كاتێك كه ئێمه باسی مادده‌ی(140)ی ده‌ستوری عێراقی ده‌كه‌ین به واتای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مادده‌یه تایبه‌ته به ناوچه دابرِاوه‌كان واتای ئه‌و ناوچانه‌ی كه كێشه‌یان له‌سه‌ره و هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له راستی دا ئه‌م ناوچانه داگیركراون نه‌ك دابرِاون چونكه دار و ده‌سته‌ی رژێمی حزبی به‌عسی پێشوو هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه خاكی كورد بووه، داگیری كردووه و هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی كه كوردی لێ بووه راگواسته‌وه و زه‌وییه‌كانی دایه ده‌ستی عه‌ره‌بی هاورده، كه به (10.000) ده هه‌زاری ناسراون، هه‌موو ناوچه‌ی ده‌شتی كه‌ركووك درایه ده‌ستی عه‌ره‌بی هاورده‌ی ده هه‌زاری وه‌كو ناوچه‌كانی(ساڵه‌یی و شێخ بزینی و جه‌باری و شوان و كاكه‌یی و هه‌مه‌وه‌ند و تاڵه‌بانی داقوق) و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی تری وه‌كو(مەخمور و شنگال و دوز و خانه‌قین و مه‌نده‌لی، ئه‌و ناوچانه‌ی كه باسمان كرد هه‌موو راگواسته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا زۆره مللیه‌كانی سه‌رووی خواری عێراق، رژێمی به‌عس زۆر هه‌ولێدا كه شوێنه‌واری كورد نه‌هێلی به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری كه‌ركووك هه‌ر به‌م كرداره رانه‌وه‌ستا هه‌ستا ده‌ستی دایه زوڵمی زۆرتر، وه‌كو ئه‌نفال و كیمیا باران و كوشتنی به‌ناحه‌ق و زیندانی كردنی بێ تاوانی كوردان و بۆردومانكردنی گونده‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێی بداته هیچ شتێك، هه‌موو كارێكی خراپه‌ی به‌كارهێنا دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد، رژێمی حزبی به‌عس هه‌ر له ساڵانی زووه و واته له دروست بووینه‌وه تاكو ساڵی 2003 به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ركوتكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له ساڵی (1963) رژێمی حزبی به‌عس (الحرس القومی) پێكهێنا و به هه‌زاران كوردی بێ تاوانیان شه‌هید كرد وماڵ و سه‌روه‌تی هه‌موو گه‌لی كوردیان به زۆر برد، له‌گه‌وره‌كان بیستوومه ووتیان له ساڵی (1963)،(الحرس القومی) برِیاری دایه چه‌ند هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب كه كورد بكوژن و ماڵیان به تاڵان ببه‌ن، ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ی حزبی به‌عس(الحرس القومی) ناویان نا. (سه‌ر بۆ به‌عس و ماڵ بۆ هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی). وه زۆربه‌ی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی چوار ده‌وری كه‌ركووك خه‌ڵكی دیاله و روومادی و تكریت و دیوانیه و به‌غدا و سنوری سووریا‌ن كه رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو هێنایانه شاری كه‌ركوك و كوردی ده‌ركرد له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و دایه ده‌ستی ئه‌م عه‌ره‌به هاوردانه، وه عه‌ره‌بی هاوه‌رده به برِیاری حزبی به‌عسی له‌ناوچوو هه‌موو ئاسانكارییه‌كانی بۆ كردبوو و دایانده‌مه‌زراند له‌كۆمپانیای نه‌وت وداموده‌زگاكانی تر و هه‌موو زه‌ویه‌كان كوردیان دابه‌ش كرد له نێوان ئه‌م عه‌ره‌به هاوردانه، شایانی باسكردنه كه كۆمپانیای نه‌وتی باكوور تا ئێستا رێژه‌یه‌كی كه‌می كورده و هه‌موو عه‌ره‌بی هاورده‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی ئێستای عێراق، له‌م راستیه خۆیان ده‌دزنه‌وه ، وه‌من بیستوومه له پیاوه به ته‌مه‌نه‌كان وه‌ختی خۆی عه‌ربی له كه‌ركووك نه‌بووه، ته‌نیا به حوشتر ده‌هاتن خۆی و رۆنیای ده‌فرۆشت له گه‌رِه‌كه‌كانی شاری كه‌ركووك یان گونده‌كان ئه‌گه‌ر بگه‌رٍِێنه‌وه مێژووی شۆرِشه‌كانی كوردستان هه‌موو كۆرِ و كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتن له كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه، چونكه كه‌ركووك كوردستانی بووه و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تیانه‌بووه، كورد و پێشمه‌رگه بووه، ئه‌م شاره له مێژوودا به به‌ڵگه‌وه خاكی كورد بووه‌وه كه سه‌رۆك بارزانی ده‌فه‌رموویت: (قه‌برسانه‌كانمان شایه‌دن كه‌ركووك خاكی كورده، به‌ڵام به‌داخه‌وه، له دانانی ده‌ستوره‌وه كه ماده‌ی(140)ی ده‌ستووری تیایه كه ده‌بێت عه‌ره‌بی هاورده بگه‌رِێته‌وه و وه‌كو گورد بگه‌رِێته‌وه، شوێنی ره‌سه‌نی خۆی پاشان إحصاء بكرێت و پاشان استفتا واته دیاری كردنی چاره‌نووسی كه‌ركووك ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م كارانه حكومه‌تی عێراق و هه‌ندێكی عه‌ره‌بی شۆڤینی خۆیان لێ ده‌دزنه‌وه.
هه‌واڵ
راپۆرتی گوڵان
بابه‌تی ئابوری
بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
دیمانه‌ی تایبه‌ت
له میدیاکانه‌وه
فیکر و فه‌لسه‌فه
نووسه‌رانی گوڵان
سه‌ره‌کی | هه‌واڵی كوردستانی | هه‌واڵی ناوخۆ | هه‌واڵی عێراقی | هه‌واڵی جیهانی | هه‌واڵی ئابوری | هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی | راپۆرتی سیاسی | راپۆرتی ئابوری | راپۆرتی ناوخۆ | دیمانه‌ی تایبه‌ت | نووسه‌رانی گوڵان | بیروڕا | فیكر و فه‌لسه‌فه | كۆمه‌ڵایه‌تی | وه‌رزشی | هونه‌ری | ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان | ره‌نگاوڕه‌نگ | ئه‌رشیفی PDF | ميژوو | ستافی كار | په‌يوه‌ندی