مامۆستا حەسیب محەمەد بەگ .. یەکەمین مامۆستای شەهید
مالیکی درێژه به به‌عه‌ره‌بکردن و به شیعه‌کردنی که‌رکوک ده‌دا
جه‌ژنی نه‌ورۆز .. شاجه‌ژنی کوردستانه
راپه‌ڕین و .. که‌رکوک و .. نه‌ورۆز
چۆن منداڵه‌کانمان هۆگری خوێندنه‌وه‌ی کتێب ده‌که‌ین ؟
یاری پێویستییه‌كی گرنگی منداڵانه
به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ــ له نه‌رویج، ده‌رباره‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی منداڵان له باشووری كوردستان دا
سه‌گ به زه‌بری كلكی ئێسقان ده‌شكێنێ
مافه‌كانی منداڵ
هۆڵۆكۆستی كورد
مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئه‌یلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
به‌هه‌زاران منداڵ له پاكستان‌دا ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه
ئیلهامی شیعر له نێوان شێخ ڕه‌زا و شكسپیردا
منداڵان نه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێکن.. منداڵان تۆی ژیان و مانن.. چرای رووناکی ماڵانن.. خۆشه‌ویستن و هه‌رده‌م له‌به‌ر دڵانن.. تافی منداڵی ، قۆناخی جوانی و دڵ‌پاکی و راستگۆییه.. جیهانی منداڵان ، جیهانێکی بێ فڕوفێل و بێ درۆ و بێ رق و بوغز و کینه‌یه.. جیهانێکی وه‌نه‌وشه‌یی پڕ له حه‌ز و له هیوا و له خه‌ونی شیرین و سه‌وزه.. زۆرن ئه‌و په‌ند و قسه نه‌سته‌ق و وتانه‌ی که ده‌رباره‌ی منداڵان وتراون.. چه‌پکێک له وته‌کانی ناودارانی جیهانم بۆ گوڵبژێر کردوون: تۆماس فۆله‌ر: (*) چه‌ند به‌ختیاره ئه‌و که‌سه‌ی که دڵی به منداڵه‌کانی خۆشه. شکسپیر: (*) هیچ شتێک هێنده‌ی ستاییش و پیاهه‌ڵدان ، کار ناکاته سه‌ر منداڵ. تاگوور: (*) له‌به‌ر ئه‌وه خۆشم ناوێ که جوانه یا ناشیرینه ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه خۆشم ده‌وێ که منداڵمه. یۆ نامات: (*) تا ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیم وام ده‌زانی که ناوم " ده‌مت داخه " یه. ریخته‌ر: (*) شادی له منداڵی‌دا شاییه ، له گه‌وره‌ییشدا زه‌رده‌خه‌نه و گریانه. جۆن مێرکس: (*) منداڵ ده‌ڵێت ، به‌ڵام گوێ ناگرێت. بڕنادشۆ: (*) منداڵان که‌سانێکی بچووکن ، رێ‌یان پێ نادرێ که ئه‌و شتانه‌ی دایک و باوکیان له تافی منداڵییاندا کردوویانه ، ئه‌مانیش بیان که‌ن. چارلیز دیکنیس: (*) هه‌ر منداڵێک که دێته دنیاوه ، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر جوانتره. گراهام گرین: (*) ساتێکی شادییه له منداڵی‌دا ، که ده‌رگا ده‌کرێته‌وه و ئاینده‌ی لێ دێته ژووره‌وه. کارین هۆرێنی: (*) منداڵ هه‌میشه ئاره‌زووه‌کانی خۆی به راست ده‌زانێت. جان جاک رۆسۆ: (*) ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ست به هه‌ڵه و راستی نه‌کا ، شایانی سزادان نییه. یوسف بۆ بێرت: (*) منداڵان زیاتر پێویستییان به نموونه هێنانه‌وه هه‌یه ، له‌وه‌ی که ره‌خنه‌یان لێ بگرن. لودڤیچ ڤان بیتهۆڤن: (*) ئامۆژگاری باش فێری منداڵه‌کانت بکه.. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که به‌خته‌وه‌ریان ده‌کات ، نه‌ک زێڕه. جا‌کسۆن براون: (*) کاتی گه‌ڕان و یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتدا دوامه‌خه ، ئه‌و کاتانه چۆن بۆ تۆ گرنگن ، ئه‌وها بۆ ئه‌وانیش گرنگن. وین دایر: (*) منداڵه‌کانت ده‌ڕواننه هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له ژیانتدا ده‌یان که‌یت.. نه‌ک له‌و قسانه‌ت که ده‌یان که‌ی. پێته‌ر مارتین: (*) له خێزانێکدا ، ژنه‌که حکوومه‌ته ، پیاوه‌که گه‌له و ، منداڵه‌کانیش ئۆپۆزسیۆنن. کۆلێت: (*) شتێکی ناشیرین نییه ، که هه‌ندێ جار به ره‌وشتێکی به‌رزه‌وه ، منداڵان له سنوورێکدا دایک و باوکیان رابگرن. دیجۆن راسکن: (*) که‌مێک خۆشه‌ویستی به منداڵه‌که‌ت ببه‌خشیت ، له پاداشتی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ت سوودێکی زۆرت ده‌بێت. ماهاتما گاندی: (*) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌م جیهانه‌دا فێری ئاشتییه‌کی راستی ببین ، پێویسته له منداڵه‌کانمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین. جان جاک رۆسۆ: (*) له پێش ژنهێنانمدا ، شه‌ش تیۆرم ده‌رباره‌ی منداڵان هه‌بوو ، ئێستا شه‌ش منداڵم هه‌یه و ، هیچ تیۆرێکم نییه. تۆڵستۆی: (*) منداڵان له به‌زه‌ییدا باش نین. جوبران خه‌لیل جوبران: (*) گه‌لێ جار لای لایه بۆ منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین.. که‌چی خۆمان خه‌ومان ڵێ ده‌که‌وێت. دایکێکی ماندوو: (*) تۆ منداڵێکت هه‌بێ ، تۆ کارێکت هه‌یه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوون به دوو منداڵ ، تۆ ده‌بێ ببیت به ناوبژیوان. ئۆسکار وایڵد: (*) منداڵان به خۆشه‌ویستیی دایک و باوکیان ده‌ست پێ ده‌که‌ن ، دوایش تاوانباریان ده‌که‌ن ، به ده‌گمه‌نیش لێیان ده‌بوورن. پیره‌مێردی نه‌مر: (*) با وجود ئێستا منداڵ په‌سه‌نده... که‌س به پیر ناڵێ که‌رت به چه‌نده. جه‌واهیر لال نه‌هرۆ: (*) له هه‌موو شوێنێکی جیهاندا ، که منداڵان به یه‌کتری ده‌گه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی که بیر له ره‌گه‌ز و ره‌نگی پێست و سامان بکه‌نه‌وه ، پێ که‌وه یاری ده‌که‌ن.. تۆڕه‌ش بن زوو ئاشت ده‌بنه‌وه.. به‌ڵام به‌دبه‌ختییان له‌وه‌دایه که گه‌وره ده‌بن.. فێری ره‌فتار و خوی گه‌وره‌کان ده‌بن. جۆن که‌نه‌دی: (*) گرنگترین په‌یوه‌ندی ریشه‌یی له نێوانماندا ئه‌مه‌یه.. ئێمه هه‌موومان له‌م گه‌ردوونه‌دا ده‌ژین.. هه‌موومان هه‌مان هه‌وا هه‌ڵده‌مژین.. هه‌موومان بیر له داهاتووی منداڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه و.. هه‌مووشمان کۆچی دوایی ده‌که‌ین. تێرنه‌س: (*) چاکتر وایه به رێز و نه‌رم و نییانییه‌وه منداڵه‌کانت به خۆته‌وه بگرێت ، نه‌ک به ترسه‌وه بیان گریته خوت. جا‌کسۆن براون: (*) پانتاییه‌کی زۆر له ژیانی منداڵه‌کانتدا داگیربکه. ئه‌لبێرت هۆبارد: (*) ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ منداڵی ژیر و زرنگت هه‌بێت ، زانا و رۆشنبیر به. سیمۆنز: (*) په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ، بیست ساڵ به‌ر له دایکبوونی ده‌ست پێ ده‌کات. تۆماس فۆله‌ر: (*) فرمێسکی منداڵ پاڕانه‌وه‌یه.