كوردى عربى Kurdî English
Today :  Sun May 19 8:29:41 AST 2013
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات .... مسعود بارزانی: پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە .... د.كەمال كەركوكی:پارتی پشتگیری لە راپرسی لەسەر دەستوور دەكات و تەنیا خەڵكی كوردستان ئەو مافەیان هەیە دەستوور ب ....
    نوێترین بابه‌ته‌كانی تری نووسه‌ر
  نووسه‌ر‌انی گوڵان
موحسین دزەیی
بارزانی نەمرخاكیبوون وئازایەتی تەوازوع و كۆڵنەدان
د. محمد شەریف
تەنیا بە گفتوگۆی هێمنانە
پرۆفیسۆر تید گەلن كارپێنتەر
هەڵكشانی پێگەی توركیا و كاریگەریی لەسەر ناوچەكە
عەبدولسەلام بنعەبدعالی*
چەمكی جیاوازبوون لای دۆڵۆز
كاروان ئاكرەیی
هاوكاریكردنی پرۆسەی ئاشتی نێوان كورد و توركیا بەرپرسیارێتیە
د. شیرزاد نجار
ئەركە سیاسییەكانی بواری گشتی
كاظم حبيب
دوای دە ساڵ لە رووخانی دیكتاتۆریەت..عێراق بەرەو كوێ؟
پرۆفیسۆر مایكل گەنتەر
ئایا عێراق رزگاری دەبێت؟
دەیڤید رۆمانۆ*
ئاك پارتی و پەكەكەو پارتی دیموكراتی كوردستان
چەیم كۆفمان*
چۆن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر نەخشەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا بوونی نەما
دکتۆر عادل باخه‌وان*
دیموکراسيی کوردی و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی
سالارعوسمان
زمان و راگەیاندن.. ئایا زمان ئامرازە یان ئامانج؟
عه‌بدولره‌حمان سدیق
بەرەو كۆنگرەی نەتەوەیی كورد
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
دابەشكردنێكی نەشیاوی جێبەجێ كردنی دەسەڵات لەسوریا
سنتیا كێپڵی *
وەرچەرخانی تەنگژەلە كۆمەڵگەی پاش شەڕ
د. تەیسیر عەبدولجەبار ئالووسی
كوردستان لەنێوان بنیادنانی دەزگاكانی دەوڵەت و ئامانجەكانی ئاییندە
ئەحمەد سالار
زانكـــۆ
دۆغو ئه‌رگیل*
ئێمە چی دەبەخشین و لەبەرامبەردا چی بەدەست دەهێنین؟
ئاسۆ كه‌ریم
كورد ئەمجارەش حەرەجی لەسەر خۆی لادا
د. رەشاد میران
رۆڵی راگەیاندن لە ئەركە كۆمەڵایەتی و نیشتمانیەكاندا
پرۆفیسۆر جەمال رەسوڵ
سه روه ریی کۆمه ڵگا له بڕیاردان و بنیادنانی نیشتیمانی له هه رێمی کوردستان
سەربەست نەبی
مۆراڵ و شۆڕشگێڕی
جەزای شێخ رەزا
وردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ هزری خاتو مێرکل
هێمن هەورامی
بایەخی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ رووسیا
د. ئاراس عەبدولكەریم
دەستەبژێر و عەقڵییەتی فەتوا
ڤینۆس فایەق
کێ مێژوو ئەنووسێتەوە؟
شەماڵ قادر منەوەر
دیالكتیكی جوگرافیا و پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی
