توندوتیژى و خۆپیَشاندان دوو كردارى جیاوازن له یه‌كدى، توتدتیژى كرداریَكه لایه‌نى ئیجابی تیَدا به‌دى ناكریَت، ریَك پیَچه‌وانه‌ى خۆپیشاندانه. خۆپیَشاندان که پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسییانه و سه‌رده‌مییانه‌یه و تاك له‌و ریَگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌دات، داواى مافه مه‌ده‌نى و یاسایییه‌كانى خۆى بكات. كاتیَك باس له توندوتیژى ده‌كه‌ین، له هه‌ر بارودۆخێکدا بێت و به هه‌ر پاساوێک بیَت، ره‌هه‌ندیَكى نه‌رێنی له خۆى ده‌گریَت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ گۆرینى سیسته‌می سیاسیش بیَت، توندوتیژى ده‌توانین وا پیَناسه‌ى بكه‌ین كه به‌كارهیَنانى هیَزیكى فیزیكیى گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر هیَزیَكى فزیكیى لاواز. توندتیژیه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان، جیاوازه له توندوتیژییه سیاسییه‌كان، توندوتیژییه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان زۆر جار له نیَوان دوو ره‌گه‌زدا رووده‌دات، بۆنموونه له چوارچیَوه‌ى خیَزاندایه و زیاتر له ناكاوه ، كولتوورى له پشته‌وه‌یه، به‌لاَم توندوتیژییه سیاسییه‌كان له ناكاو نییه به‌رنامه‌ریّژیى بۆ ده‌كریَت و له تاكێک زیاتر به‌شدارى تیَدا ده‌كات، واتا له شیَوه‌ى گرووپیَكى سیاسیى و له ده‌ره‌وه‌ى كولتووره و له‌ده‌ره‌وى خیَزانه. ستراكتۆرى كۆمه‌ڵى كوردى ستراكتۆرى به‌رهه‌مهیَنه‌رى توندتیژییه، ئیدی چ سیاسى بیَت یان كۆمه‌لاَیه‌تى. له كۆمه‌ڵه پیَشكه‌وتووه‌كاندا، تاك یاخود ئه‌كته‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى له ریَگه‌ى پرۆسه‌ى به كۆمه‌لاَیه‌تىبوونه‌وه، به شیَوه‌یه‌ك په‌رده‌ده ده‌كریَت كه هۆشیار بیَت له‌و ره‌وتاره‌ى ئه‌نجامى ده‌دات. فێر ده‌کرێت چۆن به‌رپرس بێت له پاراستنی ژیانى خۆى و ژیانى مرۆڤه‌كانى تر، فێر ده‌کرێت ره‌وتاریَك نه‌نوێنێت که ببیَته هۆى نیگه‌رانىی که‌سی به‌رانبه‌ر. له‌و كۆمه‌ڵانه‌دا كه ڕێز له مرۆڤ ده‌گیرێت، ئاسانترین و گه‌وره‌ترین و به‌به‌هاترین وشه، (لیَبورده‌یی)یه به‌رانبه‌ر به یه‌كتر. به‌كارهیَنانى ئه‌و وشه‌یه هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌ردوام له زمانى تاكه‌كان جیا نابێته‌وه و هه‌میشه ئاماده‌یه. له‌و كۆمه‌ڵێکی مه‌ده‌نى و هۆشیاردا، ئه‌گه‌ر تاك نه‌توانىَت ببیَته سه‌رچاوه‌ى خۆشگوزه‌رانى تاكیَكى تر، لای که‌م نابیَته سه‌رچاوه‌ى نائومێدى بۆی و ژیانی لێ تێک نادات. توندوتیژیی نواندن شتێک نییه له‌گه‌ڵ ئینساندا له دایک ببێت، به‌ڵكو ڕه‌وتاریَكى وه‌رگیراوه. مرۆڤ وه‌ک سروشتی خۆی توندوتیژ نییه ، به‌ڵكوو ئه‌وه ژینگه، بارودۆخى كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسى و جۆرى په‌روه‌ردكردنى تاكه، وا ده‌كه‌ن ئینسان ره‌وتارى توندوتیژ بنویَنیَت. لیَره‌دا چه‌ند پرسیاریَك دروست ده‌بن، وه‌ک: ئایا ئه‌كته‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى كه ره‌فتاریَكى توندوتیژ ده‌نویَنیت، به هۆشیارییه‌وه وا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌كات؟ كاتیَك په‌لامارى كه‌سیَك ده‌دات، كاتیَك كه باره‌گایه‌ك ده‌داته به‌ر به‌رد، كاتیَك دووكانیك ده‌سوتیَنىَت، ئه‌وانه ڕک و كینه‌ى سیاسیین، كۆمه‌ڵایه‌تىین یان ئایینیین؟ ئایا ئه‌وه ده‌زانیَت، ئه‌و کاره‌ی ده‌ستدرێژیکردنه بۆ سه‌ر مافی که‌سانی دیکه؟ رۆژیَك له پاریس كۆمه‌لیَك گه‌نجى باشوورى ئه‌فریکا، خۆپیَشاندانیان دژى ساركۆزى ئه‌نجام ده‌دا، گه‌نجه‌كان هیچیان پێ نه‌بوو، نه دار، نه به‌رد، له به‌رانبه‌ردا بینینم ژماره‌ى ئه‌و پۆلیسانه‌ى كه ئابڵووقه‌ی خۆپیَشانده‌رانیان دابوو، له ژماره‌ى خۆپیَشانده‌ران زیاتر بوون. له‌وێدا ئه‌م پرسیاره‌م بۆ دروست بوو: بۆچى ژماره‌ى پۆلیس له ژماره‌ى خۆپیَشانده‌ر زیاتره ؟ بۆ ئه‌وه‌ى بیانپاریَزن یان بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆلیان بكه‌ن؟ له کوردستان ئاسایش و پۆلیس به‌رانبه‌ر به خۆپیَشانده‌ران ڕاده‌وه‌ستن، بێ ئه‌وه‌ی بۆ بڵاوه پێ کردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی توندوتیژی به‌کار ده‌هێنن، ڕێگه‌یه‌کی گونجاو بگرنه به‌ر، بۆ نموونه وه‌ک هه‌ڵدانی ئاو بۆیان که ڕێگه‌چاره‌یه‌کی له‌باره. پۆلیس ده‌توانێت، بێ ئه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگێکی زۆر به‌کار بهێنێت، ڕه‌وشه‌که هێور بکاته‌وه و كۆنترۆلى بارودۆخه‌که بکات، ده‌توانێت به هۆی ئاوه‌وه، بڵاوه به خۆپیشانده‌ری به‌ردهاوێژ بکات. پێویسته دامه‌زراوه په‌روه‌دیییه‌كان تۆوی لێبورده‌یی له گیانی هه‌موو تاکێکدا بچێنن، تاکوو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هانا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن و پێویسته پۆلیسیش به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست به‌ره‌و ڕووی توندوتیژی ببێته‌وه.
هه‌واڵ
راپۆرتی گوڵان
بابه‌تی ئابوری
بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
دیمانه‌ی تایبه‌ت
له میدیاکانه‌وه
فیکر و فه‌لسه‌فه
نووسه‌رانی گوڵان
سه‌ره‌کی | هه‌واڵی كوردستانی | هه‌واڵی ناوخۆ | هه‌واڵی عێراقی | هه‌واڵی جیهانی | هه‌واڵی ئابوری | هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی | راپۆرتی سیاسی | راپۆرتی ئابوری | راپۆرتی ناوخۆ | دیمانه‌ی تایبه‌ت | نووسه‌رانی گوڵان | بیروڕا | فیكر و فه‌لسه‌فه | كۆمه‌ڵایه‌تی | وه‌رزشی | هونه‌ری | ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان | ره‌نگاوڕه‌نگ | ئه‌رشیفی PDF | ميژوو | ستافی كار | په‌يوه‌ندی