمانیدا سە‌رە‌تای خۆشە‌ویستییە‌ك بۆ هونەر درووست ببوو، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی كە‌ من وە‌كوقوتابیە‌ك چوومە‌ چالاكی هونەری سە‌یرم ئە‌كرد بە‌سە‌دان كە‌س رووی ئە‌كردە‌ ئە‌ومەڵبە‌ندە‌، ئە‌وە‌ش رۆڵی تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپە هونەرییە‌كانی تری تیابوو.
* لە میوزیك ژەنانی بەكێ جیهان ئەوكات سەرسام بوویت ؟
- وە‌كوو هەردە‌م باسم كردووە‌ كە‌سانێكی وە‌كو مۆزارتی مۆسیقازانی بلیمە‌تی جیهانی،ئە‌وسات و ئێستاش بە‌كارە‌ هونەریە‌كانی هێندە‌ هە‌ستی بزواندووم كە‌ خوازیاری ئە‌وە‌بووم كە‌ كە‌سێكی كورد بوایە‌، بۆیە‌ هەردە‌م كارە ‌هونەرییە‌كانی ئە‌و كە‌سە‌ بە‌بە‌شێك لە‌ كە‌لتورە‌ هونەرییە‌كە‌ی نە‌تە‌وە‌كە‌می ئە‌زانم و هیوادارم رۆژێك هونەرە‌كە‌ی ئێمە‌ش لە‌وئاستە‌دا كە‌سانی بیانی باوە‌شی بۆ بگرنە‌وە‌و بە‌سامانی نە‌تە‌وە‌یی خۆیانی بزانن.
* لەو دەمەدا تیپی مۆسیقای سلێمانی كۆمەڵێك بەرهەمی جوانی پێشكەش كرد، ئایا تۆ پێت وایە ئێستا ئەم تیپە وەك جاران رۆڵی كارای هەیە لەخزمەت هونەری كوردیدا ئەگەر وایە رۆڵی هەیە ئەی بۆچی ئێستا ناتوانێت بەرهەمێكی زیندووی وەكو ساڵانی حەفتاكان و هەشتاكان پێشكەش بكات ، ئەگەر نەیتوانیووە هۆكارەكەی چییە ؟
- ئە‌و ‌سە‌ردە‌مە‌ی تیپی مۆسیقای سلێمانی تێدادامە‌زرا، سە‌ردە‌مێكی سە‌خت و دژوار بوو، سە‌ردە‌مێك بوو پێویستی بە‌ هونەرمە‌ندی هۆشیار و نیشتمان پە‌روە‌ر بو‌و، راستە ‌ئە‌و بە‌رهە‌م وكارە ‌هونەرییانە‌ی ئە‌و ساتانە‌ ئە‌نجام دران، جێی رە‌زامە‌ندی خەڵكی بوو، ئە‌وسە‌ردە‌مە‌ سە‌ردە‌می بە‌رگری بوو، بە‌‌رگری لە‌ خاك كە‌كاری پێشمە‌رگە‌و رێكخستنە‌ كانی نێوشارو شارۆچكە‌كان بوو، بە‌رگری لە‌ هونەرو كە‌لتور كە‌ لە‌هونەرمە‌ندی خاوە‌ن ئە‌زموون و بە‌ئە‌مە‌ك بە‌رامبە‌ری گە‌ل ونیشتمان ئە‌وە‌شایە‌وە‌، كام كاری هونەریت بكردایە‌ زۆر بە‌ ئاسانی لە‌لایە‌ن میللە‌تە‌كە‌مانە‌وە‌ باوە‌شی بۆ ئە‌كرایە‌وە‌، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی میلە‌تیش دە‌ركی بە‌وە ‌كردبوو كە‌ تاكە‌ رێیە‌ بۆ پاراستنی رە‌سە‌نایە‌تی كە‌لتورو هونەرە‌كەمان كە‌ داكۆكی لە‌ بوونی میللە‌تە‌كە‌ ئە‌كرد، بەڵام ئێستا سە‌ردە‌مێكی ترە‌، سە‌ردە‌می ئە‌وە‌یە‌ كە‌هونەر ببێتە‌ ئاوێنە‌یە‌كی جوان بۆ پیشاندانی رواڵە‌تی جوانی نە‌تە‌وە‌كە‌مان، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی ئاشكرایە‌ كە‌ وتراوە‌ گە‌ر ئە‌تە‌وێ لە‌ ئە‌زموونی گە‌لێك تێبگە‌ی لە‌ ئە‌دە‌ب و هونەرە‌كە‌یە‌وە‌ دە‌ست پێبكە‌، بۆیە‌ ئە‌م رۆ ئە‌ركێكی نیشتمانی گە‌و‌رە‌یە‌ كە‌ دە‌سەڵاتداری بە‌ئە‌مە‌ك بە‌رامبە‌ر گە‌ل و نیشتمان ئە‌و دڵسۆزیە‌ی ئە‌وساتانە‌ی تیپی مۆسیقای سلێمانی بیر نە‌كە‌ن، هە‌وڵبدرێت لە‌ رێ داواكانیانە‌وە‌ زە‌مینە‌یە‌كی لە‌بارتر بۆ هونەری كوردی ب رە‌خسێنرێ، من لە‌یادمە‌ ئە‌وساتانە‌ تەنها ئە‌ركی هونەرمە‌ند ئامێری مۆسیقا ژە‌نین نە‌بوو، ئە‌بوایە‌ هونەرمە‌ند بیزانیایە‌ چی ئە‌ژە‌نێ، بۆ چ مە‌بە‌ستێك مۆسیقا ئە‌ژە‌نێ، تیپی مۆسیقای سلێمانی چە‌ندین لێژنە‌ی هەڵسە‌نگاندنی بۆ كارە‌ هونەرییە‌كان هە‌بوو تە‌نانە‌ت لێژنە‌ی تایبە‌تی بۆ هەڵسە‌نگاندنی كارە ‌هونەرییە‌كانی فیستڤاڵە‌كان تایبە‌تی بوون، بۆیە‌ هەر لە‌وساتانە‌وە‌ لە‌تیپی مۆسیقای سلێمانی دە‌رك بە‌وە‌ كرابوو كە‌ ئە‌بێت هونەر لە‌گە‌شە‌سە‌ندنی بە‌ردە‌وام دا بێت، هونەر ئە‌وساتانە‌ پە‌یامە‌كە‌ی خۆی نە‌دۆ راندبوو، هیوادارم لە‌ رێی خەڵكی بە‌ئە‌مە‌كە‌وە‌ ئێستاش پارێزگاری لە‌وپە‌یامە‌ بە‌رزە بكات.
