كوردى عربى Kurdî English
Today :  Fri May 24 17:11:03 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... دیڤید فلیپس لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا: ئەگەر رۆڵی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نەبوایە ئەم پرۆسەی ئا ....
    نوێترین بابه‌ته‌كانی تری نووسه‌ر
  نووسه‌ر‌انی گوڵان
د. شیرزاد نجار
كوردو كرایسكی لە كتێبێكدا
كاظم حبيب
ئايا عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان گۆڕانكاریی بەخۆوە دەبینێت؟
پرۆفیسۆر میشێل ڤیڤیۆرکا*
تیرۆریسم به‌ ڕووتی
پرۆفیسۆر جەمال رەسوڵ
باش و خراپ و دزێو: میزۆپۆتامیا لە لانكەی شارستانییەتەوە بەرەو لانەی تیرۆر
د. ئاراس عەبدولكەریم
سیاسەت و فریادڕەسە درۆزنەکانی
د.ئازاد نەقشبەندی
لە كاتە ناسك و هەستیارەكاندا نەتەوەكەمان پێویستی بە دانایی دانایان و شێوازی خەبات و هەڵوێستی “گاریبالدی”یە
د. محمد شەریف
تەنیا بە گفتوگۆی هێمنانە
د. تەیسیر عەبدولجەبار ئالووسی
كوردستان لەنێوان بنیادنانی دەزگاكانی دەوڵەت و ئامانجەكانی ئاییندە
عه‌بدولره‌حمان سدیق
بەرەو كۆنگرەی نەتەوەیی كورد
سه‌رۆ قادر
راگەیاندن و ژیانی مۆدێرن
پرۆفیسۆر تید گەلن كارپێنتەر
هەڵكشانی پێگەی توركیا و كاریگەریی لەسەر ناوچەكە
به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داخی
میدیای نوێ و پرسی شوناس لەتەونی جاڵجاڵۆکەیی Web 1 بۆ Web 2
دکتۆر عادل باخه‌وان*
دیموکراسيی کوردی و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی
ئاریان فەرەج
میدیای حزبی و پرەنسیپەكانی پیشەگەرایی
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
دابەشكردنێكی نەشیاوی جێبەجێ كردنی دەسەڵات لەسوریا
پرۆفیسۆر مایكل گەنتەر
ئایا عێراق رزگاری دەبێت؟
ئاسۆ كه‌ریم
كورد ئەمجارەش حەرەجی لەسەر خۆی لادا
ئازا حەسیب قەرەداخی
ئازادكردنی ئۆجەلان
سالارعوسمان
زمان و راگەیاندن.. ئایا زمان ئامرازە یان ئامانج؟
موحسین دزەیی
بارزانی نەمرخاكیبوون وئازایەتی تەوازوع و كۆڵنەدان
عەبدولسەلام بنعەبدعالی*
چەمكی جیاوازبوون لای دۆڵۆز
كاروان ئاكرەیی
هاوكاریكردنی پرۆسەی ئاشتی نێوان كورد و توركیا بەرپرسیارێتیە
دەیڤید رۆمانۆ*
ئاك پارتی و پەكەكەو پارتی دیموكراتی كوردستان
چەیم كۆفمان*
چۆن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر نەخشەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا بوونی نەما
سنتیا كێپڵی *
وەرچەرخانی تەنگژەلە كۆمەڵگەی پاش شەڕ
ئەحمەد سالار
زانكـــۆ
دۆغو ئه‌رگیل*
ئێمە چی دەبەخشین و لەبەرامبەردا چی بەدەست دەهێنین؟
د. رەشاد میران
رۆڵی راگەیاندن لە ئەركە كۆمەڵایەتی و نیشتمانیەكاندا
سەربەست نەبی
مۆراڵ و شۆڕشگێڕی
جەزای شێخ رەزا
وردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ هزری خاتو مێرکل
هێمن هەورامی
بایەخی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ رووسیا
ڤینۆس فایەق
کێ مێژوو ئەنووسێتەوە؟
شەماڵ قادر منەوەر
دیالكتیكی جوگرافیا و پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی
نەوزاد جەمال*
سیاسەتی خزمەتکردن و بووژانەوەی مـرۆیی
ئیبراهیم مەلازادە
ئەلجەماعە؛لەپان - ئیسلامیزمەوە بۆتۆتالیتاریزم
ئازاد قەزاز
سیاسەت و ستراتیژ
پشتیوان عەبدولڵا
هەگبەی بەهمەن قوبادی چی بۆ سینەماكارانی كورد تێدایە؟
غەفوور مەخمووری*
یەكڕیزیمان زامنی هێنانەدی سەربەخۆیی كوردستانە
د. سەباح یوسف توما
پرۆژەی پێشنیاری رێكخستنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان
ئارام ئەحمەد محەمەد
ناساندنی جینۆسایدی کوردله‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانی و چەند ڕەهەندێكی تر
زوهێر كازم عەبود
بەردەوامبوونی مەینەتیی كوردە فەیلییەكان
نەزهەت حالی
ئێمه بۆ پێویستیمان به ســەرۆك مسعود بارزانی یه
محمەد شەریف سندی*
دیکتاتۆریهت خۆ نوودکتهڤه ل ئیراقێ!