نەوزاد جەمال*
سیاسەتی خزمەتکردن و بووژانەوەی مـرۆیی
ئازا حەسیب قەرەداخی
ئازادكردنی ئۆجەلان
ئیبراهیم مەلازادە
ئەلجەماعە؛لەپان - ئیسلامیزمەوە بۆتۆتالیتاریزم
ئازاد قەزاز
سیاسەت و ستراتیژ
پشتیوان عەبدولڵا
هەگبەی بەهمەن قوبادی چی بۆ سینەماكارانی كورد تێدایە؟
غەفوور مەخمووری*
یەكڕیزیمان زامنی هێنانەدی سەربەخۆیی كوردستانە
د. سەباح یوسف توما
پرۆژەی پێشنیاری رێكخستنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان
پرۆفیسۆر میشێل ڤیڤیۆرکا*
چوونە دەرەوە لە کۆمەڵگەی زەبروزەنگ
ئارام ئەحمەد محەمەد
ناساندنی جینۆسایدی کوردله‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانی و چەند ڕەهەندێكی تر
زوهێر كازم عەبود
بەردەوامبوونی مەینەتیی كوردە فەیلییەكان
نەزهەت حالی
ئێمه بۆ پێویستیمان به ســەرۆك مسعود بارزانی یه
محمەد شەریف سندی*
دیکتاتۆریهت خۆ نوودکتهڤه ل ئیراقێ!
ئاریان فەرەج
میدیای حزبی و پرەنسیپەكانی پیشەگەرایی
  بیروڕا
عومەر نورەدینی
قه‌ڵادزێ له‌مینبه‌ری په‌رله‌ماندا
زیكری موسا
ئێمه شەریكین نەك پاشكۆ..
هاوار هه‌ڵه‌بجه‌یی
كورد ده‌بێ دوژمنایه‌تی له‌ناوببات نه‌ك دوژمن
خه‌سره‌و پیرباڵ
ئاسوَیه‌كى نوىَ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى كوردستان و رِوسیا
هیوا ئەهمەد مستەفا
گەڕانەوە بۆ مێژوو
كوردۆ شابان
نالیا تاوانبارە یان جوێنفرۆشەكە?
هێمن مه‌حمود هالۆ
شه‌هید بوونت چه‌ند جوان بوو بابه‌ گیان ... چه‌ند ووشه‌یه‌ك‌ پێشكه‌ش‌ به‌ ڕۆحی باوكم (مه‌حمود هالۆ)
ئاریتما موحەممەدی
نەتەوەی کورد قوربانی تیرۆری نێونەتەوەییە!
بژوێن وشیار دهۆكى
ژیان له‌ سه‌ر زبڵدان
حەمید تەیموری
بەشداری لە دووهەمین کۆنگرەی زانستی کورد لە هەولێر
ماجيد نوورى
چۆنیەتی ڕێكخستنەوەی دەسەڵات بە مەعریفەوە..
تابلۆ حه‌سه‌ن
وانه‌یه‌ک بۆ گۆرانیبیژانی ئه‌مرۆ.. ئوم که‌لسوم هه‌ره‌می چواره‌می میسر
عبداللتیف احمد ئه‌ره‌دنى
شوره‌شا زانست وخزمه‌تگوزارییێن مرۆڤى
ره‌زا شوان
وته‌ی ‌ ناوداران.. ده‌رباره‌ی منداڵان
برِوا ره‌مه‌زان ساڵه‌یی
ماده‌ی(140)ی ده‌ستوور
شه‌ونم یه‌حیا
خۆپیشاندان و توندوتیژى
یونس حه‌مه‌د
(عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم) سه‌رده‌می قسه‌ی بریقه‌دار باوی نه‌ماوه !
شیلان خانەقا
بیره‌وه‌ریه‌ك له‌ چوارچێووه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بۆ كه‌ركوك
شیلان بیبانى
له‌ناو گێژاوى یاسا و ده‌سه‌لاَتدار سه‌روه‌رى بۆ كامیانه‌؟
سەربەست نەبی
سیاسەتی خافڵاندن لە (سەری كانیێ)وە بۆ دەوحە
رێكەوتی دابه‌زاندن: 22/11/2012 : 13:02:47   