*بە رێزتان وەك دامەزرێنەری بەشی موزیكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی، پێتانوایە تا چەند پەیمانگای هونەرە جوانەكان توانیویەتی كادری هونەری باش پێبگەیەنێت ئەگەر وایە بۆچی ساڵانە دەیان قوتابی لە پەیمانگا ب روانامە بە دەست دەهێنن بەڵام ئەوەی لەبواری هونەری كوردیدا بەردەوامن لە پەنجەكانی دەست تێناپە رێت ؟
- لە‌ هە‌موو دنیادا هەر وایە‌، مە‌رج نییە‌ ئە‌و كە‌سە‌ی دە‌رچووی پە‌یمانگای هونەرە‌ جوانە‌كان بێت، بتوانێ بە‌تە‌واوی لە‌هونەردا كار بكات یان ببێتە‌ هونەرمە‌ند، زۆر كە‌س ئە‌بینم بە‌ناو دە‌رچووی زۆر لە‌كۆنسە‌رفاتۆریۆمە‌كانن، بەڵام ب روانامە‌كە‌یان بە‌قە‌دكراوی لە ‌گیرفانیانە‌و لە‌وە ‌ئە‌چی تە‌نها بۆ مە‌بە‌ستی دامە‌زراندن كەڵكی لێوە‌ربگرن، ئە‌وێش تە‌مە‌نێكی كورتی ئە‌بێت، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی كە‌دە‌ركە‌وت خاوە‌نی هیچ ئە‌فراندنێك نییە‌، بە‌ئاسایی لە‌ دامە‌زراندنە‌كە‌شی پە‌شیمان ئە‌بنە‌وە‌، هەرچە‌ندە‌ لای خۆمان هێشتا كار و ئە‌فراندن جێی بە‌ب روانامە‌ لە‌ق نە‌كردووە‌، بەڵام هەروای لێدێت، كە‌ كە‌سانی زۆر بە‌تواناو خاوە‌ن بەهرە‌ نە‌بن لە‌و دامودە‌ستگا هونەرییەكان جێیان نە‌بێتە‌وە‌، لە‌تە‌مە‌نی مامۆستایە‌تیم لەپە‌یمانگا پتر لە‌ 200 خوێندكار خوێندنی پە‌یمانگایان تە‌واوكرد،بەڵام ئە‌وانە‌ی لە‌بە‌رچاون، یان خاوە‌نی بە‌هرە‌و ئە‌فراندنێكی هە‌ست پێكراون ژمارە‌ كە‌یان لە‌ 20 تێپە‌ رناكە‌ن، هەرچە‌ندە‌ تا ئێستاش پە‌یامی ئە‌و پە‌یمانگایانە‌ هەرپێگە‌یاندنی مامۆستایە‌كی هونەرییە‌، ئە‌وە‌ی خۆی لە‌بواری هونەرە‌كە‌دا ئە‌هێڵێتە‌وە‌ بە‌هۆی ئازایە‌تی و بەهرە‌ی خۆیە‌تی، منیش هیوادارم پە‌یامی ئە‌و فێرگە ‌هونەرییانە روون و ئاشكراتر بێت، لە‌ پە‌یمانگایە‌كی مامۆستا پێگە‌یاندنە‌وە‌ ببنە‌ پە‌یمانگایە‌كی هونەری.‌
*ئایا سیستەمی پەروە‌ردەی هونەری لە كوردستان پێویستی بە گۆڕانكاری نییە ؟
- بەڵێ ئە‌وێش وە‌كو هە‌موو سیستمە‌كانی تر زۆر پێوستی بە‌پلانی نوێ و پێگە‌یاندنە‌ نوێكانە‌، هەڵبە‌تە‌ ئێستا سە‌ردە‌مێكی نوێیە‌، ئە‌و سە‌ردە‌مانە‌ی ئێمە‌ تە‌نانە‌ت نۆتە‌ بە‌دە‌ست و خە‌تی خۆمان ئە‌مان نووسی، بەڵام ئێستا، راگە‌یاندنە‌كان ئە‌وە‌ندە‌ لە‌بار و لە‌بە‌ردە‌ستن خوێندكار زۆر بە‌ئاسانی ئە‌توانێ ئاگاداری هە‌موو پێشكە‌وتنە‌ نوێیەكان كان بن، بۆیە‌ زۆرگرنگە‌ دە‌سەڵاتدارانی پە‌روە‌ردە‌ زۆر هۆشیارانە‌ رە‌چاوی ئە‌م خاڵە‌ گرنگە‌ بكە‌ن، هەردە‌م كارئاسانی بكە‌ن بۆ گە‌یشتنی مامۆستا و خوێندكارە‌كان بە‌شێوە‌ و رێگا زانستییە‌ نوێیەكان.
ئێوەی هونەرمەندانی خاوەن ئەزموون چ پێشنیارێكتان هەیە بۆ ئەوەی سستەمێكی نوێی هونەری لە كوردستان بهێننە ئاراوە ؟