  بیروڕا
تابلۆ حه‌سه‌ن
کێ هه‌ڵبژێرین بۆ سه‌رۆکی کوردستان؟‎‎
ره‌زا شوان
مامۆستا حەسیب محەمەد بەگ .. یەکەمین مامۆستای شەهید
عومەر نورەدینی
قه‌ڵادزێ له‌مینبه‌ری په‌رله‌ماندا
زیكری موسا
ئێمه شەریكین نەك پاشكۆ..
هاوار هه‌ڵه‌بجه‌یی
كورد ده‌بێ دوژمنایه‌تی له‌ناوببات نه‌ك دوژمن
خه‌سره‌و پیرباڵ
ئاسوَیه‌كى نوىَ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى كوردستان و رِوسیا
هیوا ئەهمەد مستەفا
گەڕانەوە بۆ مێژوو
كوردۆ شابان
نالیا تاوانبارە یان جوێنفرۆشەكە?
هێمن مه‌حمود هالۆ
شه‌هید بوونت چه‌ند جوان بوو بابه‌ گیان ... چه‌ند ووشه‌یه‌ك‌ پێشكه‌ش‌ به‌ ڕۆحی باوكم (مه‌حمود هالۆ)
ئاریتما موحەممەدی
نەتەوەی کورد قوربانی تیرۆری نێونەتەوەییە!
بژوێن وشیار دهۆكى
ژیان له‌ سه‌ر زبڵدان
حەمید تەیموری
بەشداری لە دووهەمین کۆنگرەی زانستی کورد لە هەولێر
ماجيد نوورى
چۆنیەتی ڕێكخستنەوەی دەسەڵات بە مەعریفەوە..
عبداللتیف احمد ئه‌ره‌دنى
شوره‌شا زانست وخزمه‌تگوزارییێن مرۆڤى
برِوا ره‌مه‌زان ساڵه‌یی
ماده‌ی(140)ی ده‌ستوور
شه‌ونم یه‌حیا
خۆپیشاندان و توندوتیژى
یونس حه‌مه‌د
(عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم) سه‌رده‌می قسه‌ی بریقه‌دار باوی نه‌ماوه !
شیلان خانەقا
بیره‌وه‌ریه‌ك له‌ چوارچێووه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بۆ كه‌ركوك
شیلان بیبانى
له‌ناو گێژاوى یاسا و ده‌سه‌لاَتدار سه‌روه‌رى بۆ كامیانه‌؟
ئازاد قەزاز
سایکۆپۆلیتیك بۆ دیاریكردن و لێكدانەوەی ستراتیژی سیاسیی
رێكەوتی دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 16:45:52   

سایکۆپۆلیتیك، ڕێبازێکە لە خوێندنەوە، بۆ ناساندنی چالاکی سیاسی مرۆڤ، تا لەوێوە بتوانین ئاڕاستەی دەروونی، کە کاری سیاسی دەسنیشان دەکات، شیکار بکەین. واتە ئەو لایەنەی مرۆڤ کە کاریگەری بەسەر مرۆڤەوە لە پرۆسەی سیاسیدا هەیە و دیار نییە، بە دیار بخەین. لە چەند کتێب و وتاری تردا هەوڵی لەم جۆرەمانداوە، بەڵام ئەمجارەیان فاکتێك کە هەنوکە لە ئارادایە و دۆخی هەرێمی کوردستانی خستۆتە مەترسییەوە، دەکەینە ئاماژە، تا ئەو مەبەستە ڕوونتر ئاشکرا بکەین. یەکێك لەو فاکتەرانەی کە ناواخنییەو پرۆسەی سیاسی ئاڕاستە دەکات، لە سایکۆلۆژیادا بە ستراتیژ ناسراوە، بۆیە لێرەدا تیشك دەخەینە سەر سیاسەت و ستراتیژ.