گەورەترین خیانەت كە ئێستا لە مێژووی كورددا دەكرێت ئامانجی ئەوەیە، لە سوریا كۆتایی بە دۆزی كورد بهێنێت و بە تەواوی لەناوی ببات، لەسایەی ئەو بێدەنگییە نەتەوەییە گومانلێكراوەدا، شاندی كورد لە دەوحە ئەگەر ئازایەتی و پابەندبوونی سیاسیی هەبووایە،یان غیرەتێكی راستەقینەی هەبووایە دەربارەی ئاییندەی دۆزی گەلەكەی، ئەگەر بەم شێوە شەرمەزاری و گاڵتەپێكردنەوە ئامادەی كۆنگرەكان نەبووایە، دەبوو زۆر ئازایانەو بە ئاشكرا لە كۆنگرەكە كشابایەوە وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر بێدەنگیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە هەمبەر ئەوەی كە لە سەری كانیێ و شوێنەكانی دیكەدا ڕوودەدات.
حزبی(ب ی د) و هێزەكانی بەرگری میللی زیاتر لە لایەنی دیكە داوایان لێدەكرێت و بەرپرسن كە روونكردنەوەیەك بدەن لەسەر هەڵكوتانە سەر سەری كانیێ لەلایەن سوپای ئازادەوە، چونكە وا بە ئاسانی پشتمان نەبەستووەو پشتیش نابەستین بە هیچ ڕۆڵێكی(خوا لێی خۆشبێت) ئەنجومەنی كوردی،ئەوەی ئێستا لە ناوچە كوردییەكان، لە شارو شارۆچكەو گوندەكان، هەر یەكێك بێت، چەك هەڵدەگرێت، پێویستە لەسەری بە تایبەتی لە ئێستادا پارێزگارییان لێبكات دژی هەموو هێڕشێكی ناحەز و دوژمنانی دۆزی كورد بە هەموو توانایەكیانەوەو بێ دوودڵی،جا لەهەر لایەكەوە بێن،ئەگەر ئەمە نەكات ئەوا پێویستە چەك دابنێت،لە جیاتی چەك كەمانچەیەك بخاتە ژێر باڵیەوەو بە گوندە وێرانەكانی كورددا بسووڕێتەوەو سروودی بەزینیان بۆ بچڕێت.
هەر لە كۆنەوە ناپلیۆن بۆناپارت گوتوویەتی: (دەتوانین هەموو شتێك بە سەرەڕم بكەین بەڵام ناتوانین لەسەری دابنیشین) سەبارەت بە كوردیش ئەم كارەو ئەركی سەرەڕم لەم قۆناغە هەستیارەی مێژوودا جیاوازە،چونكە ئەگەر لە پێناو بەرگری كردن لە چارەنووس و ئاییندە بەكارنەیەت،ئەوا هیچ لەبەردەم هەڵگرەكەی نامێنێتەوە مەگەر بە زۆری لەسەری دابنیشێت.
ئەو گەلەی هەر ڕۆژێك شەڕێك نەكات لە پێناو ئازادی،ئەوا هەرگیز شایەنی ئازادی نییە، بەڵكو شایەنی كۆیلایەتی هەمیشەییە، هەروەها ئەو گەلەی هەر ڕۆژێك شەڕێك نەكات لە پێناوبوونی خۆی و خاكەكەیدا مافی ئەوەی نییە بڵێت ئەمە خاكەكەی منە،گەلانێكی زۆر لە خاكەكەی خۆیان ڕیشەكێشكران و خاكەكەیان داگیركراو درا بە خەڵكانی دیكە هەر لەبەر ئەوەی لەگەڵ داگیركەران لە ژێر بڕوبیانووی زۆرەوە سازشیان كردووە، لەوە مەترسیدارتر ئەوەیە كە (سەری كانیێ) ببێتە سەرەتای داڕمانی تەواوی دۆزی كورد لە سوریاو هێرشی بەكۆمەڵی (بیاباننشینە ڕەگەزپەرستەكان)و سەلەفییەكان بۆ سەر (سەری كانیێ) سەرەتای گەورەترین شكستی نەتەوەیی لە مێژووی هاوچەرخی كورددا تۆماربكرێت، ئەوەی لە ئەشرەفیەو قەستەڵ ڕوویاندا