چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران وشۆرشی گولاَنی مه‌زن و خێوه‌ته درِاوه‌كه‌ی بنه‌ماڵى خانقای بناغه‌ی كه‌ركوكی به‌د به‌خت ولێ قه‌وماو . به پێ خواسی و نانه رِه‌قی ژێر پای خوا نه‌ناس , كه‌ركوكیان به‌وپه‌رِی دڵخۆشی وده‌م به‌خه‌نده‌وه به‌ره‌و ئامۆژگاریه‌كانی مه‌لا مێته‌فای ره‌حمه‌تی ده‌چوون. به بیرم دێ هه‌موو به‌یانیان , گه‌نجێكی پایه‌دار و نه‌جیب , سه‌ردانی خێوه‌ته‌كی ده‌كردین وله حاڵ وگوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی خانه‌قای كه‌ركوكی زاده‌ی ده‌پرسی و ده‌یگووت,, جه‌نابی بارزانی ده‌ڵێ چیتان پێویسته بۆتان بكه‌م ..... كه‌ركوكیه‌كان له وه‌لاَمدا ده‌یانگوت.. پێمان شه‌رمه رِۆژانه دوو جار سه‌ر له به‌یانی و ئێواره خه‌مخۆری نان وئاو و گوزرانی ئێمه‌یت مه‌لا مسته‌فا گیان , خۆت خه‌مت كه‌م نیه و رِێگه‌كه‌ت گه‌لێ سه‌خته , ئێمه بۆیه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ر شانت سووك بكه‌ین و له خه‌مت به‌دوور خه‌ین نه‌ك ببینه ئه‌رك بۆ توَی به‌رِێز. به‌لاَم هه‌رده‌م بارزانی نه‌مر دووپاتی ده‌كرده‌وه كه كورد ده‌بێ كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه چی دی له‌ژێر ده‌ستی به‌عس و داپڵۆسێنه‌ردا شه‌و رِۆژ نه‌كاته‌وه . ئه‌مرِۆ كه بیستم جه‌نابی سه‌رۆك سه‌ردانی كه‌ركوكی دڵی كوردستان ده‌كات , 30 ساڵ گه‌رِامه‌وه دواوه و بیره‌وه‌ریه جوان وسه‌خته‌كانی منداڵیم له یاد هاته‌وه . ئه‌مرِۆ بێت یاخود سبه‌ى,, بارزانی هه‌ر تۆێ ئاسۆی گه‌ش بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ ئامێزی كوردستان و ئێمه‌ش به شار و موڵكی داگیركراومان شاد ببینه‌وه .
به بیرم دێ مشت ومرِو گازنده‌ى هه‌ندێ دڵ پرِی لێ قه‌وماو , بۆ كه‌ركوكی به‌شی شێریان ده‌بێت ،هه‌بێت له سۆز و خۆشه‌ویستی بارزانی ! بارزانیش ده‌یووت .. بڵێن بۆ ده‌بێت كه‌ركوكی، به‌شی شێری هه‌ر هه‌بێت له نه‌گبه‌تی وده‌ربه‌ده‌ری! ئه‌وه‌ی تا ئێستا گێرِامه‌وه ,چیرۆكی شه‌وچه‌ره‌ی ناو خێوه‌ته‌كان بوو له چۆمان وحاجی ئۆمه‌ران كاتێ به‌ره‌و شۆرِشی سه‌ربه‌ستی كورد ده‌رِۆیشتین، به‌لاَم نه‌مزانی كاتێ كه گه‌رِاینه‌وه كه‌ركووكی دڵ سووتاو و خاپور كرا‌و دوای هه‌ره‌س پێ هێنانی شۆرِشی كورد له لایه‌ن سێ گورگه برسێكه‌ی رِۆژهه‌لاَت ( ئێران و ئێراق و جه‌زائیر ) , نه‌مزانی كه ده‌كه‌رِێمه‌وه , فه‌رمانی جێ هه‌شتنی كه‌ركوكی باووباپیران به قاپی ماڵه‌وه هه‌ڵواسیوه و شه‌ره‌فی یه‌كه‌مین خێزانی به رِه‌گه‌ز كه‌ركوكی به‌ر باوكی هه‌ناسه ساردم كه‌وت.( ربی كما خلقتنی ) به‌ره‌و تاریسكتانێكی بێ ئومید وناهه‌موار رِێ كه‌وتین و به‌داخی داگیركردنی كه‌ركوك وبه‌عه‌ره‌ب كردنی مزگه‌وتی خانه‌قا , باو باپیران سه‌ریان نایه‌وه وله خاكی غه‌ریبیدا ته‌سلیم به یه‌زدان كران .د كره‌بێ دڵ و ده‌روون وبیره‌وه‌ری منداڵێكی لێ قه‌وماو چ یادگاری و بیره‌وه‌ریه‌كی سه‌خت هه‌ڵگر بێت ! ئه‌مرِۆ مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه كاتێك كه بیستم سه‌رۆكی كوردستان به‌ره‌و دڵی كوردستان ده‌رِوات و په‌یامی ئاشتی وبرایه‌تی و گه‌رِانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ ئامێزی كوردستان ده‌به‌خشێته خه‌ڵكی جه‌رگ سووتاوی كه‌ركوك و برینه‌كانم كولانه‌وه و ئنجا سارِێژی كردن. چونكه ته‌نها كه‌ركوكی ده‌توانێ هه‌ست به‌و خۆشیه بكات كه مسعود مسته‌فا بارزانی سه‌ردانی باباگورِگورِ ده‌كات و وێنه‌ی بارزانى نه‌مر،له‌به‌ر چاومان زیندوو ده‌كاته‌وه . |