- هەركاتێ هونەر گە‌یشتە‌ ئە‌و ئاقارە‌ی كە‌ خاوە‌نی پە‌یامە‌ راستە‌قینە‌كە‌ی خۆی بێت، ئە‌وا پێویستی بە‌ پێشنیاری من نابێت، بە‌پێچە‌وانە‌شە‌وە‌ گە‌ر هونەر بێ پە‌یام بوو بە‌هە‌زاران پێشنیاری من و كە‌سانی تریش لە‌برە‌ودا نابێت، بۆیە‌ كاری بە‌رپرسان و كارمە‌ندانی هونەر ئە‌وە‌یە‌ زۆر باش لە‌ ئە‌رك و كار و پە‌یامی هونەر تێبگە‌ن، ئە‌وكە‌سانە‌ی كە‌ هونەریان كردۆتە‌ داردە‌ستێك بۆ بە‌دە‌ستهێنانی مە‌رامە‌ گڵاوە‌كانی خۆیان هەر زوو واز لە‌وكارە‌ نا هە‌موارانە بهێنن، بە‌ راستی ئەمە‌ لێپرسراوێتییە‌كی مێژووییە‌، ئە‌وە‌ی دە‌ستی هە‌بێ لە‌ تە‌شە‌نە‌كردنی ئە‌وجۆرە‌ نە‌خۆشیانە‌ دوا رۆژ لێپێچینە‌وە‌یان لە‌گەڵ ئە‌كرێت، مێژوو جگە‌ لە‌ نازناوە‌كە‌ی زیاتریان ناداتێ.
*موزیك پەیامێكی گرنگە بۆ لێك گەیشتی نەتەوە جیاوازەوەكان و دروست كردنی پردی پەیوەندی كلتوری فەرهەنگی لە نیوان نەتەوە جیاجیاكان ئایا كورد تا چەند توانیویەتی ئەو ئامانجەی لە هونەری موزیك هەیەتی و هەیبووە بیگەیەنێت و ئەو پردی پەیوەندییە دروست بكات؟
- هونەر پە‌یامێكی گرنگە‌، هۆكارێكە‌ بۆ رواڵە‌ت ناسینی میللە‌ت،هەر كاتێ هونەر ئاستە‌كە‌ی ئە‌وە‌ندە‌ فراوان بو بتوانێ سنورە‌كان ببە‌زێنێ، ئە‌وا ئە‌و ئە‌ركە‌ی خۆی بە‌جێ ئە‌هێنێ، بەڵام هونەر لە‌خۆیە‌وە‌ ئە‌و ئە‌ركە‌ نابینێ، لە‌بە‌رئە‌وە‌ی هەردە‌م هونەر پێویستی بە‌كە‌سی كارامە‌و لێزان بووە‌، پێویستی بە‌ئە‌فراندنە‌كانی تاكە‌ كە‌سی هە‌یە‌، تا ئە‌و ئە‌ركە‌ پیرۆزە‌ ببینێ، بە‌داخە‌وە‌ ئەڵێم هونەری ئێمە‌ هێشتا لە‌بازنە‌ی لاسایی كردنە‌وە‌ دا ئە‌خولێتە‌وە‌، ئە‌و كە‌لتورە‌ جوان و رە‌سە‌نە‌مان وە‌لاوە‌ خراوە‌، هەرچە‌ندە‌ من ترسی فە‌وتاندنیانم نە‌ماوە‌، بەڵام نە‌شونماكردنیان ئە‌ركێكی پیرۆزە‌، كەڵك وە‌رگرتن لێیان كارێكی بلیمە‌تانە‌یە‌، من زۆر دڵشادم كە‌سێكی وە‌كو عە‌دنان كە‌ریم و مە‌ریوان سە‌فا ئە‌دین و چە‌ندینی تریش كە‌م كە‌مێك ئە‌و ئاوازە‌ پێشینیانە‌ بە‌جۆرێكی سە‌ردە‌میانە‌ تر ئە‌چ رنە‌وە‌، ئە‌وە‌ خۆی لە‌خۆیدا چە‌سپاندنی ئە‌ركە‌نیشتمانییە‌كە‌یە‌، ناسین و نوێكردنە‌وە‌ی رە‌سە‌نایە‌تیە‌كە‌مانە‌، جا ئە‌وساتە‌ی مۆركی رە‌سە‌نی كوردی بە‌شێوازە‌كانیە‌وە‌ كە‌وتنە‌ بە‌ر گوێ و دیدە‌مان، ئە‌وساتە‌ هە‌ست بە‌ بوونی خۆمان دە‌كە‌ین دروست بونی ئە‌و پردە‌ تا دروستبوونی سیمفۆنیە‌كی كوردی لە‌وێوە‌ دە‌ست پێئە‌كا.
*زۆرهەن رەخنە لەمۆسیقاو گۆرانی كوردی دەگرن لە كاتێكدا رەخنە گری جیددی نین تۆ چۆن وەڵامیان دەدەیتەوە پێتوایە ئێمە رەخنەگری جیددیمان لە بواری موزیك و گۆرانی كوردی هەیە ؟
- هە‌موو كە‌سێك بۆی هە‌یە‌ و مافی خۆیە‌تی رە‌خنە‌ بگرێ، پێشكە‌وتن و فراوان بوونی ئاستی زانیاری هونەری لە‌ناو میللە‌تە‌كە‌وە‌ دە‌ست پێدە‌كا، هونەرێك تا میللە‌ت رێزی نە‌گرێ كرچ وكاڵە‌، هەرچە‌ندە‌ هونەر زۆرجار لە‌ئاستی رۆشنبیری میللە‌ت بە‌رزترە‌، بەڵام ئە‌بێ بە‌لای كە‌مە‌وە‌ لای خە‌ڵكی پە‌سە‌ند بێت، بە‌واتایە‌كی تر بە‌میللە‌ت هەرس بكرێت، نە‌ك هونەرێكی بە‌میللە‌ت نامۆ بێت، هونەرێك كە‌ میللە‌ت پێێ ئاشنا نە‌بێت كە‌سێكی بێگانە‌ چۆن لێت رازی ئە‌بێت، بۆیە‌ واچاكترە‌ كە‌ هونەرمە‌ند گوێ لە‌هە‌موكە‌سێك بگرێت، بە‌مە‌رجێك بە‌رامبە‌رە‌كە‌ی كە‌سێكی بە‌ویژدان بێت، نە‌ك هە‌موو مە‌بە‌ستە‌كە‌ی هەر رووخاندن و لە‌باربردنی