ده‌روازه‌ى گه‌شتیارى و په‌ره‌پێدانى
زانكۆ ئه‌هلیه‌كان دوارۆژى قوتابیان به‌ره‌و تاریكى ده‌به‌ن
خونچه‌ى سه‌ربه‌خۆیى سه‌رهه‌ڵده‌دات
رێره‌وى نووسه‌ر به‌ره‌و لوتكه‌ى ئاوات
رِۆلی ئافره‌ت له كاری سیاسه‌تدا
هه‌نگاوه‌كانى شارستانیه‌ت
ستراتیژى زانكۆ ئه‌هلیه‌كان
هارى ڤان دۆستیكى كورده
شێره ژنى كورد
جیاوازى، مافه‌كان بزر ده‌كات
ئابورى و ئایندهی وڵاتمان
مه‌خابن رِاستیه‌كان له‌م ولاَته‌دا بونه‌ته بوكێكى به ناز و شه‌رم بىَ ووته به سوارىَ ئه‌سپه‌كان ئه‌وه‌نده بێده‌نگه كه له شه‌رماندا سه‌رى خۆی دانه‌واندوه‌و ئه‌سپه‌كه‌ش لوت به‌رزانه به كه‌یفى خۆی رِێچكه‌ى رِێگا ده‌گرێت ، كه‌ژاوه‌ى هه‌ڵه‌كان به سه‌ر ده‌موچاوى بووكه‌كه هاتوته خواره‌وه هێنده كه‌ژاوه‌كه تاریكه دونیا به رۆژى رووناك به‌شێوه‌ى تاریكستانێك له ناو ده‌شت و ده‌ره‌كان ده‌بێنیت ، گه‌لیش ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه له ئاهه‌نگى بووكه‌كه هه‌ڵده‌په‌رِن نازانن ئه‌وان چوله‌كه‌یه‌كى سه‌ربرِاون كاتێك ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وى به‌رزده‌بنه‌وه په‌له‌قاژه‌ى مه‌رگ ده‌كه‌ن، چونكه خۆشیان نازانن ئه‌وه هه‌ڵپه‌ركیى شینه‌كانه هه‌ڵپه‌ركىَ نه‌زانه‌كانه هه‌ڵپه‌ركىَ هه‌ڵه‌كانه . لێره‌دا دیمانه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ شیكردنه‌وه‌ى رواله‌َته‌كان و شرۆڤه‌كردنى مرۆڤه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه له كاتێكدا تابلۆى حه‌قیقه‌تى ژیان به جۆرێك ده‌نه‌خشێت كه فڵچه‌ى ده‌ستىَ ده‌سه‌لاَتداره‌كان به ره‌نگى توخ هه‌موو تابلوَه‌كه ره‌نگ ده‌كه‌ن هه‌رچىَ بىَ ده‌سه‌لاَتیشه به ره‌نگه كاڵه‌كانیان ده‌كه‌ونه ژێره‌وه وه‌ك به‌ردێكى بچوك له ناو زه‌ریاكان نابینرىَ ، راستیه‌كانیش له شێوه‌ى قه‌قنه‌سێك بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌سوتێن . له كوردستاندا جارێكى دىَ هه‌ڵه‌كان ملىَ راستیه‌كان ده‌گرێت و به ناخى زه‌ویدا فرِىَ ده‌دات ، دیارده و كرده‌وه‌كان خۆیان ده‌كه‌ونه قسه‌و زمان حاڵى مه‌سه‌له‌كه‌ن . له‌م شاره‌دا و له نێو هه‌موماندا دیارده‌ى به‌ینه‌ت (واسته و واسته‌كارى) ئه‌وه‌نده باوه به جۆرێك پێش ئه‌وه‌ى بچێت بۆ كارێك به‌ینه‌ته‌كه‌ت پێش مامه‌ڵه‌كان ده‌كه‌وێت ، لێره‌دا كه‌سانى به‌رِێوه‌به‌ر یاخود سه‌رپه‌رشتى ئه‌و كارانه شه‌رمه‌زارى و كێشه و ململانێان تووش ده‌بێت به جۆرێك هه‌موو كاره‌كان كه یاسایى نییه، كه‌سانى خاوه‌ن ده‌سه‌لاَتدار له‌رێگه‌ى نامه