كاتێك سلاَوم لێى كرد به هه‌ناسه‌یه‌كى تونده‌وه له دواى یه‌ك دوو جار كۆكین و چاو هه‌ڵگڵۆفین له ناو پانتایى ئه‌و دوكه‌ڵه , به‌رێزه‌وه وه‌لاَمى دامه‌وه ووتى به خێر بیى مامۆستا . هه‌ر له دواى وه‌لاَمى سلاَوه‌كه ئیتر كه‌وتینه هه‌واڵ پرسین و پرسیارم ئاراسته كرد , به‌لاَم بۆ وه‌لاَمى پرسیاره‌كانم مه‌رجێكى هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه بوو له به‌ر رێزى خانه‌واده‌كه‌ى و پێگه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تیان ووتى حه‌ز ناكه‌م ناوم به‌رن له راپۆرته‌كه‌تان منیش به‌ڵێنم پێى دا كه به قسه‌ى ئه‌كه‌م و داواكاریه‌كه‌ى جێ به‌جىَ ئه‌كه‌م : به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و قسه‌م بۆ بكات . ئه‌مه چیرۆكه‌ى سه‌ره‌وه له ناوچه‌یه‌كه له كۆیه پێى ده‌ڵێن زبڵدانى گه‌وره‌ى كۆیه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى كۆیه - سلێمانى به نزیكه‌یى 5 كم له كۆیه‌وه دووره . جێگاى داخه كه به شێوه‌یه‌ك زبڵ و خاشاكى شارى كۆیه ئه‌سووتى یا ژێر خاك ئه‌خرىَ كه له رووى ته‌ندرووستیه‌وه زۆر نه‌گونجاوه , ده‌بوایه سوتێنه‌ر ( محرقه) دابنرابووایه بۆ ئه‌و پاشماوانه به هه‌ر حال ئه‌وه ته‌نها كێشه‌ى كۆیه نییه به‌لكو كیشه‌یه‌كى عیراقیه به‌ر له‌وه‌ى كوردستانى بێت .
سه‌روه‌ر ناوى خوازراوى ئه‌و كوره مێرمنداڵه‌یه كه چیرۆكى خۆى له سه‌ره‌وه بۆ باس كردین ئه‌و له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارى بوو وه‌كو گوڵێكى تازه پشكوتوو له ناو ئه‌و درِكانه‌ى چوار ده‌وه‌رى ده‌رده‌كه‌وت !.
جلێكى شرِى له به‌ر بوو له گه‌ڵ كاسكێتێكى سوور كه له سه‌رى كردبوو .پێى ووتم مامۆستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایى شك نابه‌ین له ناو خیزانه‌كه‌ماندا بۆ به‌رێوه‌چوونى ژیانمان ئه‌وه ته‌نها تاكه سه‌رچاوه‌ى ژیانمانه بۆ ده‌ست كه‌وتنى بریك پاره رۆژانه دێن بۆ كۆكردنه‌وه سفر و فافۆن بۆ ده‌ست كه‌وتنى بژێوى ژیانى رۆژانه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ژیانیكى ساده بگوزه‌رینین .له ریگه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى قوتووى بیبسى و كه‌ل و په‌لى مالاَنه‌وه كه فرِى ده‌درى ئیمه كۆیان ئه‌كه‌ینه‌وه دواتر ئه‌یفرۆشینه‌وه .
ئه‌وه‌ى راستى بێت من نه‌مبینى به‌لاَم ئه‌و خۆى ووتى سه‌یرى ئه‌م خواره‌وه بكه ئه‌وه‌تا ئه‌وه دایكمه خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌ل و په‌لو پاشماوانه‌یه , كه‌سه‌یرم كرد دایكى له خواره‌وه‌یه له په‌نا گردێكه‌وه‌یه مندالیكى جوانكیله‌ى قه‌لاَندۆشكان كردووه له پشتى خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌یه به راستى زۆر بى تاقه‌ت بووم به بینینى ئه‌و دیمه‌نه مندالیكى ساوا وا خه‌ریكه ئه‌خنكى له دوكه‌ڵ و ته‌پو تۆز ..به راستى بینینى ئه‌و دیمه‌نه خۆى له خۆیدا شیاوى ئه‌وه‌ى رۆمانیكى له سه‌ر بنووسرى یا بكرێته كورته فیلمێك .
له دواجاردا پیًى ووتم كه رۆژانه بۆ هه‌ر تاكێكمان كه كار ده‌كه‌ین لێره ده‌سكه‌وتمان له نێوان ( 3 - 5 ) هه‌زار دیناره كه ئه‌مه‌ش به‌شى هیچ ناكات بیبه‌یته بازار , باوكیشم له ناو جێگا كه‌وتووه و نه‌خۆشه توانى كار كردنى نییه , من رۆژانه دواى ته‌واو بوونى ده‌وامى قوتابخانه دیم بۆ سه‌ر ئه‌و زبڵدانه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ختێك پاره‌م ده‌ست كه‌وى , وه پێى ووتم هه‌ر ته‌نها ئێمه نین لێره كار ئه‌كه‌ین سه‌یرێكى ئه‌م خواره‌وه بكه ئه‌وه هه‌موو هاوولاَتى عه‌ره‌بن ئه‌وانیش خه‌ریكى ئه‌م كاره‌ن به‌لاَم ئه‌وان دێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى جل‌و به‌رگ و كه‌ل و په‌لى ناو ماڵ ئێمه زیاتر بۆ سفر و فافۆن ئه‌گه‌رێین .له دوا جار پیچم ووت داواكاریت چییه؟ ووتى ته‌نها ژیانیكى ساده‌م ئه‌وێت و به‌س دوور له شه‌رِ و ناخۆشى وه داواكاریشم له خواى گه‌وره شیفاى نه‌خۆشیه‌كه‌ى باوكم بدات بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه كه‌مێك پشوو بده‌ین! |