كارە ‌هونەرییە‌كە‌ بێت، بە‌ رای من رە‌خنە‌گری راستی هە‌مێشە‌ كە‌سە‌ روخێنە‌رە‌كان نین بە‌ئاستی ئە‌وە‌ی كە‌ لە‌ئاستی پاراستنی كە‌لتورە‌كە‌ ئە‌دوێن، بە‌ئاستی دڵسۆزیان بۆ پاراستنی ئاسایشی نە‌تە‌وە‌كە‌مان، نوسە‌ری راستگۆ مە‌بە‌ستی سە‌رە‌كی بە‌رە‌و پێشچوونی هونەرو بە‌رز راگرتنیە‌تی، تا تاكی هونەرمە‌ند لە‌سە‌ر ئاستی پاراستنی ئاسایشی نە‌تە‌وە‌ هە‌ڵسوكە‌وت لە‌گەڵ هونەر نە‌كات، هەرچیە‌كیشی لە‌بارە‌وە‌ بنوسرێ هەر بێهودە‌یە‌، جا رە‌خنە‌گری راستی بیڵێ یان هەركە‌سێكی تری میللە‌تە‌كە‌ بێت.
*ئەو پاشاگەردانییەی كە لێرەو لەوی باس دەكرێت كە دەڵێت لە هونەری كوردیدا هەیە تۆ پێت وانییە بەس زۆری پەیوەندی بە نە بوونی سانسۆڕ و نەبوونی رەخنە گری جیددی لەبواری هونەری دا هەیە ؟
- بێ پلانی لە‌هونەرو لە‌ پە‌یامی هونەر نە‌گە‌یشتن هۆكاری دروست بوونی قە‌یرانن، بە‌داخە‌وە‌ تا ئێستا دە‌سەڵاتیش لە‌پە‌یامی هونەر نە‌گە‌یشتووە‌، من رام وایە‌ ئە‌و چە‌كە‌ی كە‌ سە‌دان ساڵە‌ ‌بۆ نیشتمان كراوە‌تە‌ شان بۆ رزگاركردنی كوردستان، لە‌ئاستی پە‌یامی راستە‌قینە‌ی هونەردا نە‌بووە‌ و قە‌تیش نابێ، ئە‌و كە‌سانە‌شی كە‌دە‌ستیان لە ‌درووست بوونی ئە‌و وە‌ستانە‌ی ئاستی رۆشنبیری و هونەریە‌دا هەیە‌ باسە‌دان تە‌لاریان لە‌كوردستاندا دروستكردبێ، بە‌ هە‌موویان ناچنە ئاستی بە‌ربە‌ستێك لە‌ رووی پە‌رە‌سە‌ندنی هونەری میللە‌تە‌كە‌دا، هەركە‌سێ ببێتە‌ هۆكاری پاشاگە‌ردانی لە‌ناو هونەری میللە‌تە‌كە‌ بە‌كە‌سانی تاوانبار هە‌ژمار ئە‌كرێن، دەبێ سانسۆر لە‌ناخی تاكی كورد خۆیە‌وە‌ دە‌ست پێبكات، هەر كاتێ هونەرمە‌ند ناخی خۆی بووە‌ سانسۆر ئە‌و كاتە‌ كاری خراپ و نابە‌جێ ناكات، كارێك ناكات زیانێكی بۆمیللە‌تە‌كە‌و ناوبانگی میللە‌تە‌كە‌ هە‌بێت، كە‌هونەرمە‌ندی خاوە‌ن ئە‌زمون و بە‌پلان و سە‌رقاڵی ئە‌فراندنێك بوو، ئە‌وا بوونی سانسۆر كارێكی زۆر باشە‌ جا سانسۆرە‌كە‌ پرۆفیشیۆناڵ بێت ئە‌وا سە‌دان جار بۆ بە‌رە‌وپێشچون و فراوانكردنی ئاستی هونەرە‌كە‌مان سوودی هە‌یە‌، لە‌ هەموو ساتێكدا هونەر پێویستی بە‌ سانسۆر هە‌یە‌، بەڵام بە‌داخە‌وە‌ ئێستا سانسۆر لە‌ئاستی خودی هونەرمە‌ندە‌كانە‌ نە‌ك لە‌سە‌ر ئاستی كارە‌ هونەریە‌كان، بۆنموونە‌ زۆر لە ‌تە‌لە‌فزیۆنە‌كان سانسۆریان خستۆتە‌ سە‌ر هە‌ندی ناو جا ئاستی هونەری هەرچۆنیك بیت، گرنگ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ ناشێ هونەری ئە‌و هونەرمە‌ندە‌ لە‌ شاشە‌كە‌ی ئە‌وانە‌وە‌ پیشان بدرێت، ئە‌مە‌ لە‌ساتێكدا لە‌هە‌ندێ كە‌ناڵی تە‌لە‌فزیۆنیدا هە‌ندێ بابە‌تی منداڵان لە‌ ئاواز و گۆرانی و سە‌ما بە‌شێوە‌ی راپ بڵاو دە‌كرێتە‌وە‌، كە‌ لە ‌ه‌موو جیهاندا، جیهانی منداڵان بە‌جیهانێكی زۆر ناسك و ترسناك ناسراوە‌ و ئە‌بێ شێوە‌ی زمان و تایبە‌تمە‌ندی ئاوازو‌ گۆرانی و مۆسیقایە‌كانیان زۆر تایبە‌ت بە‌منداڵان بێت،خاوە‌نی رە‌سە‌نایە‌تیە‌كی زۆر بیت بە‌مە‌رجی نزیكی لە‌ تە‌مە‌نی منداڵە‌كە‌وە‌ رە‌چاو بكرێت.
*تۆ یەكێك بووی لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای شۆڕش باشە، پێویستی دروست بوونی ئەو تیپە لەو كاتەدا چیبوو ؟ ئەو كارە دیارانە چی بوون ئەو كاتە پێشكەشتان كرد ؟