تاقیكردنەوەیەكی كەڕامەتی كوردایەتی بوو بۆ هەمووان كە زۆریان تێیدا دەرنەچوون و زۆر لە كەرامەتی خۆمانمان لەدەست دا،ئەمڕۆش ئەوەندەی لە كەرامەتمان ماوەتەوە لە سەری كانیێ وا خەریكە بە خۆڕایی لەبەرامبەر كوشتاری كەسانی دیكە دەیدۆڕێنین،لە ئێستاشدا دوای ئەو رووداوانە ئەوەی تا ئێستا پەندی وەرنەگرت و تێنەگەیشت، ئەوا هەرگیز دركی پێناكات،ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی سڤیل كرد لە گەڕەكی ئەشرەفیەی حەلەب ئەوانە بكوژو تیرۆریست بوون، هیچ جیاوازییان لەگەڵ رژێمی ستەمكاردا نییە، ئەوانەشی كە پاكانەیان بۆ ئەو تاوانبارانە هێنایەوە بێگومان بەشدارییان لە تاوانەكەدا كردووە،هەروەها ئەو حزب و گرووپە كوردییانەو ئەو دەستە سیاسییانەی بەرامبەر ئەم تاوانە بێدەنگ بوون ئەوا خیانەتیان لەگەڵ خوێنی قوربانییەكانی كورددا كردووە، لە هەمان كاتیشدا بەو بێدەنگییە پڕ لە شەرمەزارییە رێگایان بۆ ژێر پێی داگیركەرانی سەری كانیێ خۆشكرد،هێزە سیاسییەكانی كوردی و گرووپەكان دەستەوەستانن، ئەم قسەیە ئەوانە دەگرێتەوە كە لەهەمبەر ئەو تیرۆرو تۆقاندنەی گەلەكەمان لەحەلەب و قەستەڵ جندۆ دووچاری بوونەتەوە،بێدەنگی دەنوێنن. ئەو داگیركەرانەی كە شورەی شارەكانمانیان بەزاندو بەنێو گوندو ئاواییەكاندا وەربوون و گیانی هاووڵاتیانیان كردە سووتماك،ئەم هەموو ڕووداوە ویژدانی لایەنە كوردییەكانی نەهەژاند، ئەم بێدەنگییە لە پای چی؟دوای ئەوەی تیرۆریستان و كەتیبەكانی نەتەوەپەرست و سەلەفییەكان ئەم تاوانانەیان ئەنجامدا بە هاوكاریی و هەلهەلەی چەند لایەنێكی كوردی،كە لایان ئاسایی بوو پێشوازی لە هێرش و ئاڵای داگیركەران (بەعسییەكانی دوێنێ و تێكۆشەرانی ئەمڕۆ) بكەن،بۆیە ئەوانە پاساوی بێدەنگیی حزبیی خۆیان بە بیانووی سیاسی پڕوپووچ دەهێننەوە و بەدوای رێگەچارەی غەیرە نەتەوەیی كەوتوون و دەیانەوێت سەرنجی ڕای گشتی بەرەو كێشەی قەڵپ پەلكێش بكەن و تێڕوانینی خەڵكەكە لە ئاست كێشە ڕاستەقینییەكان و تەحەددییە چارەنووسسازەكان بە لاڕێدا ببەن، تاكو داگیركەران لە دەرفەتێكدا هێرشمان بكەنەسەر و شارو شارۆچكەكانمان داگیر بكەن و كەسێك نەبێت بەریان پێ بگرێت.
مەبەستی سەرەكی لە پشت ستراتیژییەكانی خافڵاندنی سیاسی لە شەقامی كوردیدا ئەوەبوو كاردانەوەیەكی لاسەنگ لای خەڵك دروست بكەن و پاڵیان بنێن تا بە مەرام و پلانە گڵاوەكانیان قایل بن،كە ئەوان هەرگیز پەسندی ناكەن بەبێ سەپاندنی ئەو بارودۆخە یان مەرجە سیاسی و كۆمەڵایەتییە دروستكراوەكان، بۆیە هێزە سیاسییەكانی كورد توانیان سەركەون و لەم ڕووەوە شەقامی كوردیان قایل كرد پێشوازی لەم گرووپەچەكدارانە بكەن، لە كاتێكدا كە هەر ئەوانەن بە نێو گوندەكانی كورد وەردەبن و هاووڵاتیانی سڤیلی كورد دەڕفێنن.