سیاسەت و ستراتیژ
لەم بابەتەدا دەخوازم لە ڕوویەکی سایکۆلۆژییەوە لە سیاسەت بڕوانم و تیشکێک بخەمە سەر مرۆڤ، کە چۆن ستراتیژیەتی خۆی بەکاردێنێ و دەیەوێت بگاتە ئامانج. بێگومان سیاسەت یان سیاسەتکردن، جۆریکە لە ڕەفتار، مرۆڤ دەینوێنێت تا دەسەڵاتێک یان مافێک وەدیبهێنێت. دەبێ ئەوەش بزانێن، مرۆڤ بەردەوام ستراتیژێکی هەیەو لەو دیدەوە ئامانجی خۆی دەبینێتەوە. ستراتیژ لە دیدی سایکۆلۆژیاوە، جۆرێکە لە پێکهاتەی زەینی مرۆڤ، کە هانی دەدات بە ئاڕاستەیەکی تایبەتدا بیبات تا بگاتە مەبەست و مەرامی خوازراوی خۆی وەدەسخات. لێرەدا مەبەستی ئێمە قسەکردن نییە لەمەڕ سیاسەت، بەڵکو تیشك خستنە سەر ستراتیژ لە گۆشە نیگایەکی سایکۆلۆژیاوە. تا ئەوە دەرخەین، چۆن ئەو ستراتیژە کاریگەری لەسەر ئاڕاستەی سیاسەتکردن دەبێت، هەروەها دەکۆشین ئەو تێگەشتنە لە سیاسەت و ستراتیژ، بە هەلومەرجی هەنووکەی هەرێمی کورستانەوە ببەستینەوە و کاراکتەری سیاسی و ئاراستەی سیاسی ئەقڵیەتی سیاسەتوانانی کورد لەم هەرێمەدا لەبەر ئەو تیشکەدا بخوێنینەوە. لەسەرەتادا بە پێویستی دەزانم واتای ستراتیژ لە ڕوانگەی سایکۆلۆژیاوە بخەمە ڕوو.
لە گۆشە نیگای سایکۆلۆژیاوە، ستراتیژ بریتیە لە کۆی ئەو ئەزموونە ناوەکی و دەرەکیانەی لە مرۆڤێکدا خۆی گرتووە، کە بەردەوام ئەنجامێکی دیاریکراو بەرهەم دەهێنێت. دەتوانین بە جۆرێکیتر بڵێین، ستراتیژ چەند هەنگاوێکی یەك لە دوای یەکە، کە مرۆڤ بەرەو ئامانجێکی چاوەڕوانکراو دەبات. سایکۆلۆژیا بۆ ناساندن و مانادان بە ستراتیژ، قووڵتر لەوە دەچێت کە هەر تەنیا هەنگاونان و ئەزموونکردنی تایبەت بێت، بەڵکو دەڵێت، ستراتیژ شتێکە ها لە مێشکدا، ها لە ناو فکردا، هەروەها وا لە ناو دەمارەخانەی مێشکی مرۆڤدا کە بەرەو ڕەفتارێکی تایبەت و دەرەنجامێکی دیاریکراوی دەبات.