- ئە‌وساتە‌ بوونی تیپی مۆسیقای شۆ رش پێویستیە‌كی مێژویی بوو، ئێمە‌ رۆژانە‌ زۆر لە‌ رۆژنامەنووسان و چاودێران و نوسە‌رانی بیانیمان ئە‌بینی، لایان سە‌یربوو كە‌ میللە‌تی كورد كە‌ هەر ناوی بە‌شاخ و چە‌ك و شە‌ ر بڵاو كرابۆوە، تیپێكی مۆسیقای گە‌ورە‌ لە‌و رۆژە‌دا كە‌ ژمارە‌ی لە‌ئە‌ندامەكانی (سی) زیاتربوو، شان بە‌شانی هاو ری پێشمە‌رگە‌كانیان بە‌ پیشاندانی كاری هونەر ساز و ئاواز پێناسە‌ی میلە‌تە‌كە‌یان ئە‌كرد، بۆیە‌ پێم باشە‌ بە‌ری ئە‌وخە‌باتانە‌ هەروا بە‌ئاسانی لە‌لایە‌ن كە‌سانی نە‌زان و هە‌لپە‌رست لە‌ بار نە‌برێن.
* تۆ پ رۆژەی لێكۆڵینەوەی (پۆلێنێكردنی پەیژەو فۆ رمەكانی مۆسیقای كوردیت لە بەر دەستە، ئایا ئەم پرۆژەیەت بە كوی گەیشت؟
- لە‌ قە‌وارە‌ی پە‌رتوكێكی 771 لاپە‌رە‌یی و بە‌ فۆرمی A4، تە‌واو بووە‌،كە‌ بریتییە‌ لە‌ نووسین و دا رشتنی چە‌ند تیۆرێكی نوێ لە‌سە‌ر بنە‌مای زانستییە‌ جیهانییە‌كان، بۆ پۆلێنكردنی پە‌یژە‌ مۆسیقییە‌ كوردییە‌كان، لە‌ سە‌ر بنە‌مای هەردوو زانستی پە‌یژە‌ی دیاتۆنیك و كرۆماتیك، هەروە‌ها دانانی تیۆر بۆ گە‌شە‌دان بە‌پە‌یژە‌ مۆسیقییە‌كان لە‌بواری یە‌ك پارچە‌ ئاوازدا و رزگار كردنی ئاوازو گۆرانی كوردی لە‌ قاڵبی گۆرانی فۆلكلۆری و گە‌یشتن بە‌ئاكامی نوسینی ئە‌نسترومینتاڵی، لە‌ داهاتوویە‌كی زۆر نزیكدا بە‌چاپی ئە‌گە‌یە‌نم و ئێستاش سە‌رقاڵێ بەهۆڵە‌ندی كردنیم لە‌ گەڵ پسپۆ رانی زمان و مۆسیقاش، لە‌بە‌رئە‌وە‌ی زمانە‌كە‌ی خۆم بە‌بێ یارمە‌تی پسپۆری زمان بۆ ئەو ‌جۆرە‌ كارانە‌ ناشێ.
*ساڵانی هەشتاكان كۆمەڵێك تیپی هونەری دروست بوون كە كۆمەڵێك گەنجی ئەو كاتە كاریان تیادا دەكردو ئێستاش بوون بە دەنگ لە هونەری كوردیدا، بۆ نموونە هونەرمەند ( سالار سەلمان . كەمال محەمەد، نەریمان بابان، كاروان عوسمان ) و هتد،،،، پەیوەندی تیپی مۆسیقای سلێمانی لەگەڵ ئەم كەسانە تا رادەیەك لاوازبوو، تۆ هۆكارەكانی نەبوونی ئەو پەیوەندییەی بۆ چی دەگەرێتەوە، ئەگەر تیپی مۆسیقای سلێمانی ئەو كاتە چەترێك بووە بۆ هونەرمەندانی سلێمانی بۆ پەیوەندی لەگەڵ تەواوی هونەرمەندان بەبێ جیاوازی نەبەستووە؟
- وە‌كو باسمانكرد ئە‌وسە‌ردە‌مە‌ سە‌ردە‌مێكی دژوار بوو، سە‌ردە‌می بزوتنە‌وی ئازادی خوازی سە‌رفە‌رازی لە‌ رێگە‌ی هونەرە‌وە‌ دە‌ستی پێ كردبوو، سە‌رە‌تای دروستبوونی ریزە‌كانی یە‌كێتی هونەرمە‌ندانی كوردستان بوو، ‌ رژێم هە‌وڵی ئە‌دا سە‌رە‌داوێكیش بێت، لە‌وبارە‌یە‌وە‌ دە‌ستی كە‌وێت، هەروەها تیپی مۆسیقای سلێمانی واخۆی پیشان ئە‌دا كە‌ ژمارە‌ی ئە‌ندامانی ئە‌وە‌ندە‌ كە‌مبۆتە‌وە‌ كە‌ناتوانێ كۆنسێرتێك بە‌ئە‌نجام بگە‌یە‌نێ، بۆ دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ بە‌شداری كردن لە‌ جە‌نگە‌ نا رە‌واكە‌ی،كە‌بە‌سە‌ر گە‌لی عێراقی سە‌پاندبوو، هەروە‌ها بۆ دوركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ بە‌شداری كردن لە‌ فیستڤاڵە‌كانی قادسییە‌ی دۆ راو، بۆیە‌ تیپی مۆسیقای سلێمانی زۆر بە‌ سڵە‌مینە‌وە‌ هەڵسوكەوتی لە‌گەڵ دە‌وروپشتدا ئە‌كرد، دووبارە‌ تیپی مۆسیقای سلێمانی تائێستاش خاوە‌نی مۆركێكی تایبە‌ت بە‌خۆیە‌تی، هەركە‌سێك بیویستایە‌ لە‌تیپی مۆسیقای سلێمانی نزیك بێتە‌وە‌، ئە‌بوایە‌ بە‌و مۆركو ستایلە‌ی تیپی مۆسیقای سلێمانی رازی بێت، بۆیە‌ دووركە‌وتنە‌وە‌كە‌ تەنها لە‌لایە‌ن تیپی مۆسیقای سلێمانییە‌وە‌ نە‌بوو، لە‌وسە‌ردە‌مانە‌شدا هەركە‌سێ بیویستایە‌ لە‌ژێرسێبە‌ری تیپی مۆسیقای سلێمانیداو لە‌ روانگە‌ی رە‌سە‌نایە‌تی هونەری كوردییە‌وە‌ كار بكات، هیچ رێگرێك بە‌دی نە‌دە‌كرا، هەروە‌ها تیپی مۆسیقای سلێمانی خاوە‌نی یاساو پە‌یرە‌وی خۆی بوو، هەركە‌سێ ببوایە‌ بە‌ئە‌ندام لە‌و تیپە‌ بۆی نە‌بوو جگە‌ لە‌وێ و شوێنی نانپە‌یداكردنی لە‌هیچ گروپ و تیپێكی تر كار بكات.
*ئێوە چۆن لە كاری ئەو كۆمەڵە گەنجە دەتان روانی كە تا ئەم رۆش گویگرێكی زۆر لە هەوادارانی هونەری كوردین موتابەعەی كارە هونەرییەكانیان دەكەن ؟
- هەركارێكی هونەری بە‌ شێوە‌یە‌كی زانستی بە‌ئە‌نجام گە‌یانرابێ، جا خۆماڵی یان بێگانە‌ بێت، هەروە‌ها گە‌ركارێكی كوردی خاوە‌ن رە‌سە‌نایە‌تی و مۆركی كوردی بێت، ئە‌وا جێێ سە‌رنجی مووكە‌سێكە‌ نە‌ك ئێمە‌، هەركە‌سێ بە‌ئاستی تاڵە‌مویە‌ك بخاتە‌سە‌رخە‌رمانی هونەری كوردی جێی ئاماژە‌كردن و ستایشكردنە‌.
* ئەو ستایلە نوێیەی ناو گۆرانی و موسیقای كوردی چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟
- من هیچ ستایڵێكی نوێ نابینم،من نازانم ستایڵ بە‌چی ئاماژە‌ دە‌كە‌ن، ئایا جۆری راپ ستایلی كوردی یە‌..؟ ئە‌و جۆرە‌ مۆسیقایانە‌ كە‌ ئامێری رۆژئاواییان تیایە‌ زۆر لە‌كۆنە‌وە‌ لە‌ناو مۆسیقای كوردی دان، ئیتر من نازانم مە‌بە‌ستتان لە‌ستایڵی نوێ چییە‌، ئازیزم دە‌رك بە‌ رە‌سە‌نایە‌تی ئە‌وە‌ندە‌ كارێكی ئاسان نییە‌، هە‌مووكە‌س خۆی لە‌قە‌رە‌ی بدا........، لە‌ناو هە‌موو كە‌مان ژە‌نانی عێراقی فالحە‌ كوێر ئە‌یتوانی مۆسیقای جبایشە‌كان لێبدا، تەنها نایە‌كە‌ی (خچر الیاس) مۆركی عە‌رە‌بی پێوە‌ بوو، هە‌مو تورك كوسیان بە‌ئاستی موستە‌فا كاندیرالی (mustafa kandirali) كلارنێت بە‌ توركی ناژە‌نن، كە‌س لە‌ئاستی حە‌سە‌ن زیرە‌كدا مۆركی رە‌سە‌نی كوردی ناچ رێ،گوێ لە‌ وگۆرانیانە‌ بگرە‌ لە‌گەڵ تیپی مۆسیقای رادیۆی بە‌غداد تۆماری كردووە‌، عە‌لی مە‌ردان دە‌یان مۆسیقا ژە‌نی عە‌رە‌ب لە‌پشتییە‌وە‌ بوو، رە‌سە‌نایە‌تی خۆی لە‌دە‌ست نە‌دا، هیوادارم تۆزێ بە‌زانستیانە‌ زیاتر لە‌ ستایڵ بدوێێن.
هە‌موو كارە ‌هونەرە‌كانم زادە‌ی مێشكو بیروهۆش و تواناو ئە‌فراندنی خۆمە‌ لە‌هیچ كارێكم پە‌شیمان نیم، لە‌وانە‌یە‌ لە‌ هە‌ندێ هەڵسوكە‌وتم لە‌ناو بواری هونەردا پە‌شیمان بم، بە‌تایبە‌تی یارمە‌تیدانی هە‌ندێ كە‌سی بێ ئە‌مە‌ك،كە‌ پاداشتی ئە‌و یارمە‌تی وهاریكاریە‌یانم بە‌شێوە‌كی پ ر بە‌ئاستی بە‌ئە‌مە‌كیان بوو، بە‌رە‌ بە‌رە‌ خە‌ریكی نوسینە‌وە‌یانم.
* دوای ئەو هەموو ئەزموونە هونەرییە ئێستا خۆت لە كۆیی هونەری كوردیدا دەبینیتەوە؟
- من پێمخۆشبوو لە‌ئاستێكی زۆر بە‌رزدا هونەری كوردی ببینم، هەر رۆژێ ئاستی هونەری كوردی باڵابوو، منیش هاوكارییە‌كم كردبێ ئە‌وا خۆم بە‌سە‌ربە‌رز ئە‌زانم.
* پرۆژە و بەرنامەی هونەریتان چییە ؟
- سە‌رقاڵی كاری هونەری زۆرم، لە ‌هە‌موویان گرنگتر لە‌لام بە‌هۆڵە‌ندی كردنی لێكۆڵینە‌وە‌كە‌م بۆ پۆلێنكردنی پە‌یژە‌مۆسیقاكانی كوردی، هەركامیان كە‌وتنە‌ ساتی بڵاوكردنە‌وە‌ خۆیان لە‌خۆیان ئە‌دوێن.

