سەرەتا  |   ھەواڵ  |   دیمانە  |   راپۆرت  |   گەلەری  |   لینك  |   گوڵان
  ||  سوپرایزێكی عەمرو دیاب و شاكێرا .  ||  عەدنان كەریم ئەلبۆمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە .  ||  جنیفەر لۆرانس بیر له وازهێنان دەكاتەوه.  ||  لە نێو ماڵیش واز لە ئیشواریا ناهێنن.  ||  جۆن تراڤۆلتا بە دەستدرێژی تۆمەتبار دەکرێت.  ||  ڕەنگ , شاڕەگــەزی شێوەكاری .  ||  دەرهێنەرێكی بەناوبانگی وڵاتی توركیا كوژرا .  ||  سعودیە مۆڵەت دەدات بە كردنەوەی هۆڵی سینەما لە 2018 دا.  ||  ئەو ساتانەی ناسڕێنەوە ,(سەد و یەك رۆژ پەناگیری).  ||  لەسەر كێشەكەی شیرین بڕیاری كۆتایی درا .  ||  شاخەوان كەركووكی چاوەڕێی سپۆنسەرە .  ||  فیلمێكی كوردی خه‌ڵاتی" بیرۆكه‌ و سیناریۆ"ی فیستیڤاڵی سه‌ماوه‌ی به‌ده‌ستهێنا .  ||  شەمس : كەسانی دۆڕاو پروپاگەندە دەكەن .  ||  ميلا : دایكم ئەكتەر بوو، بەڵام هیچی فێر نەكردم .  ||  دیلان خۆشناو : حەزدەكەم منیش عاشق بم تاکو تێكست بۆ خۆشەویستی بنووسم .  ||  مادلین عاشقی گەشت و گەڕانە .  ||  شەیما ئەشرەف : حەز ناكەم تەنیا پشت بە جورئەت ببەستم و پێی بناسرێم .  ||  سیرینا ساریكایا دەكەوێتە بارودۆخێكی ناخۆشەوە .  ||  بۆ یەكەم جار (ماجدە رومی) لە سعودیە ئاهەنگ دەگێڕێت .  ||  هەڵوێست گۆرانییەكی نوێی خۆی بڵاو دەكاتەوە .
زۆرێك لە كچ و كوڕانی كورد هەن كە خاوەن بەهرەی هونەرین و تواناكانی خۆیان دەرخستووە لە بوارە جیاجیاكان و توانیویانە جگە بە زمانی دایك، بە زمانەكانی دیكەش گۆرانی بڵێن , دیلانیش ..

ئالین بە سروودی بارزانی بەشداری لە كەرنەڤاڵی ریفراندۆمدا دەكات

به‌رواری دابه‌زاندن: 12/09/2017 : 16:05:38
خانمە هونەرمەندی رۆژئاوای كوردستان ئالین رایگەیاند كە خەباتی هونەرمەندانی كورد هەمیشە بەشێك بووە لە خەباتی میللەتی كورد دژی داگیركەران و ئەوانەی بە درێژایی مێژووی خوێناوی میللەتەكەمان هەوڵیان داوە بە هەموو شێوەیەك كەلتوور و زمانی كورد بسڕنەوە و لەو رێگایەوەش هەوڵی نەمانی كورد بدەن، بەڵام رۆڵەكانی كورد رووبەروویان بوونەوە و توانییان ئەم كەلتوور و زمانە بپارێزن و لەم رووەوەش رۆڵی هونەرمەندان دیار و بەرچاوە.
لە بارەی ریفراندۆمی گەلی کوردستانەوە لە لێدوانێكدا ئالین رایگەیاند: خۆشەویستی هونەرمەند بۆ هونەر و وڵاتەكەی گەورەترین هاندەری بەردەوام بوونیەتی لە هونەر و كاركردنی بەردەوام بۆ پێشكەش كردنی كاری جوان بە جەماوەرەكەی و خزمەتگەیاندن بە كوردستان لە رێگای هونەرەوە بەتایبەتی لەو قۆناغە مێژووییەی ئێستا میللەت كورد پێیدا تێپەڕ دەبێت کە میللەتی ئێمە لە باشووری کوردستان لەبەردەم دووڕیانێکی گەورە و چارەنووسسازدایە ئەویش بریتییە لە ریفراندۆم و هەنگاونان بۆ سەربەخۆیی کوردستان، و هێنانەدیی ئەو خەونەی سەدان ساڵە گەلی کوردستان چاوەڕوانیەتی، ئێمەی هونەرمەندانی کوردیش پێویستە بە هەموو هێز و توانایەکمانەوە پشتیوانی لەو پرۆسەیە بكەین و پێموایە كار و بەرهەمەكانمان باشترین هۆكار و وەلامە بۆ دوژمنان و لە هەمان كاتدا بۆ هاندانی رۆڵەكانی وڵات بۆ ئەوەی بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لەو پرۆسەیەدا بكەن.
ئالین دەربارەی كارە هونەرییەكانی خۆی و گرنگیدانی بە لایەنی نیشتمانی دەڵێ: هەموو كارە هونەرییەكانم بۆ خزمەت كردنی هونەر و كەلتووری كوردی، بەڵام ژمارەیەك سروودم تایبەت بوو بۆ كوردستان و ئەو تراژیدیا و كارەساتانەی رووبەرووی میللەتەكەمان بوونەتەوە و دوایینیان گۆرانییەك بوو بە هەردوو زمانی كوردی و ئەڵمانی كە لە بەرەكانی جەنگی داعش كلیپەكەمان تۆمار كرد لە نێو هێزی پێشمەرگە ، ئێستاش لە سەرووبەندی ئەنجامدانی ریفراندۆم سروودێكی نوێم تەواو كردووە بە ناوی (بارزانی) كە مامۆستای نەمر ئارام تیگران پێشكەشی كردووم و مافی وتنەوەی پێبەخشیوم، منیش پێشكەشی گەلی كوردستانی دەكەم بە بۆنەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا تۆمارمان كردووە و بە كلیپیش بڵاوی دەكەمەوە، لە دەرهێنانی رێناس میرانە، ئەم گۆرانییە باس لە گەورەیی سەرۆكی نەمر مستەفا بارزانی و رۆڵی ئەم سەركردە نەمرە لە خەباتی بزاڤی ئازادیخوازی میللەتەكەمان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكانمان و هێنانەدیی خەونەكانمان كە خۆیان لە سەربەخۆییدا دەبینێتەوە.
ئالین هەروەها دەڵێ: بەم سروودە نوێیە پشتیوانی و پاڵپشتی خۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان و زیندوو كردنەوەی خەباتی سەركردە نەمرەكانمانە و هیوادارم توانیبێتم خزمەتێك بە هونەری كوردی بكەم و بەم بۆنەیەوە دووبارە داوا لە هەموو میللەتی كوردستان دەكەم روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن بە (بەڵێ) دڵسۆزی و وەفاداری خۆیان بۆ كوردستان دووپات بكەنەوە و دوژمنانمان بێ ئومێد بكەن.
Share
        ئه‌م بابه‌ته‌ ( 1320 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