یا به ته‌له‌فون بۆ به‌رێوه‌به‌ره‌كه بۆ جێبه‌جى كردنى كاره‌كه و ئیتر ئه‌و كاره‌یان له‌گه‌ڵ یاسا ده‌گونجىَ یا نا گرنگ نییه گرنگ گه‌یشتنه مه‌رامى ده‌سه‌لاَتداره‌كان له ژێر ركیفى ده‌سه‌لاَت و هێزیان ، هه‌رچى فه‌قیرو كه‌سى ئاسایى هه‌یه یاسا به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنریت ، له‌و كاته‌دا ولاَتێشمان ده‌بێته دوو به‌ش به‌شێكى یاسا بۆ بێده‌سه‌لاَته‌كان و به‌شێكى ناعه‌داله‌ت بۆ ده‌سه‌لاَتداره‌كان ، له كۆنه‌وه ئه‌وه‌مان بیستوه كه یاسا پشتگیرى له بێده‌سه‌لاَته‌كان ده‌كات و ده‌ربرى ئه‌ندێشه‌كان و خواست و ویسته‌كانیانه و پشتگیری‌یان لىَ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له ولاَتى ئێمه سه‌راوژێر بۆته‌وه هه‌رچى یاسایه له پێناوى مه‌رامى خاوه‌ن ده‌سه‌لاَتداره‌كاندایه به‌نده‌كانیشى ده‌گۆرِدرێن به جۆریك برِگه‌كانى وا دارِێژراوه كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌لاَتداره‌كان بێت هه‌رچىَ هه‌قه به خۆیان ده‌ده‌ن و ناهه‌قیش به بێده‌سه‌لاَت ده‌به‌خشن ، كه‌واته ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێك كه به‌شه‌كه‌ى تر‌ى ولاَتمان كه یاسایه هه‌ر ده‌سه‌لاَتداره‌كان به‌رِێوه‌ى ده‌به‌ن لێره‌دا ده‌كرىَ بڵیین ولاَت یه‌كیگرته‌وه چ یه‌كگرتنێك دوو به‌ش نه‌ما بوینه‌وه یه‌ك به‌ش. عه‌قلیه‌تى ئه‌مرۆ گه‌یشتوته ئه‌وه‌ى تیرِوانینه‌كانى چاره‌نووسى سه‌رده‌م به‌ره‌و دارِووخان و ماڵویرانى برِوات و بیره‌كان بكات به چه‌شنێك یاساكان له به‌رچاوى هه‌موو كه‌سێك ڵیڵ بوو بێت و نه‌یبینى ته‌نیا به‌ینه‌ته‌كان (واسته‌كان)نه‌بێت كه ملكه‌چى بووین و ده‌سه‌لاَتداره‌كانیش نه‌ك ته‌نیا به‌وه‌وه وه‌ستاوه كه یاسا داگیر بكات و ته‌نانه‌ت بوه‌ته ژیژكێك كه‌س ناویرێت ده‌ستىَ لىَ بدات.
هه‌واڵ
راپۆرتی گوڵان
بابه‌تی ئابوری
بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
دیمانه‌ی تایبه‌ت
له میدیاکانه‌وه
فیکر و فه‌لسه‌فه
نووسه‌رانی گوڵان
سه‌ره‌کی | هه‌واڵی كوردستانی | هه‌واڵی ناوخۆ | هه‌واڵی عێراقی | هه‌واڵی جیهانی | هه‌واڵی ئابوری | هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی | راپۆرتی سیاسی | راپۆرتی ئابوری | راپۆرتی ناوخۆ | دیمانه‌ی تایبه‌ت | نووسه‌رانی گوڵان | بیروڕا | فیكر و فه‌لسه‌فه | كۆمه‌ڵایه‌تی | وه‌رزشی | هونه‌ری | ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان | ره‌نگاوڕه‌نگ | ئه‌رشیفی PDF | ميژوو | ستافی كار | په‌يوه‌ندی