بابه‌ته‌کانی تر
  • سەمیرە سەعید بەدوای كۆمپانیایەكدا دەگەڕێت

  • لێندسی لۆهان وازی لە سەرەڕۆیی هێناوە

  • ناومی واز لە لێدانی خەڵك دێنێت

  • هونەرمەند كاردینا حەمە عەلی خان بۆ گوڵان:
    ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە

  • "كۆگای ئازار" زۆرینەی خەڵاتەكانی ئۆسكاری بردەوە

  • برۆك شێلدز وازی لە نەشتەرگەری هێنا

  • عولا بەزۆری بەرنامەكەی پێشكەش كرد

  • نادیا لەبەر عومرە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی دواخست

  • فیلمی "ئه‌لیس له‌ وڵاتی سه‌رسورِهێنه‌ره‌كان" پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ست هێنا

  • دوڕە: هونەر پێویستی بە قوربانیدان هەیە

  • جــیهــــان:
    گرنگە هونەرمەند هەمیشە لە لوتكەدا بمێنێتەوە

  • شوان شێخانی بۆ گوڵان:
    زیاد ئەسعەد لە كوردستان دیاردەیەكە و زەكەریاش لە لوتكەیە و كەس ناتوانێت تەقلیدی بكاتەوە

  • ئەدجانی باشترین ئەكتەرە

  • داریۆش:

  • فیلمی "دورگەی داخراو" پلەی یەكەمی ئەم هەفتەیەی بەدەست هێنا

  • هونەرمەند قادر ئەسعەد:

  • ساندرا خۆڵە بە خـــەڵاتی خراپترین ئەكتەر

  • زەردەخەنەی كاترینا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

  • فیلمی "دورگه‌ی داخراو" پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ست هێنا

  • جویـــل بەحـــلەق:
    جـــواننیعــمەتێـكی خــودایی یە

  • سەرەڕای هــــەڕەشەكان (ئەحمەد عز) رۆڵی زەواهیری دەبینێت

  • هونەرمەند (مەزهەری خالقی)بۆ گوڵان:
    چۆن دەبێت موزیكی كوردی بەم شێوەیە بێ خاوەن بێت

  • عاشقان روویانكرده‌ "رۆژی ڤالانتایین" و بووه‌ باشترین فیلمی هه‌فته‌

  • مەها ئەلخەلیل:
    بــەرنــامــە كــۆ مــەڵایــــــەتـییەكان زیــاتــر سـەرنـجم رادەكێشـن

  • شێروان بیركۆتی:
    غەریبی وای لێكردم حەیران بڵێم

  • هونەرمەند بەكر رەشید بۆ گوڵان:
    لە هەشتاكان هونەر شۆڕش بوو، داهێنان بوو هونەرمەندیش پێشمەرگەیەك بوو لە بەرەی شەڕدا