لەم بۆچوونەی سەرەوەدا ئەوە ئاشکرا دەبێت کە ستراتیژ، ستراکچەرێکە یاخود پێکهاتە دەروونییەکە، کاتێ کە ئێمە ڕەفتارێك دەنوێنین، هانمان دەدات چۆن چۆنی ئەو ڕەفتارە بنوێنین. واتە ئەگەر کەسێك لە ناو مێشکی مرۆڤێك بڕوانێت و ستراتیژی ئەو مرۆڤە ببینێت، دەتوانێت پێشبینی ئەوە بکات، سەر لە کوێوە دەردەکات، چونکی ئەو مرۆڤە بەگوێرەی ئەو ستراتیژەی خۆی دەبزوێت و دەرەنجامیش دەردهێنێت. بەم پێیە دەتوانین سیاسەتکردنی کەسێك، وەك ڕەفتارێکی سیاسی لە ڕێگەی ناسینەوەی ستراتیژی ئەو کەسەوە بدۆزینەوە. بەهەمان شێوە دەتوانین کۆ ئەقڵی سیاسی کۆمەڵێك یان گەلێك دەسنیشان بکەین و لە دەرنجامەکانیشی وردبینەوە. مرۆڤ هەر لەمنداڵییەوە ستراتیژی خۆی پەرەپێدەدات، بەردەوام دەبێت لەو گەشە پێدانەدا، هەر لەو کاتەوە چەندین ئەزموونی ناوەکی و دەرەکی لە خۆیدا پێدەگەیەنێ. ئیدی ئەو مرۆڤە بیەوێ و نەیەوێ لە هەڵسوڕان و ڕەفتار نواندندا، بەردەوام ئەو جۆرە ستراتیژەی هەڵیگرتووە، ئامادە دەبێت. ئەم بۆچوونە سایکۆلۆژییە دەمانگەیەنێتە ئەو باوەڕەی کە گومان لەوەدا نییە، هەر مرۆڤێك ستراتیژێکی خۆی دەبێت لە کاتی مومارەسەکرنی کاری سیاسیدا، هەر کۆمەڵێکیش ستراتیژی لە نەستە کۆی خۆیدا هەڵگرتووە و زۆرجاریش، ڕابەرە سیاسی و ئاینییەکانیش بەو ئاقارەدا دەبات کە نەستەکۆی ستراتیژی ئەو کۆمەڵە خۆی گەرەکیەتی . لەهەمانکات ئەوەشمان پێدەڵێت، هەر کاتێ مرۆڤ لە خودی خۆی هۆشیار بۆوە و ستراتیژەکانی لە کات و ساتێکدا سەرکەوتوو نەبووبێت، توانای دەبێت ئەو ستراتیژە بگۆڕێت، تا دەرەنجامەکانیش بگۆڕێت و ئامانجی خواستراوی خۆیشی وەدیبهێنێت.
ئێمە دەمانەوێت لەم دیدە سایکۆلۆژییەوە لە سیاسەتی کوردی باشوور لە سۆنگەی ڕووداوەکانی کاری سیاسی ئەم چەند ساڵەی ڕابردووەوە، بڕوانین، لەوێوە هەندێ رەفتاری سیاسی ئەوان بخوێنینەوە، لەوێشەوە لەو ستراتیژەی هەڵیان گرتووە، وردبینەوە، تاکو بزانین؛ ئاخۆ ستراتیژیەتی سیاسەتی کوردی ئەم هەرێمەی کوردستانی باشوور، ئامانجەکانی وەدیهێناوە، یان دەبوایە ئەو ستراتیژەی بگۆڕیبایە، تا ئامانجەکەی بپێکایە؟!
وەک نموونە پرسیارێک دەکەین سەبارەت بە پێوەندی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی ئێراق بەم شێوەیە: ئایا ستراتیژیەتی سیاسەتی کوردی، واتە ئەقڵیەتی سیاسی کوردی یان ئەو بنەمایانەی کە ئەقڵی سیاسی کوردی بیری پێکردۆتەوە، لەمەڕ پێوەندی خۆی بە حکومەتی ناوەندی لە بەغدا، ئامانجی خۆی یان بەرژەوەندی هەرێمی پاراستووە؟ یان ئەو بەرژەوەندیەی خستۆتە بەر مەترسیەوە؟
دەبێ ئێمە لەوە ئاگادار بین، لێکدانەوەمان بۆ ستراتیژی سیاسی، بیرکردنەوەیە بۆ خۆمان و ناساندنی دۆخی دەروونی سیاسی خۆمانە، تا بتوانین ئەوەی بەرامبەرمان وەستاوەو لەهەل دەگەڕێ بۆمان، شکستی پێبهێنین، نەک لەڕێگەی زەبروزەنگەوە، بەڵکو لە ڕێی گۆڕینی ستراتیژیەتی خۆمانەوە ئەو بەرهەمە بچنینەوە. ئێمە لێرەدا نامانەوێت ئەوە بخەینە ڕوو کە خەتای کێیە و کێ دەسپێشخەرە لە سنوور بەزاندن، واتە هێرش ناکەینە سەر کەس، بەڵکو لە خۆمان دەکۆڵێنەوە، ئاخۆ لە بیرکردنەوەی خۆماندا کورتیەك هەبێ، واتە ستراتیژی سیاسەتی ئێمە، بە ئاڕاستەیەکدا دەڕوات، کە لە کۆتاییدا، ئاخۆ لەبری ئەوەی بەرژەوەندی خۆمان دابین بکەین، یان خۆمان بەدەستی خۆمان لەناو دەبەین، یاخود وەک ئەو پشیلەیەمان لێدەکەن کە چۆن لە گۆشەی ژوورێکدا بەدەست مرۆڤێکەوە گیرۆدە دەبێت، بەناچاری دەبێت پەلامار بدات، بە هیوای ئەگەرێک، بەڵکو خۆی ڕزگار بکات.
