| بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌زیرى شاره‌وانى بهرێوهبهراتى كارگه و ئامێره‌كان و گه‌ره‌كى باداوه به‌سه‌رده‌كاته‌وه | | به‌رواری دابه‌زاندن: 31/07/2010 : 11:23:35 |  | به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگادار بوون له ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنى پیداویستى بۆ ئامێره‌كانى شاره‌وانى ، سه‌میر عهبدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كارگه و ئامێره‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان و به‌رێوه‌به‌رى كارگه كۆبۆه‌وه و به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار جه‌ختى له‌سه‌ر بایه‌خى ئه‌م كارگه‌یه كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئه‌م كارگه‌یه هۆكارێكى گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى ئامێره‌كانى شاره‌وانى و بكات و له كاتى په‌ككه‌وتنیان به‌زوویى چاكیانبكاتهوه، بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش رێنمایى دایه به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى كارگه‌كه به‌وه‌ى پێویسته هه‌موو كات به‌و پهرِى دڵسۆزیه‌وه كاره‌كان راپه‌رێن و رێگه نه‌ده‌ن ئامێره‌كانى شاره‌وانى له‌كاتى پهكهوتنیان له خزمه‌تگوزارییه‌كان دادهببرِێن، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گرنگى زوو چاكردنه‌وه‌ى ئامێره‌كان وه‌زیرى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد به‌وه‌ى پێویسته كاتێك ئامێرێكى شاره‌وانى دێته ئه‌م كارگه‌یه ئه‌وه‌تان له‌به‌ر چاو بێت كه ئه‌م ئامێره له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌كان خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شى هاولاَتیان ده‌كات و گرنگه زۆر به‌زوویى چاكبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان ئاسته‌نگیان بۆ دروست نه‌بێت، له‌مباره‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت هه‌موو پیداویستیه‌كانى ئه‌م كارگه‌یه دابین ده‌كات و ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه بێت به‌رده‌وام ئامێره‌كان له گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وام بن.
پاش نێوهرۆى هه‌مان رۆژ ئه‌ندازیار سه‌میر عهبدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار به‌مه‌بستى دڵنیابوون له ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان سنورى شاره‌وانى چوارى له ناو شارى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه ، ئه‌م سنوره جیاله‌وه‌ى بازارى له‌نگه فرۆشانى شارى هه‌ولێر له‌خۆى ده‌گرێت له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێكه له گه‌ره‌كه میللیه‌كانى شارى هه‌ولێر و سنورێكى فراوانى ده‌گرێته‌وه، له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى شاره‌وانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ده‌بێت بایه‌خێكى زۆر گرنگ بهسنوورى شاره‌وانى چوار بدرێت و ده‌بێت ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌جۆرێك به‌رزبكرێته‌وه كه شایه‌نى هاولاَتیانى ئه‌م سنوره به‌رفراوانه بێت، پاشان بازارى له‌نگه فرۆشانى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ كاسبكارانى بازاره‌كه له‌نزیكه‌وه قسه‌ى كردوو و پێى راگه‌یاندن راگرتنى پاك و خاوێنى بازارهكهتان بێجگه له‌وه‌ى هاوكارییه‌كه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى شاره‌وانى له‌هه‌مانكاتدا روویه‌كى جوان و سه‌رده‌میانه‌ى بازارهكهشتان پیشانى ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌دات كه سه‌ردانى بازارهكهتان ده‌كات، هه‌روه‌ها هاولاَتیانى سنورى شاره‌وانى چواریشى به‌سه‌ركرده‌وه و پێى راگه‌یاندن، كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له خزمه‌تى ئێوه‌دان و ده‌بێت بایه‌خێكى زیاتر به پاكوخاوێنى ئه‌م ناوچه‌یه بدات، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئێوه‌ش هاوكارى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بهبىَ هه‌ماهه‌نگى ئیوه هیچ كارێك سه‌ركه‌توو نابێت.
| |
| ئه‌م بابه‌ته (54) جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|
|
|
نوێترین هه‌واڵ |
|
|
|
|
|
راپرسی |
|
گۆرِینی سفره‌كانی دیناری عێراقی، چ گۆرِانكارییهك له‌به‌هاى دینار ده‌كات به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ریكی؟ |
|
|
|
|
|
|