  • "جۆن-ى ئازیزم" ئه‌ڤاتاری له‌كوتكه‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌

  • هاوسەری ساركۆزی لە ماڵەوە نوكتەچیە

  • عەمرو دیاب دڵی خۆی پێشكەشی خۆشەویستەكەی كرد

  • رۆلا: هەیفا وەهبی دادگایی دەكرێت

  • نازێ عەزیزی:
    تائێستا هیچ بێڕێزییەكم بەرامبەر نەكراوە

  • هونەرمەند كارزان كامیل بۆ گوڵان:
    بەم بەربڵاوییەی ئێستا هەیە، دیاركردنی بنەمای مۆسیقای كوردی گەلێك دژوارە

  • مایا نیعمە:
    پێویستە هونەرمەند خۆشەویستی بۆ هونەرەكەی هەبێت

  • "لێواری تاریكی" پله‌ی دووه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ست هێنا

  • هونەرمەندان پێشتر چ كاریان دەكرد؟

  • جۆ ئەشقەر بۆ گوڵان:
    ئەوەی حەز لە كلیپــــــــەكانی من ناكات با كەناڵەكە بگۆڕێت

  • ساندرا پۆلۆك دەتوانێت ئۆسكار بەدەست بهێنێت؟

  • نەجمەی غولامی:
    هونەری ئێستا بۆخۆشەویستی هونەر نییە

  • به‌ شه‌ش هه‌فته‌ ئه‌ڤاتار بوو به‌سه‌ركه‌وتووترین فیلمی مێژوو

  • هۆزان: لە كۆمەڵگای عەرەبی نزیكین، بەڵام لە زۆر رووەوە جیاوازیشین

  • هەردی سەڵاح: پێویستە لەهەموو لایــــــــەك سوود وەربگرین

  • هونەرمەند نەرمین كاوانی بۆ گوڵان:
    بەداخەوە تا ئێستا درامای كوردی نەیتوانیوە چاوی بینەری كورد تێر بكات

  • فیلمی ئەڤاتار زۆرینەی خەڵاتەكانی "گۆڵدن گلۆب"ی بردەوە

  • فێستیڤاڵی کوردی له‌ئه‌مریکا
    سێ ڕۆژی پرِ له‌فێربوون و خۆشـی

  • "په‌رتوكی ئیلی" پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا، و ئه‌ڤاتار بۆ هه‌فته‌ی پێنجه‌م پله‌ی یه‌كه‌م به‌رنادات

  • سەرۆكی شیشان داوای مەریام فارس دەكات

  • ناتالی: لەمەودوا بە هەموو دیمەنێك راز نیم

  • شەزا دووچاری هێرشێكی توند دەبێتەوە

  • حەسنا مەغربی: دڵنیا بووم كە لە گۆرانی بیانی سەركەوتوو دەبم

  • هونەرمەند پەیوەند جاف بۆ گوڵان:
    بەداخەوە هەندێ لە گۆرانییەكانی دوایین سیدیم لەگەڵ دەنگی خۆم شیاو نەبوون

  • ئاره‌زووه‌کان
    چاپکردنی لاپه ره
    بنێره  بۆ  براده رت
    بیکه به نیازمه ندی
    بیپارێزه
    بۆ  نوسه ر  بنێره
    بابه‌تی تر
  • كامەران حەسەن:
    پێویستە ئەو ئازادیيە بەكاربێنین بۆ پێشكەشكردنی كاری جوانتر

  • هونەرمەند تەها خەلیل بـۆ گوڵان:
    لایەنی بەرپرس دەبێت ئــەوە بزانن هەرچی سمێڵی سوور بوو هەمزە ئاغا نییە

  • فیلمە كۆمیدییەكان بۆ دووەمین هەفتە لەسەر یەك پلەی یەكەمین وەردەگرن

  • هونه‌رمه‌ند (دانا ره‌ووف) له‌ كوردستانه‌

  • گریس ئەلرەیس:
    راگەیاندنكار پێویستە سەرەتا لەگەڵ خۆی راشكاو بێت

  • لێدوانەكانی نەجوا نانسی توڕە دەكات

  • ئەساڵە و هاوسەرەكەی جیابوونەتەوە؟

  • دوو خولەك بە 17500 دۆلار

  • "ژووانی شه‌وان" زۆرترین داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كۆكرده‌وه‌

  • نینا جەمال:
    رەخنەیەك بۆ ناو زڕاندن بێت گوێی لێناگرم

  • هیوا سوعاد:
    تیپ هەیە نازانێت لە كوێ پرۆڤە بكات

  • لەوانەیە تامر حوسنیش بچێتە پەرلەمان

  • میریام بە سەرۆكی چیچان رازی نەبوو

  • سێندی خەون بە سەرۆكایەتی ئەمریكاوە دەبینێت

  • "ململانێی زلهێزه‌كان" هۆلیۆدیشی گرته‌وه‌

  • هونەرمەند دیاری قەرەداغی بۆ گوڵان:
    لە پشت هەموو بێدەنگییەكەوە هەرای ئیشكردن و بەردەوامی هەیە

  • فیلمی "راهێنان له‌گه‌ڵ ته‌نین" پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ستهێنا

  • مێرهان:
    كلیپ ئاوێنەی گۆرانییە

  • هونەرمەندی لوبنانی ئیوان:
    مەرج نییە گۆرانیبێژ لە سینەمادا سەر بكەوێت

  • فیلمی "ئه‌لیس له‌ وڵاتی سه‌رسورِهێنه‌ره‌كان" پله‌ی یه‌كه‌م به‌رنادات