سەرەتا  |   ھەواڵ  |   دیمانە  |   راپۆرت  |   گەلەری  |   لینك  |   گوڵان
  ||  سوپرایزێكی عەمرو دیاب و شاكێرا .  ||  عەدنان كەریم ئەلبۆمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە .  ||  جنیفەر لۆرانس بیر له وازهێنان دەكاتەوه.  ||  لە نێو ماڵیش واز لە ئیشواریا ناهێنن.  ||  جۆن تراڤۆلتا بە دەستدرێژی تۆمەتبار دەکرێت.  ||  ڕەنگ , شاڕەگــەزی شێوەكاری .  ||  دەرهێنەرێكی بەناوبانگی وڵاتی توركیا كوژرا .  ||  سعودیە مۆڵەت دەدات بە كردنەوەی هۆڵی سینەما لە 2018 دا.  ||  ئەو ساتانەی ناسڕێنەوە ,(سەد و یەك رۆژ پەناگیری).  ||  لەسەر كێشەكەی شیرین بڕیاری كۆتایی درا .  ||  شاخەوان كەركووكی چاوەڕێی سپۆنسەرە .  ||  فیلمێكی كوردی خه‌ڵاتی" بیرۆكه‌ و سیناریۆ"ی فیستیڤاڵی سه‌ماوه‌ی به‌ده‌ستهێنا .  ||  شەمس : كەسانی دۆڕاو پروپاگەندە دەكەن .  ||  ميلا : دایكم ئەكتەر بوو، بەڵام هیچی فێر نەكردم .  ||  دیلان خۆشناو : حەزدەكەم منیش عاشق بم تاکو تێكست بۆ خۆشەویستی بنووسم .  ||  مادلین عاشقی گەشت و گەڕانە .  ||  شەیما ئەشرەف : حەز ناكەم تەنیا پشت بە جورئەت ببەستم و پێی بناسرێم .  ||  سیرینا ساریكایا دەكەوێتە بارودۆخێكی ناخۆشەوە .  ||  بۆ یەكەم جار (ماجدە رومی) لە سعودیە ئاهەنگ دەگێڕێت .  ||  هەڵوێست گۆرانییەكی نوێی خۆی بڵاو دەكاتەوە .
زۆرێك لە كچ و كوڕانی كورد هەن كە خاوەن بەهرەی هونەرین و تواناكانی خۆیان دەرخستووە لە بوارە جیاجیاكان و توانیویانە جگە بە زمانی دایك، بە زمانەكانی دیكەش گۆرانی بڵێن , دیلانیش ..

ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە روانگەی هونەرمەندانەوە.

به‌رواری دابه‌زاندن: 19/09/2017 : 09:19:46
میللەتی كورد لە باشووری كوردستان لەبەردەم تەحەددییەكی گەورەدایە كە بریتییە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ، بێگومان هونەرمەندانیش راوبۆچوون و هەڵوێستی خۆیان لەو بارەوە دەبێت، ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستانیش بەم شێوەیە راو سەرنجی خۆیان دەربارەی پرسی ریفراندۆم بۆ گوڵان دەخەنەڕوو.

ئیسماعیل سابوری:
ئێمەش وەكو میللەتان دەبینە خاوەن دەوڵەت

هەستێكی زۆر خۆشە كە ببین بە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان، ئای چەند سەختە كاتێك روو لە دەرەوەی وڵات دەكەیت، دەربارەی وڵاتەكەت نازانی چییان پێ بڵێی، خەڵكی كوێی لە كوێ هاتی؟ هیوادارم خوا یارمەتیدەرمان بێت و ریفراندۆم سەربكەوێت و بە مافی رەوای خۆمان بگەین، دڵنیام ئەو كات خەڵك و دۆستانمان لە دەرەوەی وڵاتیش یارمەتیدەرمان دەبن و ئێمەش وەك هەموو میللەتانی جیهان دەبینە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان .

مەروا محەمەد:
بۆ رزگاربوونی هەمیشەیی دەنگ بە بەڵێ بدەن

‬ئەم رۆژە بە رۆژێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و پڕشنگدار دەزانم لەمێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورددا،‮ ‬ئەو رۆژە خەون و ئاواتی‮ ‬سەدان ساڵەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دێنێتەدی‮ ‬كە قوربانی‮ ‬و خەباتی‮ ‬لەپێناودا داوە بۆ ئەوەی‮ ‬رۆژێك بێت ئێمەی‮ ‬كوردیش وەك میللەتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬دنیا ببین بەخاوەن وڵات و كیانی‮ ‬خۆمان و‮ ‬رزگارمان بێت لەژێر ئەم نەهامەتییانەی‮ ‬كەلەلایەن دوژمنانی‮ ‬كوردەوە تائێستا بەسەرمان هاتووە،‮ ‬هەر لە قڕكردن،‮ ‬كیمیابارانكردن،‮ ‬ئەنفالكردن،‮ ‬كۆمەڵكوژی،‮ ‬لەكوشتن و بڕین‮.‬‮ ‬بۆیە لەم رۆژەدا داوا لەهەموو چین و توێژەكانی‮ ‬كۆمەڵگە دەكەم بە بەڵێ دەنگ بدەن بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬چیتر خۆمان و نەوەكانی‮ ‬داهاتوومان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬كوشتن و بڕین نەبنەوە لەلایەن دوژمنانی‮ ‬كوردەوە.تا ئێستا هەموومان خەباتمان بۆ گەیشتن بە رۆژێكی‮ ‬واكردووە‮‬،‮ ‬بۆیە پێویستە ئەم رۆژە لەدەست نەدەین و بەدڵێكی‮ ‬گەرم و پڕ‮ ‬لەخرۆشەوە بەرەو سەندوقەكانی‮ ‬دەنگدان بڕۆین و دەنگ بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بدەین و ئەم رۆژە بكەین بە رۆژی‮ ‬جەژن و خۆشی‮.