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌ده‌یته‌وه ده‌بێت به ئه‌مر. مارتن لۆسه‌ر کینگ: (*) خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم ، که رۆژێک بێت هه‌ر چوار منداڵه‌کانم ، له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بژین ، که له ره‌نگی پێستیان نه‌ڕوانن.. به‌ڵکو به پێی که‌سایه‌تییان هه‌ڵیان بسه‌نگێنن. ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین: (*) وێڵ بوون به دوای راستی و جوانیدا ، جیهانێکه له چالاکی ، بواری ئه‌وه‌مان نادات که ، به درێژایی ژیانمان به منداڵی بمێنینه‌وه. راڵف بۆس: (*) من منداڵانم خۆشده‌وێت ، به زۆریش کاتێ که ده‌گرین ، چونکه یه‌کێک دێت و دووریان ده‌خاته‌وه. رالف والدۆ ئه‌مه‌رسۆن: (*) خۆشیمان له جوانی و شادی منداڵاندا به‌دی ده‌که‌ین ، که دڵ زۆر له جه‌سته گه‌وره‌تر ده‌کات. هێنری د‌یڤید: (*) هه‌موو پیاوان له منداڵان ده‌چن و ، له هه‌مان خێزاندان ، هه‌ر به هه‌مان چیرۆكیش خه‌و ده‌یان باته‌وه و له خه‌و هه‌ڵده‌ستن. ئێریک هۆڤه‌ر: (*) هه‌موو سه‌رکرده‌کان ، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ،که وه‌کو منداڵ سه‌یری لایه‌نگره‌کانیان بکه‌ن. کۆکۆ تشانێل: (*) مادام ئه‌وه ده‌زانن که ، پیاوان وه‌کو منداڵان وان ، که‌واته هه‌موو شتێک ده‌زانن. مارک توین : (*) زۆربه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که ده‌بنه هۆی بایه‌خ پێدان.. له منداڵانه‌وه دێن ، ئه‌وان چی بزانن ده‌یڵێن . جان جاک رۆسۆ: (*) مرۆڤ بۆ ئه‌وه له دایک نه‌بووه ، که هه‌ر به منداڵی له‌سه‌ر زه‌ویدا بمێنێته‌وه. جا‌کسۆن براون: (*) پێش هه‌موو شتێک ئاگات له خێزانه‌که‌ت بێت ، دوایی له منداڵه‌کانت بێت ، دواتریش له گیرفانت بێت. سپیتله‌ر: (*) منداڵ بوونه‌وه‌رێکی هه‌ستیاره ، ئه‌و که‌سانه به‌رهه‌میان هێناون ، که ته‌مه‌نی ئه‌ویان تێ په‌ڕاندووه.
هه‌واڵ
راپۆرتی گوڵان
بابه‌تی ئابوری
بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
دیمانه‌ی تایبه‌ت
له میدیاکانه‌وه
فیکر و فه‌لسه‌فه
نووسه‌رانی گوڵان
سه‌ره‌کی | هه‌واڵی كوردستانی | هه‌واڵی ناوخۆ | هه‌واڵی عێراقی | هه‌واڵی جیهانی | هه‌واڵی ئابوری | هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی | راپۆرتی سیاسی | راپۆرتی ئابوری | راپۆرتی ناوخۆ | دیمانه‌ی تایبه‌ت | نووسه‌رانی گوڵان | بیروڕا | فیكر و فه‌لسه‌فه | كۆمه‌ڵایه‌تی | وه‌رزشی | هونه‌ری | ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان | ره‌نگاوڕه‌نگ | ئه‌رشیفی PDF | ميژوو | ستافی كار | په‌يوه‌ندی