شەڕی چارەنووس لێرەدایەو لێرەوەش دەست پێدەكات،لە سەری كانیێ كە بەتەنیا بەرگری لەخۆی دەكات دژی پەلاماری سەرسەخترین دوژمن بە ئاییندەی كورد، ئا لێرەدایە تاقیكردنەوەی مەزنی شەرعییەتی مافە مێژوویی و نەتەوەییەكانمان، لێرەدا شایەنیی مێژووییمان بە ئازادی و یەكسانی دەردەكەوێت وەكو گەل و دۆز، ویژدانی هاوبەشیی نەتەوەیی شەقامی كوردی كەمتەرخەم نەبووە هەتا وەفاداربێت بەرامبەر ئەو ئامۆژگارییەی كە كاتی بەسەرچووە كە دەڵێت (دەبێت سیاسەت بۆ سیاسەتكاران جێبێڵین)، خاوەنانی ئەو ئامۆژگارییە یەكەم كەس بوون لە یەكەمین ڕووبەڕووبوونەوەی چارەنووسسازی گەلەكەمان لە (سەری كانیێ)و شوێنی دیكە بەزین و هەڵاتن،بەڵێ ماوەیەكی كورت نەبوو كە شەقامی گشتی لە هەستی رەخنەگرانەی خۆی لە سیاسەت و رەفتارەكان دابڕان، هاوشانی ئەمەش متمانەیەكی زۆری بە خودی خۆی لەدەست دا،ئەویش بە هۆی گاڵتەكردن بە داخوازی و مەیلەكانی و ڕاهێنانیان لەسەر بەزۆر پەسندكردنی رێگەچارەی سیاسی، بەڵام لەبەرامبەر ئەمەشدا توانیویەتی لەئێستادا هۆش بێنێتەوە بەرخۆی و رێگەچارەكان هەڵبژێرێت.
دیارە ئازادییەكی راستەقینە بۆ گەلەكەمان وەدینایەت و لە سوریای ئاییندەشدا یەكسانی پێنابڕێت ئەگەر بێتو بەڕاشكاوی داننەنێین بە هەڵە سیاسییەكانمان،لە هەمان كاتیشدا دەبێت ئیرادەمان لەئاست بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانمان یەكبخەین،چونكە وەك دەبینین سیاسەتمەداری بچووك و هەلپەرستان ویست و ئیرادەی میللەتیان زەوتكردووەو چارەنووسی پێشێل دەكەن،ئەوانە تەنیا سەركەوتنی خۆیان مەبەست بووە و تا ئێستاش باجەكە زۆر گران لەسەر گەلەكەمان وەستاوە،ئەوەی جێگەی نائومێدییە بۆ هەمووان ئەوەیە كە گشت شۆڕشی گەلان كەڵەپیاوی بەرزی مێژووییان بەرهەمهێناوە، جەوهەری ئەم كارە لەوەدایە كە پیاوانی سیاسەت لە سوریا ڕانەهاتوون لەسەر گێڕانی هیچ ڕۆڵێكی باڵای مێژوویی، ئەوان پێویستیان بە بڕوابەخۆبوون هەیە تا ئەو ڕۆڵە بگێڕن، بۆیە زۆر جار دەبینین كە بەوە قایل دەبن ڕۆڵێكی پەراوێزخراوی لاوەكی بگێڕن ئەو ڕۆڵەی كە هەروەكو دەڵێن لەپیاوان بوەشێتەوە،هەندێ جاریش دەبینین بێ شەرمانە لەسەر مێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كۆ دەبنەوە، گەلان زۆرجار بە ئاسانی فێڵیان لێدەكرێت، گەلەكەشمان لەم قۆناغەدا زیاتر لە قۆناغەكانی دیكە لەلایەن سیاسییەكانیانەوە فێڵیان لێكرا بەڵام ترسەكە لەوەدایە كە فێڵ لێكردنی ئەم جارە خۆكوشتنێكی مێژوویی بێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ (193) جار بینراوه‌‌ Share
هیچ كۆمێنتێك نه‌دۆزرایه‌وه‌
له‌سه‌رهێڵ : 61 ژماره‌ی سه‌ردان : 19859794
گه‌ڕان