لێرەدا ئەو پرسیارە خۆی دەسەپێنێت: بۆ سیاسەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنی ئێراقی نوێ (وەك دەڵێن) دۆستێکی ئازیز و بەنرخی دەسەڵاتە یەك لە دوای یەکەکانی حکومەتی ناوەندی بوو، لەناوبژیوانیدا جێگەی دیاربوو، تا ئەو ئاستەی بروانامەی هێلکەی قەپانی پێبەخشرا، ئەی بۆ هەنوکە ئەو جێگەو پێگەیەی لای ئەوانە نەماوە؟ بۆ لە سەرەتادا لەگەڵ بەرەیەکدا هاوڕاو دۆستی گیانی بە گیانی یەکدی بوون، کەچی ئێستا هەمان بەرە بووە دوژمن و فاشی و دیکتاتۆر؟ چی وایکردووە ئێستا بکەوێتە بەرەیەکیترەوە، ئەو بەرەیەی زووتر هەڵگری ئەو سیفاتانەی پێشەوە بوون؟
تۆ بڵێی سیاسیەکانی کوردی باشوور لە ئێستا و ڕابردوودا، بەیەک ستراتیژی سیاسی بیر بکەنەوە بۆیە وا هەمان دیاردە(تێکچوونی پێوەندی هەرێم و ناوەند) لە ئێستە و ڕابوردودا دووبارە دەبێتەوە؟ بۆچی لەسەرەتای هەفتاکانی سەدەی ڕابووردوودا بۆ چەند ساڵێ نێوان کوردی باشوور و حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتن دروستکرا، کەچی لە دواجاردا تێکچوونەوە؟ ئەی بۆ لە ساڵەکانی بیستی سەدەی ڕابردوودا سەرکردایەتی کوردی باشوور، دیسانەوە لە تەك حکومەتی ناوەندی تێکچوویەوە، کە لەوەوبەر رێك و تەبا بوون. بەهۆی ئینگلیزەوە بەشێکی کوردستان کەوتە ژێر دەستی حکومەتی شێخی حەفیدەوە، کەچی دواجار دەبێتەوە بە دوژمنداری نێوان کورد و ناوەند و جەنگ و هەرا دژ بە ئینگلیز؟ تۆ بڵێی ئەمەی ئێستەش هەمان سیناریۆ نییە دووبارە دەبێتەوە؟ تۆ بڵێی هەمان ستراتیژی کوردی نییە لە فۆرمێکی تردا، لە بەرامبەر کەس و بەرەیەکی تردا، خۆی دووبارە کردبێتەوە؟ کێ ناڵی هەمان ستراتیژی کوردی باشوور نییە کە بە هەمان بن بەستمان دەگەیەنێت؟ دووبارەی دەکەمەوە کە مەبەستی ئێمە لێرەدا بە هەڵە بردنی کەسێکی تایبەت نییە، هێندەی مەبەستمانە کە ئەو ستراتیژەی مێژووی خۆمان، پەروەردەی خۆمان و دروشمی خۆمان، ئەقڵیەتی سیاسی کوردی بە ئاقارێکدا دەبات، کە بەم ئەنجامەمان بگەیەنێت، کەچی لەبری ئەوەی ئەو ستراتیژە بگۆڕین، یان ئەوەتا بەشان و باڵیدا دەڵێین و سەرکردەکان لە خشتە دەبەین، یان ئەوەتا سەرکردەکان بە خۆیان نازانن کە بوونەتە کۆیلەی ئەو ستراتیژەی وەك پیرۆزییەك دەبێت بیپارێزن.

ئه‌م بابه‌ته‌ (122) جار بینراوه‌‌ Share
هیچ كۆمێنتێك نه‌دۆزرایه‌وه‌
له‌سه‌رهێڵ : 59 ژماره‌ی سه‌ردان : 19901315
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005