رەشید فەیزنەژاد:
بەڵێ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی

لە هەموو ئازیزانی لایەنگرم و سەرجەم گەلی بە شەرەف و كوردپەروەر لە باشووری كوردستان داواكارم رۆژی 25ی مانگی 9 لەگەڵ خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزتان بڕۆن بۆ سەر سندوقەكانی دەنگ و بە دەنگی (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی كوردستانی ئازیزمان، كۆتایی بە هەموو نەگبەتی و نەهامەتییەكان و ئیعدام و حەبس و زیندان و ئەشكەنجە و ئەنفال و تەبعید و نەفی و كیمیاباران و ماڵسووتان و جەرگسووتانی دایكان و هەتیوكەوتنی منداڵەكانمان بێنن، كە لە مێژووی 100 ساڵەی رابردوو تا ئەمڕۆ داگیركەران و دیكتاتۆران تاوانی گەورەمان دەرهەق دەكەن، بۆیە بە دەنگی (بەڵێ)تان خەون و ئاواتی سەدان ساڵەی گەل و شەهیدان و سەركردە دڵسۆزەكانی یەك بە دوای یەكی شۆڕشەكانمان بهێننە دی و ئەم هەلە مێژووییە كە بۆمان هەڵكەوتووە، لە كیس مەدەن كە وا جارێكی تر، لایكەم تا 100 یان 150 ساڵی دیكە گرانە بۆمان بڕەخسێتەوە، فرسەتێكی زێڕینە و هاتووەتەپێش با لە كیس خۆمانی نەدەین. (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی و (بەڵێ) بۆ ریفراندۆم، بژی كورد، بژی كوردستان، هەر شەكاوە بێ ئاڵای كوردستان.



نەجمەی غولامی:
بە یەكڕیزی دەنگ
بە (بەڵێ) بدەن
سەدان ساڵە میللەتی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان خەبات دەكات و قوربانی زۆریشی داوە بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی و مێژووی مرۆڤایەتی شایەدی ئەو خەبات و كۆڵنەدانەی میللەتەكەمانە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە پشت بە میللەتەكەمان ببەستین، لێرەدا یەكگرتن و یەكڕیزیی نێوان لایەنەكان زۆر گرنگە و سەركەوتنی ئێمە لە یەكگرتندایە، داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم بە یەكگرتن مافی گەلی كورد دەستەبەر بكەن، ئەوەش ئاواتی دێرینی گەلی كوردە كە خۆی لە سەربەخۆییدا دەبینێتەوە، میللەتی كورد هیچ كاتێك درێغی نەكردووە و نایكات و هیوادارم بە یەكتر قبووڵ كردنەوە بچنە پاڵ دەنگدان بۆ سەربەخۆیی كوردستان.


میران هەرکی:
بەڵێ وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان
سەدان ساڵە میللەتی كورد خەبات دەكات لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی كە ئەویش خۆی لە بوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆدا دەبینێتەوە وەك هەموو نەتەوەو میللەتانی دیكەی جیهان، چونكە ئێمەش مافی رەوای خۆمانە كە دەوڵەتێكمان هەبێت. ئەمڕۆ دەرفەتێكی مێژوویی بۆ میللەتی كورد هاتۆتەئاراوە كە رەنگە دووبارەبوونەوەی زۆر زۆر زەحمەت بێت، بۆیە پێویستە لەسەر هەموو تاكێكی كورد ئەوەی تواناو مافی دەنگدانی هەبێت بە گڕ و تینەوە بەشداری بكەن، جگە لە بەڵێ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی شتێكی تر شك نابەین كە برینەكانمان سارێژ بكات و گیانی شەهیدانمان ئاسوودە بكات، ئەو شەهیدانەی گیانی خۆیان لە پێناو ئەم ئامانجە پیرۆزە كردە قوربانی خاكی كوردستان، (بەڵێ) وەفادارییە بۆ گیانی پاكی ئەو شەهیدانە، بۆیە داواكارم لە رۆڵەكانی كوردستان رۆژی 25/9/2017 جەژن ئاسا روو بكەنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە (بەڵێ) بدەن، هەر (بەڵێ)یەك گوڵێكە بۆ سەر گۆڕی پڕ نووری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گورزێكی كوشندەیە بۆ دوژمنانی كوردو كوردستان.


ئیسماعیل خەیات:
بەڵێ بۆ بەدیهێنانی دواڕۆژێكی پرشنگدار
هەموو كوردێك لە هەر شوێنێك بێت خەون و ئاواتی ئەوەیە كە كوردستانێكی سەربەخۆی هەبێت و بە باشترین و گونجاوترین شێوە وڵاتەكەی بەڕێوە بەرێت، من وەكو هونەرمەندێك دەڵێم هیوادارم هەموو كوردێك بیر لە بەڵێ بكاتەوە، من دەڵێم بەڵێ بۆ ریفراندۆم لە پێناو درووستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بۆ بەدیهێنانی دواڕۆژێكی پرشنگدار بۆ رۆڵەكانی كوردستان.
Share
        ئه‌م بابه‌ته‌ ( 191 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