Show Div   زۆرترین خوێندراوه‌كان

هه‌واڵ

ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
گوڵان میدیا ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا ده‌كات
بن لادن كوژرا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ گولاَن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان و فه‌ره‌نسا دیارى ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما وه‌ستاوه‌
سكرتێری سه‌دام حسێن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

راپۆرتی گوڵان

بونیادنانەوەی ژێرخانی وڵات و بەردەوامی پرۆسەی چاكسازی
رەخنەو جیاوازی بیروڕا نابنە هۆی سڕینەوەی نیشتمان و دەسكەوتەكان
بەرهەمی بیركردنەوەی پۆپۆلیستی تۆتالیتار
دژایەتیكردنی فرەیی حزبی و كۆمەڵگەی دیموكراتیە
هەستكردن بە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەردەوامی چالاكی كۆمەڵگە دەپارێزێت
میكانیزمی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
بەرپرسیاریەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە قۆناخە ناسك و هەستیارەكاندا
پرۆسەی بونیادی نەتەوە، پرۆسەی بونیادی دەوڵەتی دامەزراوەیی یە

بابه‌تی ئابوری

ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
پرۆسەی بەتایبەتكردن.. گواستنەوەی ئـابـووری دەوڵـەت بۆ ئـابـووری بـازاڕ
چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
هاتنی بانكە تـوركییەكان بۆ كـوردستان لـە قەناعــــــــەتیانەوە دێت بەئارامی و پێشكەوتنی هەرێمەكە
یـاداشتنامـەی نێوان فەرەنساو كوردستان، دەروازەیـەكی كرانـەوەی ئابـــــوورییە بەرەو یەكێتی ئەوروپا

بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی

تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
شەوی بووك گواستنەوەی (زیاد)
(ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
تەنیا بۆیەك شــــەو ژنی هێنا
كـێ دەستدرێژی كردە ســــەر پرشنگ؟
ئەزموونی تاڵی كچێك لـــە زانكۆ

دیمانه‌ی تایبه‌ت

عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
مەسرور بارزانی بۆ گوڵان: بەرز راگرتنی هەستی نەتەوەیی و بەردەوامی خەباتی ئاشتیانە ئایندەیەكی رووناك دابین دەكات
بوڵەند ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ گوڵان: ئەو زوڵمەی لە كورد كراوە لە جیهاندا نموونەی نییە
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هەڵوێستی لیستی ئەلعێراقیە روون و ئاشكرایە و لە حكومەتێكدا بەشدار نابین نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بێت

له‌ میدیاکانه‌وه‌

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
شه‌رق نامه‌: سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
دوایین نه‌وه‌ى عوسمانیه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی "قوولاَیی ستراتیژییه‌تی توركیا" ...ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
با كه‌مێك گوىَ بگرین له‌ كورد بزانین چى ده‌ڵێن و بیر له‌ چى ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌رى كورده‌كانى عێراق په‌رۆشى زێدى خۆیانن
كورد ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری ده‌دات، سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش ئۆغلۆ ده‌كاته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

فیکر و فه‌لسه‌فه‌

به‌داخه‌وه‌ نه‌كرا له‌گه‌ڵ پۆپه‌ر قاوه‌یه‌ك بخۆینه‌وه‌
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
دیموكراسی، یه‌كسانی، بونیادگه‌را و رۆشنبیری ئایینی
سه‌رپۆش له‌ سه‌ر "عه‌قڵه‌" یان "سه‌ر"؟
نووسه‌ری گه‌وره‌ و خوێنه‌ری نیگه‌ران
كۆمه‌ڵ و توندوتیژی
فۆكۆ و مایكرۆفیزیای ده‌سه‌ڵات

نووسه‌رانی گوڵان

پێتەری گەورە لە روسیاو...خوێندنەوەیەكی مێژوویی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان
هێڵی نێوان مرۆڤی هۆشیار و گێله‌مرۆڤ
درامــاى هــه‌یــئــــــه‌ .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی
پرۆژەی كاری خۆبەخشیی و پێشنیارێك بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان
باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
شوناسی مرۆڤ له‌ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی ناوخۆ  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  كۆمه‌ڵایه‌تی  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیفی PDF  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005